ئا: یوسف عوسمان عەزیز، ئا‌ڤێستا
لەگەڵ هەڵگیرسانی جەنگی نێوان
عێراق‌و ئێران‌دا کە بەعسییەکان ناویان نا جەنگی "قادسیەی سەدام"، چەندین
گۆرانبێژی کورد (کە بەشێکیان زۆر ناودار بون)، گۆرانیان بۆ سەدامو قادسیەی سەدام
وت، لەم راپۆرتەدا ئاماژە بەگرنگترین ئەو گۆرانی‌و گۆرانیبێژە کوردانە دەکەین.
ڕەسوڵ بێزار گه‌ردی
کۆمه‌ڵێک گۆرانیی بۆ (قادسیه‌ی
سەدام) گوت، که ئه‌مانه هه‌ندێک نمونه‌ن:
بژی بژی بۆ مه بژی دلێری ئه‌وجاره‌مان
(مه‌به‌ستی
سەدام حسێن)هو لهگۆرانییهکهدا ناویشی ده‌هێنێت، که ده‌ڵێ (سەدام شێری ئه‌مجاره).
گۆرانیەکی تری:
وه‌ته‌ن له‌لامان خۆش‌و په‌ره‌نگی
به‌هارت جوانه به ڕه‌نگاوڕه‌نگی
لەم گۆرانییەشدا باس له‌وه ده‌کات
عێراق له‌سایه‌ی سەدامو حزبی به‌عسدا بوەته به‌هه‌شت.
به‌ڕێ کهتیهو به‌ڕێ که‌تیه بهەرو
پێنجوێن به‌ڕێ که‌تیه
(مه‌به‌ستی
له‌سوپای عێراقه چۆن به‌ره‌و پێنجوێن به‌ڕێ که‌وتوه تاکو ڕوبه‌ڕووی سوپای ئێران
ببێته‌وه. بێگومان کوردیش له‌وێ ئازار بدات).
له‌گۆرانییه‌کی تری‌دا ده‌ڵێ:
سوپای عێراقم له‌دوو وه‌ستاوه
به‌هه‌موو دوژمن ناچمه دواوه
گۆرانییه‌کی تری (ڕەسوڵ گه‌ردی)
ئه‌مه‌یه:
پۆڵاڕیژه پۆڵاڕیژه
ده‌وره‌ی به‌سرا پۆڵاڕێژه
یه‌حیا مه‌رجان
گۆرانییەکی بۆ قادسیەو سوپای عێراق
وت‌و دەڵێ:
ئه‌ی سوپا ئه‌ی سوپا ئه‌ی سوپای
مه‌زنی عێراق ئه‌ی سوپا
گه‌ر شتێکم له لای تۆ گه‌ر ده‌نگ
ده‌گاته لای تۆ
به ناوی که‌سوکارم، به ناوی
کۆرپهوکارم
نێوچه‌وان نێوچه‌وان، نێوچه‌وانت
ماچ ده‌که‌م
میلله‌ت به تۆ سه‌ربه‌رزه
له‌م خاک و خۆڵ و ئه‌رزه
شه‌وکه‌ت تۆفیق
سێ چوار گۆرانیی بۆ قادسیه گوت:
کورد و عه‌ره‌ب پێکه‌وه ده‌ژین
پاسه‌وانی وڵاتمان ده‌که‌ین
کورد و عه‌ره‌ب کورد‌و عه‌ره‌ب
هه‌زار سڵاو بۆ شه‌هیدان
بۆ نه‌به‌زو بۆ دلێران
ئه‌مانه یه‌ک دوو به‌ندی ئه‌و
گۆرانییه بوون.
فوئاد ئەحمەد
له‌و هونه‌رمه‌ندانه بوو هه‌ر
زوو گۆرانییه‌کی بۆ قادسیه گوت. ناوی گۆرانییه‌که‌ی (ئه‌ی دلێران) بوو.
ئه‌ی دلێران وه‌ک هه‌ڤاڵان
ده‌ست بده‌ن دارێ تفه‌نگ
گۆرانییه‌که باسی له ئازایه‌تیی
سوپای عێراق ده‌کرد. فوئاد ئەحمەد، پێشتر گۆرانییەکی بۆ پێشمەرگە و
کوردایەتی هەبوو کە دەڵێ:
ئێمە پێشمەرگەین، هەتا ماوین لە
ژین
نیشتمان ئازاد دەکەین لە خوێن
مژین
ئێمە کوردین نابەزین
جەنگاوەرین نابەزین
سابیر عه‌بدولڕه‌حمان
گۆرانییه‌کی گوت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی
کوردستانی جێهێشت، چیتر ئەو گۆرانییە بڵاونەکرایەوە. گۆرانییه‌که به‌م شێوه‌یه
ده‌ستی پێ ده‌کرد:
سه‌نگه‌ری دوژمن باش بڕووخێنن
تۆپ و ته‌یاره‌ی باش بسووتێنن
سه‌عدی عه‌لی
چەند گۆرانییه‌کی بۆ قادسیه گوت،
لەگۆرانییەکیدا به‌نده‌کانی هیچیان به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌بوو:
زدی جه‌وی بۆ بێنی
ته‌یاره‌ی ده‌سووتێنی
ئه‌وان ده‌رێن به‌هاره ئه‌مه ده‌رێین
نیسانه
له وڵاتمان ده‌رده‌که‌ین ئه‌و عه‌جه‌می
بێگانه
گۆرانییه‌کی تری بۆ قادسیه گوت
که باسی له‌وه ده‌کرد وا چوار ساڵه عێراق شه‌ڕ ده‌کات، بۆیه که چوار ساڵ تێپه‌ڕی
ئیتر گۆرانییه‌که‌یان لێ نه‌ده‌دا. ئه‌مه هه‌ندێک له به‌نده‌کانیه‌تی:
ئه‌وه بۆ چوار ساڵ ده‌چێ
عێراقمان جه‌نگ ده‌گێڕێ
بهمن ناڵێی ئه‌ی دوژمن ئێمه چۆن
پێت ناوێرین
کورد و عاره‌ب ڕاپه‌ڕین، ڕاپه‌ڕین
ده‌ڵێی شێرین
له کتاب و جه‌ریده
ناومان وا له خاریجه
به من ناڵێی ئه‌ی دوژمن دوژمنی
نه‌زان چییته
لەگۆرانییەکی
تری‌دا بە دەمی هاواری دەکرد :
لێی دەدەین بە
سەربەستی
قەت نایەڵین ڕاوەستی !!
عه‌بدولڵا دڵسۆز
گۆرانییەکی بۆ قادسیەی سەدام گوت.
ئاڵامان له به‌رزیدایه
ئه‌ستێره‌مان پڕشنگداره
گه‌لمان به‌هێز و توایانه
له‌کاتی هێرش دیاره
قادر ئه‌حمه‌د
ڕه‌نگه ته‌نیا (ڕەسوڵ بێزار گه‌ردی)
هێنده‌ی ئه‌م گۆرانیی بۆ قادسیه گوتبێ. (قادر ئه‌حمه‌د) له سه‌ره‌تای حه‌فتاکان
که خه‌ڵک هه‌مووی گۆرانیی بۆ کوردایه‌تی ده‌وت، ئەمیش دەیوت چونکه ترسی تێدا نه‌بوو،
که‌چی دواتر ئه‌و به به‌عسیدا هه‌ڵده‌دا. ئەو که پیاوێکی قسه‌خۆشی هه‌ولێری بوو
ناویان نابوو (قادر چلوحهفت)، چونکه پێی وابوو له‌و ساڵه‌وه حزبی به‌عس دامه‌زراوه‌و
ئەمیش به‌عسییه‌و گۆرانیی بۆ ده‌ڵێ.
یه‌کێ له گۆرانییه‌کانی (قادر
چلوحه‌وت) ده‌یگوت:
حزبی سۆشیالیست وه‌ها
تێده‌کۆشێ بۆ گه‌لمان
بۆ گه‌لی عێراق هه‌موو، بۆ هه‌موو
نه‌ته‌وه‌کان
خۆی کرده قائید سه‌دام
(حزبی به‌عس
له‌کوێ و حزبی سۆشیالیست له کوێ؟ نازانم بۆچی ئه‌و دووانه‌ی تێکه‌ڵ کردبوو. ئینجا
به قسه‌ی ئه‌و بێت سەدام وه‌ک سه‌رکرده هه‌ڵنه‌بژێردراوه، به‌ڵکو خۆی سه‌پاندووه،
که ئه‌مه‌ی ته‌نیا له بێسه‌روبه‌ری بوو، ئه‌گینا مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بوو).
ئینجا ده‌یگوت:
گه‌وره و بچووک به‌شداره به‌ئه‌مری
سه‌رۆک سه‌دام.
مه‌به‌ستی بەشداری کردن بوو لە
جەنگی قادسیه، که به قسه‌ی ئه‌و بێت خه‌ڵکه‌که خۆی نه‌یویستوه به‌شدار بێت،
به‌ڵکو سەدام ئه‌مری کردووه (لەڕاستیشدا هەر وابوو).
گۆرانییه‌کی تری هه‌بوو، که ده‌یگوت:
هێرشی دوژمن تێک شکێنرا
بهسهرۆکهیاتیی سه‌دامی برا
که‌چی دوای ئه‌وه ده‌یوت:
هێرشی دوژمن تێک ده‌شکێنین
ڕه‌گوڕیشه‌یان له بن ده‌ردێنین
جه‌بار ئه‌حمه‌د
دوو گۆرانیی بۆ قادسیه گوتووه.
له یه‌که‌میاندا ده‌ڵێ:
ئه‌ی خومه‌ینی جادووکه‌ر
به‌سه پیری ئاخر شه‌ڕ
کلیل به‌کوشتنی دان
بۆ دۆزه‌خ ده‌چوون به‌پاڵدان
نه‌یانزانی خومه‌ینی نهئیسلامه،
نهئینسان
خومه‌ینی بۆ کوێ ده‌چی؟
سه‌در خه‌یاڵی خاوه
گۆمێک ئاوی ڕوون نه‌بێ
دیاره بنی قوڕاوه.
له گۆرانیی دووه‌میدا ده‌ڵی:
سەدام سەدام، سەدام بۆ پێشه‌وه
سه‌دام حسێن بۆ پێشه‌وه، بۆ پێشه‌وه
ڕیشه‌ی دوژمن بکێشه‌وه، بکێشه‌وه
گه‌ل و سوپا له دواته
ڕۆح و گیانمان فیداته
سەدام سەدام، سەدام بۆ پێشه‌وه.
جه‌لال چه‌مچه‌ماڵی
کۆمه‌ڵێ گۆرانیی بۆ قادسیه
گوتووه. بۆ نموونه:
سه‌ربازی عێراق ئازایه
سەدام بۆ ئێمه په‌نایه
هه‌ر بژی بۆ سه‌رۆکمان
پارتی به‌عسی قاره‌مان
عێراق له شادیدایه
کورد و عاره‌ب برایه
سه‌ربازی سەدام حسێن
تۆپ و ته‌یاره شکێن
جه‌لال سه‌عید
هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌ڕی قادسیه‌دا
گۆرانییه‌کی گوت:
به هه‌وڵ و خه‌باتی سوپای قاره‌مان
به تۆپ و ته‌یاره دوژمنان به‌زان
دوژمنمان به‌زان، دوژمنمان به‌زان
نه‌جمه‌دین ئاواره‌و ئازاد قه‌ره‌داغی
به‌جلی جه‌یشی شه‌عبی و به دووقۆڵی
گۆرانییه‌کیان بۆ قادسیه تۆمار کرد. ڕاسته لههەڵبەستەکەدا هیچ وشه‌یه‌ک باسی
قادسیه‌ی نه‌ده‌کرد، به‌ڵام جلوبه‌رگیان ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی ده‌دا. هه‌روه‌ها له‌ناوه‌ڕاستی
گۆرانییه‌که‌دا که‌سێک به‌باڵای سوپای عێراقی داگیرکه‌ریدا هه‌ڵده‌دا.
ئەنوەر تاهیر
سروودێکی هەبوو بەناوی (سەدام تۆ
مەشخەڵی ئازادی).
عیسا به‌رواری
کۆمه‌ڵێک گۆرانیی بۆ قادسیه گوت.
له‌وانه:
هه‌ر بژی بابێ عوده‌ی
قوماندارێ ئه‌مینه
عەبدوڵڵا حەسەن دۆسکی
گۆرانی (سەربازێد جەنگاوەر)ی
هەبوو.
قادر مه‌ردان
تیپی مۆسیقای که‌رکوک به کۆرس چه‌ند گۆرانییه‌کیان بۆ
قادسیه چڕی. ناوه ناوه‌یش هونه‌رمه‌ندی وه‌ک (/ 1937-6.7.2014) ده‌رفه‌تیان ده‌هێنا
و یه‌ک دووانێکیان تۆمار ده‌کرد. حه‌یف بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده دوای گۆرانیی
(بێئومیدی)، گۆرانی بۆ قادسیه بڵێت. بۆ نموونه قادر مەردان لە یەکێک لە
گۆرانییەکان ده‌یگوت:
له‌شکرین بۆ نیشتمان
گیانفیدایه ئه‌و گه‌له بۆ
نیشتمان
وڵاته‌که‌م له ئێمه‌ی ئه‌وێ
بیپارێزین
ئه‌وه‌ی ده‌ستی بێنێ، ده‌ستی
ببڕین
نیشتمان له دوژمان ده‌که‌ینه
گۆڕستان
گۆڕستان بۆ دوژمن و داگیرکه‌ران.
له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌کێ له‌و
گۆرانییانه‌دا سوپای عێراق پێشان ده‌درا چۆن خه‌ریکی داگیرکاری و کاولکارییه.
ده‌یان گۆرانی بەکرمانجی
به زاراوه‌ی کرمانجی سه‌روو به‌جلی
سه‌ربازییه‌وه ده‌یان گۆرانی بۆ قادسیه گوتران.
سەرۆکمان زێڕە
یەکێک لە تیپەکانی مۆسیقای هەولێر سرودێکیان بە ناوی
(سەرۆکمان زێڕە) بۆ خانەی مامۆستایانی هەولێر تۆمارکرد، کە هەڵبەستەکەی هی خالد
خۆشناو بوو، ئەم سرودە زۆر بەناوبانگ بو.
گۆرانیبێژو ئاوازدانەرانی تر
لەپاڵ ئەمانەشدا پێویستە ئاماژە
بەوە بکەین کە گۆرانیبێژانی وەک عومەر خەمزەیی
چەند گۆرانییەکی ھەبوو بەجلی سەربازییەوە، شێرزاد حەبدولڕەحمانیش بەهەمان شێوە..
ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی لە"يوم محافظة"ء رۆژی
لەدایکبونی "سەید رەئیس"
بەمۆسیقا ژەنین بەشداری دەکرد.
مستەفا رەئوف،
دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ لەسلیمانییەوە رای‌کرد بۆکەرکوکو لەئاهەنگو بۆنەکانی بەعس
بەشدار دەبو.
ئەمانە تەنها نمونەیەکن لەبەشداری کورد گۆرانیبێژانی کورد لەقادسیەی
سەدامدا، کە جگە لەمانە دەیان نوسەرو شاعیر‌و رۆشنبیر، کە بەشێکیان ئێستا لەلایەن
دەسەڵاتی کوردییەوە خانەنشین کراون یان پۆستیان دراوەتێ، بەشدارییان لەگەورەکردنی
رژێمی بەعسدا کرد‌و بەشانو باڵی سەدامدا هەڵیان دا.