ئەمڕۆ دوشەممە
بەرهەمێكی دیكەی بڵاونەكراوەی نەوشیروان مستەفا لەژێر ناوی "نەوەی دوەمی
شاعیرانی بابان" بڵاوكرایەوە.
ئاوێنە: لیژنەی
پاراستنی ئەرشیفی نەوشیروان مستەفا لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە
كەوتوە رایگەیاند، دوای ماندوبونێکی زۆری ئەندامانی دەستەی لەچەپدان لە لیژنەكەیان،
ئەمڕۆ ۳۰ ی ئەیلولی ۲۰۱۹، توانرا بەرهەمێکی دیکەی بڵاونەکراوەی
نەوشیروان مستەفا بە ناوی "نەوەی دوەمی شاعیرانی قوتابخانەی بابان" لەچاپبدرێ
و بڵاوبکرێتەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەم کتێبە نوێیە لەسەر چوار شاعیری هەرە
هەڵکەوتوی نەوەی دوەمی شاعیرانی قوتابخانەی بابانە: حاجی قادری کۆیی، شێخ ڕەزای تاڵەبانی،
وەفایی و حەریق کە بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبیی سۆسیۆلۆجیی، لەسەر ژیان و بەرهەمی
ئەو چوار شاعیرە کە بە نەوەی دوەمی قوتابخانەی ئەدەبیی بابانی داناون.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش
هاتوە"بەپێی
دوایین دێڕی نوسینەکەی سەبارەت بە حەریق، دیارە کە کتێبەکەی تەواو نەکردوە. وەک لەو
پێشەکییەش کە خۆی بۆ لێکۆڵینەوەکەی نوسیوە، دەردەکەوێ کە بەرنامەیەکی پلان بۆداڕێژراوی
هەبوە تا لەو دوادوایییانەی ژیانیدا لەسەر شیعرو تایبەتمەندیی یەک بەیەکی ناوە دیارەکانی
نەک هەر نەوەی دوەم، بەڵکو نەوەی سێیەمی ئەو قوتابخانە شیعرییەش بنوسێ. بەڵام بە
داخەوە دیارە مەرگ مەودای نەدا و ئەم پڕۆژەی نوسینەی بە تەواونەکراوی بەجێهێشت."
هەروەك راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەشداوە
كە کتێبەکە لە زنجیرەی
بەدەم رێگاوە گوڵچنیندا، دەبێتە بەرگی سێیەم لە کتێبی یەکەم.