نیاز هەیاس، کە گۆزەچییە لەگەرمیان، باس لەوە دەکات ئەم پیشەیە لەباووباپیرانیەوە بەمیرات بۆ خۆیو خێزانەکەیان بەجێماوە، ئەو دەڵێت "پیشەی گۆزەچێتی یەکێکە لەپیشە دێرینەکان، خێزان هەیە لەگەرمیان سەدان ساڵە پشتاوپشت ئەم کارە دەکەن، خواستێکی زۆریش لەسەر کارەکانمان ھەیە".
ئا: دڵنیا مەحمود

ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات
ئاوێنە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەکی میدیایی هاوبەش بەسپۆنسەری "قەریب" بەڕێوەدەبات.
لەم پڕۆژە میدیاییەدا بایەخێکی تایبەت دەدرێت بەگەنجانو ژنانو پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمو حکومەتی ناوەندی عێراقو هەڵبژاردنی کوردستان.
لەچوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئاوێنە بەشێوەیەکی پیشەیی کار لەسەر ئەو بابەتانە دەکاتو چەندین راپۆرتو فیچەر پێشکەش بەخوێنەرو بینەرانی دەکات.
"قریب" بەرنامەیەکی هەرێمایەتییە بەسپۆنسەری ئاژانسی فەرەنسی بۆ پەرەپێدان "AFD"و لەلایەن ئاژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی CFI جێبەجێدەکرێت.