حیکایەتخوانەکەی چوکورئۆڤا و جادووگەرەکەی ئارکاتاکا
  2024-09-13       666       
یاشار کەمال - گارسییا مارکێز

رێبین خدر

_______

"یاشار کەمال" و "گ. گارسییا مارکێز" وێڕای جیاوازییەکانیان، لە زۆر جێیان دەچنەوە سەر یەک. چوار له هاوبەشییەکانیان؛

1. یاشار لە خەڵکی سادە و چەوساوەی کوردستان پاڵەوانی ئەفسانەیی بە وێنەی حەمەدۆک دەخوڵقێنێت، مارکێز هەمانشێوە لەخەڵکی سادەو نەناسراوی کۆڵۆمبیا کارەکتەری نائاسایی و جادووئامێزی وەک بوێندیا.

2. یاشار پشتقایمە بە داستان و لاوک و حیکایەتە کوردییەکان، مەیلیشی هەیە بۆ مارکسیزم. مارکێز هەمانشت، لەباتی شوێنپێی نووسەرانی مۆدێرن و شارستان هەڵبگرێت، دەگەڕێتەوە بۆ حیکایەتەکانی داپیری و مەیلی هەیە بۆ سۆشیالیزم.

3. یاشار بەردەوام گرێ دەدرێتەوە بە زێدی خۆی [چوکورئۆڤا] ، مارکێز بە زێدی خۆی [ئارکاتاکا] کە لە ڕۆمانی (سەدساڵ تەنیایی) کردوویەتی بە ماکۆندۆ.

4. مارکێز ژیانی واقیعی ڕۆژانە لە فانتازیا دەئاڵێنێت، دیواری نێوان مردووان و زیندووان هەڵدەگرێت - کارەکتەری ناباوو دیمەنی دەرەسرووشتی و سوریال گەشە پێ دەدات، تا ئەوەی بکرێت بە شێوازەکەی بگوترێت [ڕیالیزمی جادوویی]. یاشار لە گۆڕەپانی واقیعدا بە ئاهەنگێکی حیکایەتئامێزانە و داستانیی لە کارەکتەری گوندنیشن و چیانشین پاڵەوانی سەرکێش دەئافرێنێت، گەرچی زۆر باس لە ڕیالیزمی سۆشیالیستی دەکرێت، بەڵام دەکرێت بە شێوازەکەی بشگوترێت [ڕیالیزمی داستانی].

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×