بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە مانگرتنێکی سەرتاسەری هاتوچۆی لەئیسرائیل پەکخستووە، مانگرتنەکە لەسەر خواستی فیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئیسڕائیل (هیستدرۆت)ە، بەمەبەستی حکومەت رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس بکاو ئەو ئیسرائیلیانەی لەغەزە بارمتەن ئازاد بکرێن.
ئاوێنە: سەرۆکی هیستدرۆت، ئارنۆن بار دیڤید، دوێنێ یەکشەممە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "دەبێت بارمتەکان ئازاد بکرێن لەڕێگەی ئاگربەستەوە لەگەڵ حەماس نەک شەڕەوە، بۆیە رۆژی دووشەممە مانگرتن لەتەواوی کەرتەکانی ئیسرائیلدا ئەنجامدەدەین تا دەسەڵاتداران بۆ ئەو کارە هان بدەینو فشاریان بۆ بهێنین".
مانگرتنەکە دامەزراوە بازرگانی، ئابوری، پەروەردەیی و گواستنەوەو فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی گرتوەتەوە.