دواى ئەوەى بەیانى ئەمڕۆ حیزبوڵا لە رێگەى موشەک و درۆنى جەنگییەوە، هێرشێکى بەرفراوانى بۆ سەر تەلئەڤیڤ دەستپێکرد، گوتەبێژى ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا، جەختی لە هەڵوێستى وڵاتەکەى بۆ پشتیوانى ئیسرائیل لە دژى نەیارەکانى دووپاتکردەوە.
شۆن ساڤیت، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەردەوامدەبین لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل و مافی خۆیانە بەرگریی لە خۆیان بکەن.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەم ئاڵنگارییە نوێیەى ئەمڕۆ، بە رێنمایی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا لەسەر هێڵن و بە بەردەوامی پەیوەندیی بە هاوتا ئیسرائیلییەکانیانەوە دەکەن.
لە راگەیاندراوەکەیدا، ساڤیت ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە کە لە هەوڵەکانیان بۆ گەڕانەوەى ئارامى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەردەوامدەبن.