کۆنسێرتی هانی‌و فرمێسک بەهۆی بردنی پارەی بلیتەکانەوە نەکرا
  2019-09-26       2723       

وا بڕیارە بو ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٦/ ٩، کۆنسێرتی هاوبەشی هەردو هونەرمەند "هانی‌و فرمێسک" لەهۆڵی سپی لەناو چاڤی لاند سازبکرێت، بەڵام لەدواساتدا کۆنسێرتەکە بەهۆی بردنی پارەی بلیتەکانەوە نەکرا.


ئاوێنە: سەڕەرای ئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لەو هاوڵاتیانەی بلیتی کۆنسێرتەکەیان بڕی بو، هەردو هونەرمەندیش ئامادەبون بچنە شوێنی سازکردنی کۆنسێرتەکە، بەڵام چەند ساتێک بەر لەئەنجامدانی پاسەوانانی هۆڵەکە بەئامادەبوانیان‌و هەردو هونەرمەنەکەیان راگەیاندوە کە کۆمپانیای جێبەجێکار بەبێ هیچ رونکردنەوەیەک هۆڵەکەیان داخستوەو کۆنسێرتەکەشیان بەجێهێشتوەو پارەی بلیتەکانیان بردوە.


ئاوێنە چەند جارێک هەوڵی دا پەیوەندی بکات بەکۆمپانیای جێبەجێکارەوە بەڵام ژمارەی مۆبایلەکانیان داخستبو.

 

هانی‌و فرمێسک لەپەیامێکی ڤیدیۆیدا بۆ هەوادارانیان دەلێن "ئێمە شەرمەزارین لەوەی کە رویدا"

 

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×