ئینتیسار جاسم، ژنێکی عەرەبەو ماوەی ١٠ ساڵە ئاوارەیە، ئێستا لەگەرمیان خەریکی کشتوکاڵکردنەو بژێوی ژیانی خێزانەکەیان لەو ڕێگەیەوە دابین دەکات، ئەو دەڵێت "زیاتر لە ٣٠ دۆنمان چاندووە، خۆمو ھاوسەرو منداڵەکانم ئیش لەم کێڵگەیەدا کار دەکەین".
دەشڵێت "ئێستا دۆخی سەلاحەدین ئارامەو ھەموو خاڵو کەسوکارەکەم گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان، بەڵام من ناگەڕێمەوە، لەوێ خاکمان نییە بۆ کشتوکاڵ، لێرە لەکوردستان خاک زۆرو بەپیتو فراوانەو دەیچێنین".
ئا: ئەیاد محەمەد
ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات
ئاوێنە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەکی میدیایی هاوبەش بەسپۆنسەری "قەریب" بەڕێوەدەبات.
لەم پڕۆژە میدیاییەدا بایەخێکی تایبەت دەدرێت بەگەنجانو ژنانو پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمو حکومەتی ناوەندی عێراقو هەڵبژاردنی کوردستان.
لەچوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئاوێنە بەشێوەیەکی پیشەیی کار لەسەر ئەو بابەتانە دەکاتو چەندین راپۆرتو فیچەر پێشکەش بەخوێنەرو بینەرانی دەکات.
"قریب" بەرنامەیەکی هەرێمایەتییە بەسپۆنسەری ئاژانسی فەرەنسی بۆ پەرەپێدان "AFD"و لەلایەن ئاژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی CFI جێبەجێدەکرێت.