نووسینی: عەتا قەرەداخی
گۆران ئه‌و شاعیره‌یه كه قسه‌ى زۆرى له باره‌وه كراوه، به‌ڵام كارى جدى و په‌یوه‌ست به ئه‌زموونى شیعرى ئه‌م شاعیره له‌چاو ئه‌و هه‌موو قسه‌یه‌ى كه كراوه‌و لەچاو ئاستی داهینانی ئەودا كه‌مه، هه‌روه‌ك پێشتریش له‌و كتێبه‌ماندا كه له‌سه‌ر شیعرى گۆران به چاپمان گه‌یاندووه له‌وه دواوین هه‌ر قسه‌كردنێك له ده‌ره‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى گۆران و دوور له شیكردنه‌وه‌ى بنیادى ده‌قه‌كانى نه‌ك هه‌ر خزمه‌تى ئه‌م شاعیره ناكات به‌ڵكو ده‌بێته ناهه‌قى لێكردنیشى، كه به داخه‌وه زۆربه‌ى ئه‌و قسانه‌ى له باره‌ى ئه‌م شاعیره‌وه ده‌كرێن به ناوى دڵسۆزى بۆى و نزیكى لێیه‌وه ده‌چنه سنوورى ناهه‌قى ئه‌ده‌بىیه‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆ، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ى ئه‌و نووسینانه‌ى ده‌رباره‌ى گۆران بڵاوكراونه‌ته‌وه به تایبه‌تى نووسینه‌كانى نه‌وه‌كانى پێشوو جگه له نووسینى ئینشا هیچى تر نین، دووه‌میان زۆرێك له‌وانه‌ى قسه له‌سه‌ر گۆران ده‌كه‌ن خۆیان به میراتگرى گۆران ده‌زانن، گوایه له‌به‌رئه‌وه‌ى خۆیان به هه‌ڵگرى هه‌مان ئایدیۆلۆژیاى سیاسى گۆران داده‌نێن و پێیان وایه گه‌وره‌یى گۆران له‌به‌رئه‌وه‌یه كه هه‌ڵگرى ئایدیۆلۆژیاى کۆمۆنیستی بووه. به‌هه‌رحاڵ لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى نىیه به‌و ئایدیۆلۆیایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ڕاستىیه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره ئەوەیە گۆران شاعیرى سروشت و ئافره‌ت و جوانىیه‌و هه‌موو ئه‌و شیعرانه‌ى گۆران كه له ژێر كاریگه‌رى ئایدیۆلۆژی حیزبى شیوعیدا نووسیونی کە زۆریس نین، یان باسى كورد و كوردایه‌تى ده‌كه‌ن له ڕووى هونه‌رى و شیعریه‌ت و چه‌مكى شیعره‌وه لەچاو ئاستی باڵای دەاهێنانی هونەری ئەودا به‌هایه‌كى ئه‌وتۆیان نىیه و له به‌رهه‌مه لاوازه‌كانى گۆرانن. گۆران لە لایەکی تریشەوە لە لایەن لوتکەی خوێندەواری باڵی خۆ بە نەتەوەیی زان چ لە ناو پارتی و چ دواتریش کاژ‌یک راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ دژایەتی کراوە، بەڵام هەموو ئەو دژایەتیانەو هەموو پەسن و پیاهەڵدانی دۆستەکانیشی هیچ رۆڵ و کاریگەرییەکیان لەسەر داهیێانی بەرزو باڵای ئەم شاعیرە گەورەیەی ئێمە نەبووە.
توێژه‌رو ڕه‌خنه‌گرى خاوه‌ن ڕ‌ۆشنبیرى و خاوه‌ن جیهانبینى له ناوه‌ندى ڕ‌ۆشنبیرى ئێمه‌دا ئه‌وانه‌ن كه به‌رهه‌مه داهێنراوه‌كانى ئه‌م شاعیره له ده‌قه مردووه سیاسیه‌كانى جیاده‌كه‌نه‌وه، كاتێ گۆران شیعرى سیاسى و كوردایه‌تى و شیعر له‌ژێر كاریگه‌رى ئایدیۆلۆژیادا ده‌نووسێت داده‌به‌زێت بۆ ڕیزى ئه‌و چه‌نده‌ها نووسه‌ره‌ى كه به ساده‌یى له‌و بواره‌دا ده‌نووسن، به‌ڵام كاتێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواندنى سروشت و ئافره‌ت و جوانى و نهێنىیه‌كانى ناخى مرۆڤ و گه‌ردوون ئه‌وا ده‌بێته ئه‌و شاعیره‌ى كه پێى ده‌ڵێن خاوه‌نى ئه‌زموون كه ئه‌ویش به ئه‌زموونى گۆران به‌ناوبانگه. هه‌ر لێره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین خوێندنه‌وه‌یه‌كى یه‌كێك له‌و شیعرانه‌ى گۆران بكه‌ین كه په‌یوه‌ندى ئه‌م شاعیره به سروشته‌وه به‌رجه‌سته ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌ك كه له سنوورى چه‌مكى ئه‌نتۆلۆژیاى نێوان سروشت و مرۆڤدا خۆى ده‌بینێته‌وه به‌و مه‌به‌سته‌ى كه مرۆڤ ده‌بێته‌وه به به‌شێك له‌و پێكهاته‌یه‌ى كه تیایدا ده‌شێت پێناسه‌ى ڕووت بوونه‌وه‌و داماڵین له هه‌موو ئاسه‌واره‌كانى ژیانى بكات و له‌وێدا وه‌كو ئه‌سڵ ئه‌م بوونه‌وه‌ره ده‌ربكه‌وێت كه سه‌روه‌رى گه‌ردوونه و له هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنى هه‌موو یاسا‌و نهێنىیه‌كانى جوڵه‌ى ئه‌م گه‌ردوونه‌دایه. ئه‌و شیعره‌ش "دیمه‌نێكى به‌هار"ه.
ده‌قى شیعره‌كه:
ئه‌م لا یه‌ك په‌ڵه، ئه‌ولا یه‌ك په‌ڵه: هه‌ورى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ؛
له ناوه‌ڕاستا: به ده‌م ئاسۆوه ڕۆژى شۆخ و شه‌نگ!
سه‌وزه گیا پاراو، گوڵ و گوڵاڵه مه‌ستى ڕه‌نگ و بۆ،
دره‌خت تازه شین، سه‌ر لق ڕازاوه‌ى گوڵ، گه‌ڵا، چرۆ..
سه‌رتاپاى چیمه‌ن ده‌رئه‌دا چین چین مرواریى ئاونگ،
چه‌شنى تاراى سه‌وز ئه‌دره‌وشێته‌وه، لێى ئه‌تكێ پرشنگ
نه‌سیمى بۆن خۆش، كزه‌باى فێنك، وه‌ك نه‌واى ئیلهام
سه‌ماى میوانیى په‌ریى گهبیعه‌ت دێنێته ئه‌نجام!
قاسپه قاسپى كه‌و، نه‌غمه‌ى چۆله‌كه‌و بلبلى ده‌نگ خۆش
پیاڵه‌ى نه‌شئه حه‌تتا به ڕۆحى به‌ردیش ئه‌كا نۆش!
وه‌ك بگرى به‌كوڵ دنیاى سه‌رمه‌ستى قاقاى پێكه‌نین
له هه‌موو عاستێ فرمێسكى كانیى گه‌رمى هه‌ڵقوڵین!
* * *
مه‌لى سه‌ربنچك، په‌ل و پۆ ڕه‌نگین! خۆ من هه‌ڵۆ نیم،
لێم مه‌فڕن جووت جووت، مه‌ترسن ئاخر پێتان بڵێم چیم:
منیش وه‌ك ئێوه له دنیاى گه‌وره گه‌ردێكم بچووك
حه‌تتا ناشتوانم بفڕ‌م، بخوێنم، به باڵ به ده‌نووك!
به‌ڵام وه‌ك ئێوه له دڵما ئه‌گرێت مه‌یلى سه‌ربه‌ستى،
ئه‌مه‌ش ئایینم وه‌ك ئایینتانه: هه‌رده په‌رستى!..
گۆران وێنه‌یه‌كى گشتى سروشت و توخمه پێكهێنه‌ره‌كانیمان بۆ به‌رجه‌سته ده‌كات، ئه‌و توخمانه‌ى كه ده‌شێ به ته‌نیا هه‌ریه‌كه جوانیه‌ك ببه‌خشن و هه‌موویشیان پێكه‌وه هارمۆنیاى سروشت پێكبهێنن. سه‌ره‌تا له به‌شه بچووكه‌كانه‌وه ده‌ست ده‌كات به وێنه‌گرتن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شوێن دیارى ده‌كات ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه بنه‌ماى سه‌ره‌كى به‌لاى ئه‌وه‌وه شوێنه و هیچ شتێك له ده‌ره‌وه‌ى شوێن شوناسى نىیه كه بێگومان مانا به‌رهه‌م هێنانیش ته‌نیا له سنورى به ده‌ست هێنانى شوناسدا ده‌گاته ئه‌نجام، به‌م پێیه گۆران ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م ڕه‌گه‌زه‌كانى سروشت به جۆرێك له مانا بارگاوى بكات هه‌تا هه‌موو پێكه‌وه له به‌رهه‌م هێنانى هارمۆنیاى سروشتدا به‌شدارى بكه‌ن كه ئه‌و مانایه‌ى له پشتى ئه‌و هارمۆنیاوه ڕاوه‌ستاوه بریتىیه له زه‌مینه‌ى ئاماده‌كراو بۆ پێكه‌وه ژیان و پێكه‌وه كاركردن و پێكه‌وه گونجاندنى سه‌رجه‌م ڕه‌گه‌زه‌كانى گه‌ردوون ته‌نانه‌ت ڕه‌گه‌زه دژ‌و ناكۆكه‌كانیش. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات كه گه‌ردوون خۆى زه‌مینه‌ى پێكه‌وه گونجاندنه به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌و زه‌مینه‌ى شێواندووه ئێمه‌ى مرۆڤین، واته مرۆڤ له ئه‌نجامى ژیان و جوڵه‌و كاركردنیدا له‌نێو سروشتدا ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ هه‌وڵى شێواندنى هارمۆنیاى سروشتى داوه، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یشى توانیبێت شێواندن له گه‌وهه‌رى هارمۆنیاى سروشتدا دروست بكات ئه‌وا توانیوویه‌تى خۆى وه‌كو هێزێكى تێكده‌رو خۆكوژ به وێرانكردنى خۆى به‌شێك له خاسێتى ئه‌و هارمۆنیایه‌ى سروشت ته‌ڵخ بكات، یان جوانیه‌كه‌ى ده‌شێوێنێت.
گۆران له به‌رجه‌سته‌كردنى وێنه‌ى سروشتدا له دوورترین وێنه له خۆیه‌وه ده‌ست پێده‌كات، كه ئه‌ویش ڕه‌گه‌زه نازیندووه‌كانن، له‌وێوه دێته خواره‌وه بۆ وێنه نزیكه‌كان و نیمچه زیندووه‌كان كه ڕووه‌كن، پاشان زیاتر وێنه‌كان نزیك ده‌كاته‌وه‌و ده‌گات به زینده‌وه‌ران، كه لێره‌دا مه‌ل و باڵنده‌كان ده‌دوێنێت و ئه‌نجامیش ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندى نزیكى خۆى لێیانه‌وه ئاشكرا بكات. مه‌وداى ڕوانینى گۆران سه‌ره‌تا له دوورترین خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه له سنوورى وه‌سفكردندا ده‌كه‌وێته دواندن، به‌ڵام له‌گه‌لأ نزیك بوونه‌وه‌دا وه‌سفكردن ده‌گۆڕێت بۆ ئاخاوتن بۆ كه‌سى دووه‌م، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه په‌یوه‌ندى گۆران له‌گه‌لأ ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ى كه له سه‌ره‌تاى شیعره‌كه‌وه وه‌سفیان ده‌كات په‌یوه‌ندى ئه‌مى مرۆڤ و ئه‌و سروشته كه تاكو ئه‌و چركه‌ساته په‌یڤین له نێوانیاندا نه‌گه‌یشتۆته ئاستى ڕاسته‌وخۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و مانایه هه‌ڵده‌گرێت كه له‌و ئاسته‌دا مرۆڤ له به‌رامبه‌ر سروشتدا هێشتا بچوكه با خۆزگه‌ى ده‌سه‌ڵاتكردنیشى به‌سه‌ر ئه‌و سروشته‌دا هه‌بێت، به واتا گۆران وه‌كو نوێنه‌رى ئێمه‌ى مرۆڤ به جۆرێك له ده‌ره‌وه‌ڕا وه‌سفى سروشت و ڕه‌گه‌زه‌كانى ده‌كات له به‌شى یه‌كه‌مى شیعره‌كه‌دا وه‌كو ئه‌وه‌ى كه سروشت ئاماده‌ى گوێگرتن نه‌بێت له‌م، ئه‌مه‌ش نایه‌كسانى نێوان ئێمه‌ى مرۆڤ و سروشتى خاوێن و پڕ له نهێنى ئاشكرا نه‌كراو ده‌رده‌خات.
له دوو دێڕى یه‌كه‌مدا گۆران وه‌سفى ئاسمان و هه‌ورو ڕۆژ ده‌كات، وێنه‌یه‌كى به‌رجه‌سته‌كراوى وه‌هامان پێشكه‌ش ده‌كات كه ده‌شێ ئه‌و وێنه‌یه‌ى ئه‌و كێشاویه‌تى له خودى ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ى سروشت جوانتر بن، دیمه‌نى په‌ڵه هه‌وره‌كانمان به ڕه‌نگاو ڕه‌نگى نیشان ده‌دات و خاسێتى ئافره‌تیش ده‌به‌خشێته ڕۆژ كاتێ ده‌ڵێت "به ده‌م ئاسۆوه ڕۆژى شۆخ و شه‌نگ". لێره‌دا ئه‌و پرسیاره سه‌رهه‌ڵده‌دات ئایا سروشت و توخمه‌كانى له جوانیدا ده‌بنه وێنه‌ى باڵا هه‌تا شته‌كانى تر له جوانیدا به‌و به‌راورد یان لێكچواندن بكرێن، یان به پێچه‌وانه‌وه ئافره‌ت ده‌بێته نموونه‌ى باڵا له جوانیدا و ڕه‌گه‌زه‌كانى سروشت به‌و به‌راورد یان لێكچواندن ده‌كات؟
یه‌كه‌م دوو دێڕى ئه‌م شیعره به‌رجه‌سته‌ى وێنه‌یه‌ك ده‌كات كه ئه‌مى شاعیر ده‌ستى پێى ناگات و ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ستى بینین ئه‌و وێنه‌یه ده‌كێشێت، به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ له به‌رامبه‌ر وێنه‌یه‌كى جوان‌دا ڕامان ده‌وه‌ستێنێت تابلۆیه‌ك له سروشت، لێره‌وه گۆران جۆرێك له بوونى په‌یوه‌ندى له نێوان ئێمه‌و سروشتدا دروست ده‌كات ئه‌ویش له ڕێگاى به‌رهه‌م هێنانى جوانىیه‌وه، واته جوانى ده‌كاته هۆكارێك بۆ په‌یوه‌ستبوون و په‌یگرى ئێمه بۆ سروشت، له هه‌مان كاتدا ئه‌و ڕووه شاراوه‌ى ئێمه‌ش وه‌كو مرۆڤ ده‌رده‌خات كه به خۆڕسكى جوانى په‌رستین، له وه‌سفكردنى سروشتدا به‌و شێوه سه‌رنج ڕاكێشه گۆران ده‌یه‌وێت به‌هاى ڕاسته‌قینه‌ى سروشت ده‌ربخات یان له‌ژێر ئه‌و په‌رده ته‌ڵخه ده‌ریبهێنێت كه ژیانى هاوچه‌رخ داویه‌تى به‌سه‌ر سروشتدا. به واتایه‌كى تر گۆران له وه‌سفكردنى سروشتدا ده‌یه‌وێت به‌هاى ڕاسته‌قینه‌ى سروشت بۆ خودى سروشت بگێڕێته‌وه.
له دوو دێڕى دووه‌مدا، گۆران له ئاسمانه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ سه‌ر زه‌وى و وێنه‌ى ڕه‌گه‌زه‌كانى سروشت له‌سه‌ر زه‌وى ده‌كێشێت. كه ئه‌م وێنه‌یان ته‌نیا وێنه‌یه‌كى بینراو نىیه له سنوورى خه‌یالأ یان بینینى ئاسایدا به‌ڵكو وێنه‌یه‌كى مادى به‌رجه‌سته‌كراوه. له به‌رجه‌سته‌كردنى ئه‌م وێنه‌یاندا شاعیر ته‌نیا شوێنمان پێ ناناسێنێت به‌ڵكو كاتیشمان پێ ده‌ناسێنێت كه له وه‌سفى سه‌وزه گیا‌و گوڵ و گوڵاڵه‌و دره‌ختى تازه شین بوو، چرۆدا ده‌رده‌كه‌وێت كه كات سه‌ره‌تاى به‌هاره. ئه‌مه‌ش ده‌رى ده‌خات كه هه‌رچۆن شوێن لاى گۆران گرنگى تایبه‌تى خۆیى هه‌بوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى شوناس و مانا، به هه‌مان شێوه كاتیش گرنگى خۆیى هه‌یه و له‌هه‌ر كاتێك یان وه‌رزێكدا سروشت و ڕه‌گه‌زه‌كانى له هارمۆنیاى خۆیاندا جۆره جوانىیه‌ك به‌رهه‌م دێنن و ئه‌و جوانىیه‌ش پاڵنه‌رى سه‌ره‌كىیه بۆ جوڵاندنى مرۆڤ به ئاڕاسته‌ى گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو سروشت.
گۆران له دوو دێڕى سێیه‌م و چواره‌مدا زیاتر وه‌سفى ڕه‌گه‌زه‌كانى سروشت ده‌كات و كۆمه‌ڵێ خاسێتى وه‌ها به‌هاداریان پێ ده‌به‌خشێت كه سه‌ربارى جوانىیه‌كه‌یان به‌هایه‌كى ڕۆحیشیان پێ ده‌به‌خشێت و له‌و وه‌سفكردنه‌ى ڕه‌گه‌زه‌كانى سروشتدا ئه‌و ڕه‌گه‌زانه سه‌رجه‌م وه‌كو زیندوو ده‌خاته ڕوو كه هه‌ریه‌كه‌یان جۆره چالاكىیه‌كیان هه‌یه و ده‌شێ بڵێین كارێك ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش به‌خشینى خاسێتى زیندوویىیه به‌و ڕه‌گه‌زانه كاتێ ده‌ڵێت: (چیمه‌ن ده‌رئه‌دا چین چین مروارى ئاونگ، لێى ئه‌تكێ پرشنگ) یان كه ده‌ڵێت (نه‌سیم سه‌ماى جوانى په‌ریى ته‌بیعه‌ت دێنێته ئه‌نجام). هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م ڕه‌گه‌زانه‌ى سروشت له جوڵه‌ى به‌رده‌وامدان و به‌رهه‌م ده‌هێنن به مه‌به‌ستى جوانكردنى خودى سروشت به هه‌مان شێوه به‌رهه‌مه‌كانیشیان له به‌رجه‌سته‌كردنى ئێستاتیكاى سروشتدا به‌شدارى ده‌كه‌ن، لێره‌وه ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت هه‌ریه‌كه له‌م ڕه‌گه‌زانه‌ى سروشت خاسێته گشتىیه‌كانى سروشتیان هه‌یه هه‌م بۆ به‌رهه‌م هێنانى جوانى، هه‌م بۆ دروستكردنى هارمۆنیاى سروشت. لاى گۆران هه‌ریه‌كه له ڕه‌گه‌زه‌كانى سروشت ڕۆڵى خۆى ده‌بینێت له ڕێكخستنى هارمۆنیاى سروشتداو، هه‌م ئیقاعى جوڵه‌و گۆڕان و بزواندن له سروشتدا ڕێك ده‌خه‌ن ئه‌ویش به جۆرێكى ئه‌وتۆ خاسێتى یه‌كه‌مین وێنه‌ى باڵاى هارمۆنیاى هه‌یه‌و هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ى كه له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا مرۆڤ دروستى كردون و به‌رهه‌مى هێناون سه‌رجه‌م جۆرێك له لاسایى كردنه‌وه‌ى وێنه‌ى یه‌كه‌من واته سروشت به گونجاندنى ڕه‌نگه جیاوازه‌كانیه‌وه له‌گه‌لأ یه‌كترداو له‌وێشه‌وه به‌رهه‌م هێنانى هارمۆنیاى نێوان ڕه‌گه‌زه جیاواز و ته‌نانه‌ت دژه‌كانیش، كه‌واته لێره‌وه له ئاستى قوڵى ئه‌م ده‌قه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌له سروشتدا هه‌موو ڕه‌نگه جیاواز و ته‌نانه‌ت دژه‌كانیش پێكه‌وه ده‌گونجێن و جوانى سروشت و هارمۆنیاى سروشت له ئه‌نجامى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ى ڕه‌نگ و توخمه جیاواز و دژه‌كاندا پێكهاتووه، كه بێگومان جوانى ژیان و جوانى په‌یوه‌ندىیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و جوانى مرۆڤیش ئه‌وكاته به‌رهه‌م دێت كه ڕه‌نگ و ده‌نگ و ڕوانین و بینین و فیكر و ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كان هه‌موو پێكه‌وه بتوانن بژین و یه‌كترى قبوڵ بكه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌ماى داننان به‌و جیاوازییانه‌دا پێكه‌وه كاربكه‌ن و هاریكارى بكه‌ن ئه‌وكاته گونجاندنى كۆمه‌ڵایه‌تىو هارمۆنیایى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و یه‌كتر قبوڵكردنى جیاوازه‌كان ده‌بێته خاسێتى دیارى ژیانى مرۆڤ، به واتا له پشتى ئه‌م ده‌قه‌وه ئه‌و ڕوانینه ڕاوه‌ستاوه كه گونجاندنى ڕه‌گه‌زه‌كانى سروشت و پێكه‌وه كاركردنیان و دروستبوونى هارمۆنیاى سروشت ده‌شێ ببێته نموونه بۆ پێكه‌وه گونجاندنى مرۆڤ پێكه‌وه سه‌ربارى جیاوازییه‌كان له‌و گونجاندن و پێكه‌وه ژیانه‌دا مرۆڤ و ژیان به‌هاى قوڵتریان ده‌بێت و بگره كارێكى له‌م جۆره به‌خشینه‌وه‌ى به‌هایه به خودى مرۆڤ و به ژیان. گۆران هه‌ر ئه‌وه نىیه وه‌كو شاعیرێكى ڕۆمانسى ڕۆژئاوایى له ئه‌نجامى بێزار بوونیدا له ژیانى ئاڵۆزى شار‌و فشارى سه‌ختى ئه‌و ژیانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێو ئامێزى سروشت و له‌وێشدا هه‌م هه‌ست به ئازادى خۆى بكات، هه‌م سروشت بكات به جێگاى حه‌وانه‌وه‌و ئاسوده بوونى، به‌ڵكو له گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سروشتدا ده‌یه‌وێت وێنه‌یه‌كى دیارى ئاسایى دوور له ده‌سه‌ڵاتى مرۆڤ بۆ سروشت بگرێت و پێشكه‌شى بكات و بڵێت ئه‌مه سروشته به‌م جوانى‌و گونجاندن و هارمۆنیایه‌وه. ئایا ناشێت خودى مرۆڤیش هاوشێوه‌ى گونجاندن و یه‌كتر قبوڵكردنى ڕه‌نگه‌كانى سروشت ئه‌وانیش پێكه‌وه بگونجێن و یه‌كتر قبوڵ بكه‌ن؟
له ده‌ستپێكى ئه‌م شیعره‌دا گۆران وێنه‌ى به‌رجه‌سته‌كراوى ئاسمان و هه‌ورو ڕۆژ پێشكه‌ش ده‌كات، واته وێنه‌ى مه‌ودایه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى ده‌ست پێگه‌یشتنى خۆى، واته وێنه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات كه ته‌نیا له سنوورى بینراودایه. له دواى دوو نیوه دێڕى یه‌كه‌م وێنه‌ى به‌رجه‌سته‌كراو له‌و ڕه‌گه‌زانه پێشكه‌ش ده‌كات كه ده‌شێ خۆى ده‌ستیى پێیان بگات یان له نزیكه‌وه هه‌ستیان پێ بكات، له دواى هه‌شت نیوه دێڕى یه‌كه‌مه‌وه وێنه‌ى به‌رجه‌سته‌كراو له ڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانى سروشت پێشكه‌ش ده‌كات وه‌كو (كه‌و، چۆله‌كه، بولبول..) كه هه‌ریه‌كه‌ش سه‌ربارى جوانى خۆیان، به به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه به‌شدارى ده‌كه‌ن له به‌رهه‌م هێنانى جوانىیه‌كى بیستراودا كه ئه‌ویش ده‌نگ و ئاوازى ئه‌م باڵندانه‌یه، كه ئه‌و ده‌نگ و ئاوازه‌ش هه‌م ده‌بنه به‌شێك له ئیقاعى قه‌شه‌نگ و سه‌رنج ڕاكێشى سروشت، هه‌م ده‌ور ده‌بینن له ڕاهێنانى ڕه‌گه‌زه‌كانى تر‌ى سروشتدا بۆ په‌سه‌ندكردنى ده‌نگ و ڕه‌نگ و ئیقاعه‌كانى تر، به جۆرێك ئه‌م ئاواز‌و ئیقاعه دڵگیرانه هه‌موو عه‌قڵه به‌سته‌ڵه‌كىیه‌كان و هه‌موو ڕوانینه ته‌نگه نه‌فه‌سه‌كان بۆ قبوڵكردنى ئه‌وانى تر ڕاده‌هێنن. ئه‌و ئاوازه‌ى كه ئه‌م باڵندانه دروستى ده‌كه‌ن تێكه‌ڵ به ئیقاعى سروشت ده‌بێت و ڕۆحى به‌ردیش بۆ نۆشكردنى پیاڵه‌ى نه‌شئه ئاماده ده‌كات، یان به شێوه‌یه‌كى تر ئه‌و ئاواز و ئیقاعانه ته‌نانه‌ت ڕۆحى به‌ردیش ده‌جوڵێنن و ڕاده‌هێنن، به مانایه‌كى تر زمانى ئه‌م توخمه زیندوانه‌ى ناو سروشت به جۆرێك كاریگه‌رن كه هه‌موو ئه‌و توخم و ڕه‌گه‌زانه‌شى كه هێنده ڕه‌قن له به‌رده‌م هیچ هێزێكدا ناچه‌مێنه‌وه ئاوازى جۆراوجۆرى توخمه زیندووه‌كانى نێو سروشت ده‌یان جوڵێنێ و..
گۆران خاسێتى زیندو یان مرۆیى ده‌به‌خشێته توخمه‌كانى سروشت "ڕۆحى به‌رد ئه‌كا نۆش، دنیا به كوڵ بگرى، دنیاى سه‌رمه‌ستى قاقاى پێكه‌نین، فرمێسكى كانى،.." ئه‌مه‌ش ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه هه‌ڵده‌گرێت كه گۆران توخمه‌كانى سروشت به گرنگ و پڕ به‌ها سه‌یر ده‌كات، به هه‌مان شێوه‌ى مرۆڤ، له كاتێكدا له چه‌ند سه‌ده‌ى ڕابردوودا له عه‌قڵى ڕۆژئاوادا مرۆڤ بووه‌ته سه‌نته‌رى به‌ها پێدان و لێكدانه‌وه‌و له ئه‌زموونى شیعرى ڕۆمانسى ئه‌وروپاشدا خودى تاكه‌كه‌س كه خودى شاعیره بووه‌ته ناوه‌ندى گرنگى پێدان، له ئه‌زموونى ڕۆمانسیه‌تى گۆران‌دا سروشت یه‌كه‌مین ناوه‌ندى گرنگى پێدانه، ڕاسته یه‌كێك له خاسێته دیاره‌كانى قۆناغى ڕۆمانسیه‌ت گرنگىدانه به سروشت و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئامێزى سروشتى خاوێن و هێوارى دوور له ئاژاوه‌و فشارى په‌یوه‌ندییه‌كانى شار، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕۆمانسیه‌تى گۆران، ڕۆمانسیه‌تى گواستراوه‌یه له كه‌لتورى ده‌ره‌وه‌ى نێو پانتایى كه‌لتورو ژیان و مێژووى كورده‌وه‌و ده‌رئه‌نجامى په‌ره‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵایه‌تى و دروستبوونى شار‌و په‌یوه‌ندییه‌كانى شار نىیه.. بۆیه ناشێت ده‌قاو ده‌ق واى لێكبده‌ینه‌وه كه ڕۆمانسیه‌تى گۆران هه‌مان ڕۆمانسیه‌تى ئینگلیزى و فه‌ره‌نسىیه، یان ڕۆمانسێتێكه تایبه‌ت به گۆران به خێر ڕۆمانسیه‌تى گۆران له به‌شدارى كردنى خاسێته گشتىیه‌كانى ڕۆمانسیه‌تى ڕۆژئاوا‌و تایبه‌تمه‌ندى ئێمه پێكهاتووه.
گۆران له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ نێو سروشت، نایه‌وێت به ته‌واوى له ئامێزى سروشتدا خۆى حه‌شار بدات، واته سروشت به ته‌نیا زه‌مینه‌یه‌ك نىیه بۆ خۆ حه‌شاردان و دفن بوون، به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به حه‌وانه‌وه‌و هێورى. به‌ڵكو سروشت و گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت له ئاستى یه‌كه‌مدا به مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى ئه‌و به‌ها ئێستاتیكایانه‌ى كه له ده‌ستى چووه، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ نێو سروشت به مه‌به‌ستى گه‌یشتنه‌وه به زه‌مینه‌یه‌ك كه خاوه‌نى هارمۆنیاى چه‌سپاوى خۆیه‌تى، ئه‌و به‌ها جوانانه‌ى كه ئه‌و هارمۆنیایه به‌رهه‌مى دێنێت تیایدا له ده‌ست نه‌چووه. ئه‌و پێى وایه له دنیاى سه‌رمه‌ستى قاقاى پێكه‌نیندا له هه‌موو ئاستێكیدا به شێوه‌یه‌كى سیستاماتیكانه فرمێسك (كانى) هه‌ڵده‌قوڵێ، گۆران له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ سروشت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئامێزى ئه‌و زه‌مینه‌ى كه به‌و جۆره سیستاماتیكانه ڕێكخراوه، چونكه پێى وایه كه جوانى ته‌نیا له‌و ڕێكخستنه‌وه به‌رهه‌م دێت و حه‌وانه‌وه‌ش له بوونى هارمۆنیاى ئه‌و ڕێكخستنه‌دا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و چێژى ئێستاتیكیش دیسان له بارێكى وه‌ها ڕێكخراو‌و هێورو هێمندا به‌هاى خۆى ده‌بێت، به واتا گه‌ڕانه‌وه‌ى گۆران بۆ سروشت ڕاكردنى تاكه كه‌سى هه‌ستیار نىیه له ده‌ست فشار و زه‌برو ئاڵۆزییه‌كانى شار‌و له ده‌ست تێكچوونى هارمۆنیاى ژیان و هێمنى له‌نێو شاردا‌و له سایه‌ى په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزه‌كانى كۆمه‌ڵگاى پیشه‌سازیدا كه زه‌مینه‌یه‌ك بۆ هێورى و جوانى و چێژى جوانى نامێنێته‌وه، به‌ڵكو گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سێكى هه‌ستیاره بۆ نێو سروشت به مه‌به‌ستى گه‌یشتنه‌وه به چركه ساتێك كه تیایدا هه‌ست به چێژ و به‌ها ئێستاتیكىیه‌كانى بوون و ژیان بكات.
گۆران له‌و گه‌ڕانه‌وه‌یدا به‌شێك له توخمه‌كانى سروشت وه‌سف ده‌كات و له‌و وه‌سفكردنه‌شدا له لایه‌ك جوانى ئه‌و توخمانه‌و هه‌موو سروشت به‌وانیشه‌وه ده‌رده‌خات، له لایه‌كى تر خاسێته‌كانى مرۆڤ به‌و توخمانه ده‌به‌خشێت به مه‌به‌ستى زه‌مینه خۆش كردن بۆ لێدواندنیان به‌و هیوایه‌ى له ئاستێكى وه‌ها قه‌شه‌نگ و پڕ به‌هادا پێشكه‌شیان بكات كه بیانكاته هاوشانى مرۆڤ ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ى كه سه‌رجه‌م په‌یامه ئاینى و زه‌مینىیه‌كان و سه‌رجه‌م بیر‌و بڕوا دیاره‌كان پێیان وایه مرۆڤ ده‌بێ سه‌روه‌رى ئه‌م گه‌ردونه‌و جێگرى خودا بێت له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سروشت به شایه‌نى ئه‌وه بزانێت كه نه‌ك هه‌ر خۆى بۆى بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵكو بانگه‌شه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى گشتى بكات بۆ ئامێزى سروشت.
گۆران له قۆناغى یه‌كه‌مدا هه‌رچۆن وه‌سفى ڕه‌گه‌زه‌كانى سروشت ده‌كات به هه‌ور و ڕۆژ و سه‌وزه‌گیاو گوڵ و دره‌خته‌وه.. به هه‌مان شێوه‌ش وه‌سفى ڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانى ده‌كات به تایبه‌تى باڵنده‌كان، به‌ڵام له قۆناغى دووه‌مدا له‌گه‌لأ باڵنده‌كان ده‌كه‌وێته گفتوگۆ و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیان ده‌دوێت، له‌و گفتوگۆیه‌شدا به مه‌به‌ستى دروستكردنى جۆرێك له په‌یوه‌ندى له‌گه‌لأ ئه‌و باڵندانه‌دا پاكانه بۆ ناسنامه‌ى خۆى ده‌كات، ده‌یه‌وێت په‌رده له ڕووى خۆى لادات و ئه‌و سیما دزێوه‌ش بڕه‌وێنێته‌وه كه ئه‌مى وه‌كو دڕنده ناساندووه یان پێشكه‌ش كردووه.
مه‌لى سه‌ر بنچك، په‌ل و پۆ ره‌نگین! خۆمن هه‌ڵۆنیم
لێم مه‌فڕن جووت جووت، مه‌ترسن ئاخر پێتان بڵێم چیم:
ڕاسته‌وخۆ شاعیر پێمان ده‌ڵێت ناسنامه‌ى مرۆڤ له ڕوانگه‌ى تێڕوانینى زینده‌وه‌رانى تره‌وه ناسنامه‌یه‌كى دزێوه‌و سه‌رجه‌م وه‌كو جۆرێك له دڕنده سه‌یرى مرۆڤ ده‌كه‌ن، گۆران ده‌یه‌وێت ئه‌وه ئاشكرا بكات كه زینده‌وه‌ران به چ چاوێك سه‌یرى مرۆڤ ده‌كه‌ن. له ئه‌نجامى تێگه‌یشتن له‌و ڕوانینه‌ى زینده‌وه‌ران بۆ مرۆڤ، گۆران پاكانه بۆ خۆى ده‌كات به‌وه‌ى كه ئه‌م دڕنده نىیه، ئه‌م پاكانه كردنه‌ش پاكانه‌یه بۆ هه‌موو مرۆڤ به‌وه‌ى كه شایانى ئه‌وه نىیه وه‌كو دڕنده سه‌یرى بكرێت. له پشتى ئه‌م پاكانه كردنه‌وه گۆران ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت له‌م گه‌ردونه‌دا ده‌بێ دۆستایه‌تى و له‌گه‌لأ یه‌كتر گونجاندن هه‌بێت، ناشێت توخمێك باڵاده‌ست بێت و ئه‌وانى تر له‌ناوببات، چونكه هارمۆنیاى سروشت له‌و له‌گه‌لأ یه‌كترگونجاندنه‌ى توخمه جۆراوجۆره‌كانى سروشت خۆیه‌وه به‌رهه‌م دێت. كه له‌وێڕا ته‌نیا غه‌ریزه‌ى ده‌سه‌ڵاتكردن بوونى هه‌یه.. هه‌رچه‌نده ئه‌و غه‌ریزه‌یه یه‌كه‌م هۆكاره بۆ هه‌وڵدانى ده‌سه‌ڵاتكردن به‌سه‌ر ئه‌وانى تردا، كه له‌و هه‌وڵه‌شدا دوو لایه‌ن، دوو جه‌مسه‌ر ده‌رده‌كه‌ون، ده‌سه‌ڵاتكه‌ر و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ردا كرا‌و، جه‌لاد و قوربانى، دڕنده و نێچیر. مرۆڤ له ئه‌نجامى باڵاده‌ست بوونیدا له ڕوانگه‌ى زینده‌وه‌رانى تره‌وه بۆته دڕنده، هه‌ر به‌و پێیه‌ش ئه‌وه‌ى كه ده‌ورى بینیووه له شێواندنى هارمۆنیاى سروشتدا مرۆڤه. گۆران ده‌یه‌وێت به باڵنده‌كان بڵێت منى مرۆڤ هه‌ڵۆ نیم، دڕنده نیم، من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لاى ئێوه، بۆ ئامێزى سروشت، به‌و هیوایه‌ى بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌سڵى خۆم و خۆم له غه‌ریزه‌ى ده‌سه‌ڵات و غه‌ریزه‌ى ئاژه‌ڵى وێرانكردن ڕووت بكه‌مه‌وه. ده‌مه‌وێت ببمه‌وه به یه‌كێك له ڕه‌گه‌زه به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كانى جوانى و ئێستاتیكاى سروشت و هارمۆنیاى سروشت نه‌ك بكوژى جوانى و شێوێنه‌رى هارمۆنیاى سروشت.
گۆران باڵنده‌كان ده‌دوێنێت و داوایان لێده‌كات كه گوێى لێ بگرن هه‌تا شوناسى خۆییان بۆ ئاشكرا بكات. له پشتى ئه‌م داواكردنه‌وه ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه ڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانى سروشت به چاوى دۆست سه‌یرى مرۆڤ ناكه‌ن چونكه وه‌كو هێزێكى سامناك ده‌ڕواننه مرۆڤ، هێزێك كه له هه‌وڵى تێكشكاندن و له‌نێوبردنى هه‌موو ئه‌واندایه له پێناوى بوونى خۆیدا، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى مرۆڤ، مرۆڤ له دیدى ڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانى تر‌ى سروشته‌وه، به تایبه‌تى ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ى كه زیندون و مرۆڤ ماڵى نه‌كردون، وه‌كو دوژمن ده‌خاته‌ڕوو. گۆران كاتێ ده‌كه‌وێته گفتوگۆ له‌گه‌لأ ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌دا ده‌یه‌وێت ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ى ده‌دوێت گۆرانه، ئه‌وانى زینده‌وه‌ر (مه‌له‌كان) نه‌ك له‌گه‌لأ ئه‌م نادوێن، به‌ڵكو لێیشى دوورده‌كه‌ونه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات كه مه‌له‌كان ئاماده‌یى گفتوگۆیان له‌گه‌لأ ئه‌مى مرۆڤدا نىیه، ئه‌ویش له‌به‌ر ناسینى گه‌وهه‌رو ناسنامه‌ى ئه‌م زینده‌وه‌ره‌ى كه ناوى مرۆڤه، هه‌میشه یاساى دارستان به‌رامبه‌ر به ئه‌وانى باڵنده و هه‌موو ڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانى تر‌ى ئه‌م گه‌ردوونه پیاده ده‌كات، بێ سڵه‌مینه‌وه له‌وه‌ى كه هه‌ر كارێكى كوشتن و گرتن و دیل كردن و سه‌ربڕین و ته‌نانه‌ت شێواندن و تێكدانى ڕه‌گه‌زه نازیندووه‌كانى سروشتیش به‌شێكه له تێكدانى هارمۆنیاى سروشت و ناشیرین كردنى سروشت و ته‌ڵخ كردنى ئێستاتیكاى سروشت، كه هه‌موو جوانىیه‌كانى تر له ڕوانینى ئه‌فلاتونه‌وه فۆتۆكۆپى جوانى سروشتن و ته‌نیا ئه‌و ئه‌سڵه چونكه ئه‌وانى تر هه‌موویان له‌وه‌وه وه‌رگیراون، كه‌چى مرۆڤ له پێناوى ده‌سه‌ڵاتكردندا ئه‌و جوانیه ده‌شێوێنێت.
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه باڵنده‌كان به چاوى ترسه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌مى مرۆڤ و پشتى تێده‌كه‌ن و به‌جێى ده‌هێڵن، ئه‌م ده‌یه‌وێت زه‌مینه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیاندا ئاماده بكات به‌و هیوایه‌ى له‌و ڕێگایه‌وه شوناسى خۆى بۆ ئه‌وان ئاشكرا بكات، ئه‌ویش له‌و ڕێگایه‌وه كه خۆى ده‌یه‌وێت نه‌ك له‌و ڕێگایه‌وه كه ئه‌وان تێى گه‌یشتوون و ده‌یبینن. ئه‌م ده‌زانێت ئه‌وان لێى ده‌ترسن، بۆیه به مه‌به‌ستى ڕه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و ترسه داوایان لێده‌كات كه ئه‌وه‌نده گوێى لێ بگرن هه‌تا ناسنامه و گه‌وهه‌ر و ماهیه‌تى خۆییان بۆ باس بكات.
منیش وه‌ك ئێوه له دنیاى گه‌وره گه‌ردێكم بچووك
حه‌تتا ناشتوانم بفڕ‌م، بخوێنم، به باڵ به ده‌نووك
به‌ڵام وه‌ك ئێوه له دڵما ئه‌گرێت مه‌یلى سه‌ربه‌ستى
ئه‌مه‌ش ئایینم وه‌ك ئایینتانه: هه‌رده په‌رستى!
گۆران به مه‌به‌ستى دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌لأ باڵنده‌كان و هه‌موو ڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانى تر‌ى سروشتدا ناسنامه‌ى خۆى ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌میش گه‌ردێكى بچووكه له‌م گه‌ردوونه‌دا. هه‌روه‌ك له ڕێگاى لێكچوواندنه‌وه به باڵنده‌كان ده‌ڵێت "منیش وه‌ك ئێوه.. گه‌ردێكم بچووك" به واتا ده‌یه‌وێت جۆرێك له هاوشێوه‌یى له نێوان خۆیى و ئه‌واندا نیشان بدات ئه‌ویش به مه‌به‌ستى گۆڕینى دیدو ڕوانینى ئه‌وانى باڵنده كه نوێنه‌رى هه‌موو ڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانى سروشتن به‌رامبه‌ر به‌مى مرۆڤ كه وه‌كو دڕنده و تێكده‌ر و ڕوخێنه‌رى ڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانى تر‌ى سروشت سه‌یرى ده‌كه‌ن. گۆران ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو سنوورى ئه‌و سیسته‌مه ڕێكخراوه‌ى پێشترى سروشت كه ئه‌م تیایدا ناسنامه‌ى دڕنده‌یى نه‌بوو، لێره‌شه‌وه ئه‌گه‌ر شۆڕبینه‌وه بۆ ئه‌و مانایه‌ى له پشتى ئه‌م ڕوانینه‌وه ڕاوه‌ستاوه ئه‌وا ده‌گه‌ین به‌و خاڵه‌ى كه گۆران ده‌یه‌وێت بڵێت مرۆڤ كه هێشتا له‌نێو سروشتدا بووه، ئه‌میش هه‌مان شێوه‌ى ڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانى تر‌ى سروشت، ڕه‌گه‌زێكى ئاسایى بووه، به‌ڵام جێگیر بوون و په‌ره‌سه‌ندنى له‌ژێر كاریگه‌رى فاكته‌رى غه‌ریزه و ده‌سه‌ڵات خوازیدا له زینده‌وه‌رانى تر‌ى جیاكردۆته‌وه و له ئه‌نجامى په‌ره‌سه‌ندنى به‌رده‌وامیشیدا، له ئه‌نجامى بوونى عه‌قڵ و هۆشه‌وه تا به‌ره‌و پێشه‌وه چووه زیاتر سیماى دڕنده‌یى له ئاستى سروشتدا پێوه ده‌ركه‌وتووه، چونكه ئومێدى ئه‌م ئاشكراكردن و ده‌سه‌ڵات كردنه به‌سه‌ر سروشتدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت ده‌ست نه‌پارێزێت له داگیركردنى ئازادى ڕه‌گه‌زه‌كانى تر‌ى سروشت، ئه‌ویش له ڕێگاى ڕامكردن و ده‌سته‌مۆكردنیانه‌وه یان له ڕێگاى ده‌سه‌ڵات به‌سه‌رداكردنیانه‌وه ئه‌ویش به تێكشكاندن و شێواندنى بارى سروشتیان كه له‌وه‌شدا هه‌م ئێستاتیكاى سروشتى ناشیرین كردووه، هه‌م هارمۆنیاى سروشتى شێواندووه.
له ئه‌نجامى په‌ره‌سه‌ندنى ژیانى مرۆڤ خۆیدا و له ئه‌نجامى ناكۆكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ناته‌بایى و نایه‌كسانى و نه‌بوونى ئازادىدا له ژیانى كۆمه‌ڵدا و دیسان به كۆیله‌بوونى خودى مرۆڤ بۆ ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه‌ى كه به‌رهه‌مى هێناوه و.. له به‌رده‌م فشارى تووندى ژیانى شاردا مرۆڤى هه‌ستیار بۆ گه‌ڕان له دواى به ده‌ست هێنانه‌وه‌ى ئازادى و ده‌ربازبوون له فشار‌و په‌ستانى شار ڕێگاى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ره‌و سروشت له‌به‌رگرتووه.. گۆران له لایه‌ك بۆ گه‌یشتنه‌وه به‌و ئازادى و هێمنى و هێورییه‌ى ئامێزى سروشت و له لایه‌كى تریشه‌وه بۆ گه‌یشتنه‌وه به جوانیه‌كانى سروشت كه جوانى یه‌كه‌من و چێژ وه‌رگرتن له‌و جوانیانه ڕێگاى به‌ره‌و سروشت له‌به‌رده‌گرێته‌وه. واته هه‌روه‌ك پێشتریش گوتومانه گۆران به مه‌به‌ستى گه‌یشتنه‌وه به یه‌قین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشت، یه‌قینى ئازادى و یه‌قینى هێمنى و هێورى و یه‌قینى جوانى و چێژى جوانى.
گۆران له‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌دا بۆ ئامێزى سروشت، نایه‌وێت خۆى دفن بكات و سروشت وه‌كو گۆڕستان سه‌یرناكات كه جێگاى خۆشاردنه‌وه و دیارنه‌مان و گۆشه‌گیریى بێت به مه‌به‌ستى حه‌وانه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له ئاژاوه و پشێوى ژیانى كۆمه‌ڵ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ده‌یه‌وێت له ئامێزى سروشتدا په‌یوه‌ندى كراوه‌ى هه‌بێت له‌گه‌لأ ڕه‌گه‌زه‌كانى تر‌ى سروشتدا چونكه پێى وایه ئازادى نێو ئامێزى سروشتیش به بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌لأ ئه‌وانى تر‌ى نێو سروشتدا مانا ده‌به‌خشێت. هه‌ر ئه‌م ڕوانینه‌یه وا له گۆران ده‌كات بكه‌وێته گفتوگۆ له‌گه‌لأ ڕه‌گه‌زه‌كانى تر‌ى نێو سروشتدا و پاشان ناسنامه‌ى خۆى بۆ ئه‌وان ئاشكرا بكات. ته‌نانه‌ت له ئاستى باڵنده‌كاندا خۆى به بێ تواناتر و ناكرده‌تر نیشان ده‌دات چونكه ئه‌وه‌ى كه سروشت به باڵنده‌كانى به‌خشیوون كه تواناى فڕینه، به‌مى مرۆڤى نه‌به‌خشیووه. هه‌ر بۆیه له ئاستى ئه‌واندا ئه‌م خاسێته‌ى كه سروشت به‌وانى به‌خشیووه و به‌مى مرۆڤى نه‌به‌خشیووه ده‌كاته به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنى ئه‌وه‌ى كه ئه‌میش زینده‌وه‌رێكى ئاسایىیه‌و دڕنده نىیه و ته‌نانه‌ت تواناى ئه‌وانیشى نىیه. ئه‌گه‌ر به ئاڕاسته‌ى قوڵایى ده‌قه‌كه شۆڕببینه‌وه ئه‌وا بۆمان ئاشكرا ده‌بێت كه گۆران پێى وایه كاتێ ئێمه‌ى مرۆڤ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئامێزى سروشت پێویستمان به‌و خاسێتانه هه‌یه كه له سایه‌ى سروشتدا هه‌م ئاسوده‌یى و هه‌م ڕێگاى پاراستنمان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه ئه‌و چه‌كه‌مان نىیه كه بۆ نموونه باڵنده‌كان هه‌یانه‌و جۆرێك له باڵایى ئه‌وان ده‌سه‌لمێنێت، گۆران له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌موكورتیه‌ى ئێمه‌ى مرۆڤدا له به‌رامبه‌ر باڵنده‌كاندا جۆرێك له هه‌ست به كه‌مى كردن نیشان ده‌دات، كه ده‌شێ ئه‌م پێى وا بێت ماده‌م گه‌ردوون وه‌كو یه‌ك خاسێته‌كانى نه‌به‌خشیووه به سه‌رجه‌م زینده‌وه‌ران كه‌واته ناشێت یه‌كسانى له نێوانیاندا دروست ببێت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كه‌موكوڕییه‌كانیش هه‌ریه‌كه له بوارێكى تردا تواناى خۆیى په‌ره‌پێداوه، مرۆڤ له ئه‌نجامى لاوازیى توانا جه‌سته‌ییه‌كاندا بۆ له ڕوودا وه‌ستانى تووندوتیژى و په‌ستان و فشارى هێزه‌كانى سروشت، له ڕووى عه‌قڵ و هۆشه‌وه په‌ره‌ى سه‌ندووه به جۆرێك كه به‌و جه‌سته لاوازه‌یه‌وه به عه‌قڵ ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر تواناى له بن نه‌هاتووى ته‌نانه‌ت دڕنده‌ترین زینده‌وه‌ریشدا كردووه.. به‌ڵام گۆران به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه عه‌قڵ به‌رهه‌مى هێناوه ئاسوده نىیه و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێو ئامێزى سروشت به‌و هیوایه‌ى كه بگاته‌وه به‌و چركه‌ساته‌ى كه له ئامێزى ساده‌ى سروشتدا هه‌ستى به ئازادى كردووه و به هێمنى و هێورى ژیانى به‌سه‌ر بردووه.
گۆران پێى وایه سه‌ربه‌ستى خاسێتى نێو سروشته‌و باڵنده‌كانیش وه‌كو هێماى سه‌ربه‌ستى خوازى نیشان ده‌دات و ده‌شێ ئه‌مه‌ش وه‌ها لێكبده‌ینه‌وه كاتێ باڵنده و زینده‌وه‌ران ئامێزى سروشتیان به‌جێنه‌هێشتووه له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه عیشقى سه‌ربه‌ستى و ئازادى بوون، به‌ڵام ئه‌مى مرۆڤ له به‌جێهێشتنى سروشتدا ئه‌و سه‌ربه‌ستى و ئازادییه‌ى خۆیى له ده‌ست داوه، تاكه ڕێگاش بۆ گه‌یشتنه‌وه به ئازادى و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئامێزى سروشت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات كه مرۆڤ چه‌ندێ په‌ره‌ى سه‌ندبێت له چاو ڕه‌گه‌زه‌كانى تر‌ى سروشتدا، ئه‌وا به‌و ئه‌ندازه‌یه سه‌ربه‌ستى خۆیى دۆڕاندووه، مه‌به‌ست له‌و سه‌ربه‌ستیه‌ش سه‌ربه‌ستیه به مانا ڕه‌هاكه‌ى واته سه‌ربه‌ستى له‌ودیوى هه‌ر سنوور و سانسۆرێكه‌وه. گۆران به مه‌به‌ستى گه‌یشتنه‌وه به سه‌ربه‌ستى ڕه‌ها ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئامێزى سروشت، به‌ڵام ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ى گۆران گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كى تاكه كه‌سىیه، هه‌رچۆن گۆران له ئه‌زموونى خۆیدا موماره‌سه‌ى تاكڕه‌وێتى خۆیى كردووه و هه‌تا ئه‌و كاته‌یشى كه په‌یڕه‌وى تاكڕه‌وێتى خۆیى كردووه شاعیرێكى داهێنه‌ر و خاوه‌ن جیهانبینى بووه، به‌ڵام كاتێ ده‌كه‌وێته سنوورى عه‌قڵى باو و ده‌چێته ژێر سایه‌ى عه‌قڵى ده‌سته‌جه‌مى بوونى حیزبایه‌تى و ئایدیۆلۆژیاوه بارى تاكێتى و تاكڕه‌وییه‌كه‌ى هه‌ره‌س ده‌هێنێت و به‌و پێیه‌ش ڕوانینى بۆ ئازادى تاكه كه‌س ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئاستێكى تر كه له ڕوانگه‌ى ئایدیۆلۆژیاوه بۆى ده‌ڕوانێت، له‌وێشدا گۆران تواناى داهێنانى پێوه دیار نامێنێت، بۆیه قۆناغى شاعیرێتى و داهێنانى گۆران له‌گه‌لأ په‌یوه‌ندیكردنى به مه‌سه‌له‌ى حیزبایه‌تى و ئایدیۆلۆژیاوه دوایى دێت، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بۆچوونه ئیفلیجه‌وه كه گه‌وره‌یى گۆران له‌وه‌دا ده‌بینێت كه په‌یوه‌ستبووه به ئایدیۆلۆژیاى چه‌په‌وه، بێگومان ئه‌م ڕوانینه نادروسته‌ش به‌رهه‌مى ئه‌و عه‌قڵانه‌یه كه له بنه‌ڕه‌تدا نازانن شیعر و چه‌مكى شیعر چىیه و هیچ ڕوانینێكیان بۆ شیعریه‌ت نىیه.
گۆران كۆیله‌ى ته‌نیا ده‌ستى ناعه‌داله‌تى و نایه‌كسانى نىیه، به‌ڵكو كۆیله‌ى ده‌ستى نه‌بوونى ئازادى ڕه‌هایه، ئه‌و ئازادییه‌ى كه به ڕوانینى ئه‌و ته‌نیا له ئامێزى سروشتدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت نه‌ك له سایه‌ى ئایدیۆلۆژیا‌و حیزبایه‌تى ته‌سك و بكوژى هه‌موو ئازادییه‌كانى تاكه كه‌س دا. هه‌ر له ئه‌نجامى ئه‌و هه‌ستكردنه‌دایه گۆران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئامێزى سروشت و پێى وایه باڵنده‌كان به‌رزترین مه‌یلى سه‌ربه‌ستیان هه‌یه بۆیه به ئاسانى ڕام ناكرێن و سه‌ربه‌ستیان لێ زه‌وت ناكرێت مه‌گه‌ر مرۆڤ، ئه‌و مرۆڤه‌ى كه دواى ئه‌وه‌ى سروشتى به‌جێهێشت و ئازادییه‌كانى خۆیى دۆڕاند، هه‌وڵبدات ئه‌وانیش بخاته نێو قه‌فه‌زه‌وه. گۆران خۆى ده‌شوبهێنێت به باڵنده‌كان له‌وه‌دا كه هه‌مان مه‌یلى ئازادى ئه‌وانى هه‌یه.
به‌ڵام وه‌ك ئێوه له دڵما ئه‌گڕێت مه‌یلى سه‌ربه‌ستى
ئه‌مه‌ش ئایینم وه‌ك ئایینتانه: هه‌رده په‌رستى!
ڕاسته ئه‌م ئێستا سه‌ربه‌ستى خۆیى له ده‌ستداوه، به‌ڵام له ناخه‌وه هه‌میشه په‌رۆشى سه‌ربه‌ستىیه و ده‌یه‌وێت بگاته‌وه ئاستى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌وه‌ى له ده‌ستىداوه، به‌ڵام ئایا ئه‌وه چۆن ده‌گاته ئه‌نجام؟
گۆران گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت هه‌ر له سنوورى گواستنه‌وه‌یه‌كى ساده‌ى شوێندا نابینێت، به‌ڵكو ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه مه‌ودایه‌كى قوڵترى هه‌یه و ئه‌م واى ده‌بینێت كاتێ باڵنده‌كان له سروشتدا ماونه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌مان په‌یڕه‌وى ئاینێك ده‌كه‌ن كه ئایینى سروشت په‌رستىیه. واته سروشت به‌لاى ئه‌وانه‌وه له جێگاى ئایین و خواوه‌نده، له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه په‌یوه‌ستبوونى باڵنده‌كان و ڕه‌گه‌زه‌كانى تر‌ى سروشت به خودى سروشته‌وه وه‌كو جێبه‌جێكردنى ئه‌ركى ئایینى سه‌یر ده‌كات. ئه‌میش خۆى له ڕیزى ئه‌واندا داده‌نێت و ئایینى ئه‌میش هه‌مان ئایینى ئه‌وانه كه ئه‌ویش سروشت په‌رستىیه. كه له پشتى ئه‌م ڕوانینه‌وه سه‌ربه‌ستى ڕه‌ها ڕاوه‌ستاوه، به مانایه‌كى تر گۆران ده‌یه‌وێت بڵێت هه‌رچۆن ئایینى ئێوه سه‌ربه‌ستى په‌رستىیه، منیش هه‌مان ئایینم هه‌یه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌دركێنێت كه هاوشێوه‌یى خۆى له‌گه‌لأ باڵنده و هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانى تر‌ى سروشتدا نیشان بدات. هه‌م بۆ په‌رۆشبوونى سه‌ربه‌ستى ڕه‌ها، هه‌م به مه‌به‌ستى دوورخستنه‌وه‌ى سیماى دڕنده‌یى له خۆى به‌و هیوایه‌ى هه‌م ڕه‌گه‌زه‌كانى تر‌ى سروشت قبوڵى بكه‌نه‌وه و هه‌م سروشت خۆیشى ئامێزى بۆ بكاته‌وه.
هه‌ڵوێستى گۆران له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ سروشت بۆ لێكدانه‌وه و ده‌سه‌ڵاتكردن به‌سه‌ر سروشتدا نىیه، به‌ڵكو به مه‌به‌ستى گه‌یشتنه‌وه‌یه به سه‌ربه‌ستى و ئازادى ڕه‌هاى ئامێزى سروشت و هه‌م گه‌یشتنه‌وه‌یه به‌و ئاسته‌ى كه تیایدا هه‌ست به هارمۆنیاى سروشت و ئێستاتیكاى سروشت ده‌كات.. چونكه پێى وایه ژیانى نێو كۆمه‌ڵ و فشار و په‌ستانه‌كانى ژیانى ناو كۆمه‌ڵگا نه ڕێگاى ده‌سته‌به‌ر كردنى ئه‌و ئازادىیه ده‌دات، نه له‌نێو شار و له كۆمه‌ڵ دا هه‌ست به چێژى ئێستاتیكاى سروشت و هارمۆنیاى سروشت ده‌كرێت.
گۆران له كۆتایى شیعره‌كه‌یدا ناسنامه‌ى خۆى له هه‌موو گومانێك ڕووت ده‌كاته‌وه و تاكه سیمایه‌كى دیارى خۆى ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌ویش په‌یوه‌ستبوونیه‌تى به سروشته‌وه به جۆرێك كه هه‌موو بوونێك له ئامێزى سروشتدا ده‌بینێت، به جۆرێك سروشت ده‌كات به ئایین و به خواوه‌ند و ئه‌میش په‌رستیارى ئه‌و ئایینه‌و ئه‌و خواوه‌نده‌یه چونكه ئازادى و جوانى گه‌وهه‌رى بوون و ماهیه‌تى ئه‌و خواوه‌نده‌یه‌و ته‌نیا له سایه‌ى ئه‌ودا ئازادى هه‌یه.
تێبینی/ ئەم لێکۆڵینەوەیە پێشکەشە بە گۆرانناسان و بە تایبەتی بە هونەرمەند ئەسعەد قەرداخی کە ئەم دەقە شیعرییەی بە میلۆدیەکی کوردانەو بە دەنگە بەسۆزەکەی گوتووە.