مانگی داهاتو پڕۆژەی "تاكسی نیشتیمانی" لە عێراق دەچێتە بواری جێبەجێكردن
  2024-05-24       368       

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە مانگی داهاتودا پڕۆژەی "تاكسی نیشتیمانی" بەشێوەیەكی ئەزمونی دەچێتە بواری جێبەجێكردن. دەشڵێت، وەزارەتەكەیان هەوڵدەدات هاوسەنگی لەنێوان گرنگیدانی بە گواستنەوەی گشتی و تایبەت رابگرێت.

ئاوێنە: مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە وەزارەتی گواستنەوە بە میدیای رەسمی عێراقی وتوە، لە مانگی داهاتوەوە پڕۆژەی تاكسی نیشتیمانی بەشێوەیەكی ئەزمونی دەچێتە بواری جێبەجێكردن و پاش ئەوە پڕۆژەكە بەتەواوی وەگەڕدەخرێت.

وتوشیەتی، وەزارەتەكەیان هەوڵدەدات هاوسەنگی لەنێوان گرنگیدانی بە گواستنەوەی گشتی و تایبەت رابگرێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، ئەوانەی فەرمانبەران و شۆفێری تاكسین لەنێو پڕۆژەكەدا پەسەندناكرێن.

جەختیشی كردۆتەوە كە تاكسی نیشتیمانی پارێزراوترە بۆ هاوڵاتیان و هەروەها نرخی بەنزینیش بۆ شۆفێرانی تاكسی نیشتمانی هەرزانتر دەبێت.

وتوشیەتی، شۆفێرانی تاكسی نیشتمانی خولی تایبەت بە چۆنیەتی مامەڵەكردنیان لەگەڵ هاوڵاتیان بۆ دەكرێتەوە.

هەروەها جەختیشی كردۆتەوە كە سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی پشتیوانی لە دۆسیەی گواستنەوەی گشتی دەكات و 36 هێڵیان گواستنەوەی گشتییان لە بەغدا كردونەتەوە.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×