مژدە عەبدوڵا، ئەندازیاری کشتوکاڵییەو رۆژانە لەکێڵگەیەکی ئاژەڵداری لەهەڵەبجە کار دەکات، ئاماژە بەوە دەکات ئاسوودەیە کە کارمەندی حکومەت نییەو خەریکی بەرهەمهێنانی شیرو چاودێریی کردنی کارو بزنەکانی کێڵگەیەکی ئاژەڵدارییە، ئەو دەڵێت "پەیوەندی من لەگەڵ کارو بزنەکان وەک پەیوەندی دایکو منداڵە، لەیەکەم رۆژی لەدایکبوونیانەوە خزمەتیان دەکەم تا گەورە دەبن".
ئا: میهرەبان سەلام
ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات
ئاوێنە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەکی میدیایی هاوبەش بەسپۆنسەری "قەریب" بەڕێوەدەبات.
لەم پڕۆژە میدیاییەدا بایەخێکی تایبەت دەدرێت بەگەنجانو ژنانو پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمو حکومەتی ناوەندی عێراقو هەڵبژاردنی کوردستان.
لەچوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئاوێنە بەشێوەیەکی پیشەیی کار لەسەر ئەو بابەتانە دەکاتو چەندین راپۆرتو فیچەر پێشکەش بەخوێنەرو بینەرانی دەکات.
"قریب" بەرنامەیەکی هەرێمایەتییە بەسپۆنسەری ئاژانسی فەرەنسی بۆ پەرەپێدان "AFD"و لەلایەن ئاژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی CFI جێبەجێدەکرێت.