دامەزراوەی كەریمی عەلەكە خەڵاتی دکتۆرە ئیما و تیمەكەی دەكات
  2024-05-06       1527       

پاش دۆزینەوەی ئێسكی مرۆڤێكی "نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی شانەدەر" كە مێژووی ئەو ئێسكە دەگەڕێتەوە بۆ ۷٥،٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا. واتە ۷٥،٠٠٠ ساڵ پێش ئەمڕۆ لە کوردستان مرۆڤ ژیاوە و شارستانیەت بوونی هەبووە. 

دکتۆرە (ئیما) ناوی ئەو ژنە پسپۆرەی شوێنەوارە كە خۆی و تیمەكەی بە دۆزینەوەی ئێسكی مرۆڤەكەی شانەدەر هەستاون، ئەوان ناوی ئەو ژنەی ئێسكەكەی دۆزراوەتەوە ناوە "شانەدەر زێد". ئەمەش بۆ شوێنی دۆزینەوەی کەلە سەرەکە دەگەڕێتەوە کە لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزراوەتەوە.

بۆخۆی دۆزینەوە ئەم ئێسكی مرۆڤە، بەڵگەیەکی بەهێزە کە کوردستان وەک ناوچەیەکی گرنگی مێژوویی دەناسێنێت و لە داهاتوودا دەیکاتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ شوێنەوارناسان و ئاسەوارناسەکان.

هەر بەو بۆنەیەوە، ئێمە لە دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەستخۆشی و ماندونەبوونی خۆمان بەو تیمە بەڕێزە ڕایدەگەێنین و پیرۆزبایی گەرم لە تەواوی هاوڵاتیانی گەلی كورد دەكەین، بۆ دۆزینەوەی ئەم بەڵگە مێژوییە گرنگە و  وەك ڕێزو پێزانینێك و لەپای هەوڵ و ماندوبونەكانیشیان، دامەزراوەی كەریمی عەلەكە، لەسەر ڕاسپاردەو بە پشتیوانی دارایی بەڕێز دكتۆر (تەها ڕەسوڵ)و بەهاوكاری بەشی شوێنەواری زانكۆی سلێمانی، بەم زوانەو لە مەڕاسیمێكی شایستەدا، خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش بە تەواوی ئەندامانی ئەو تیمە، بەتایبەت خاتوونی دكتۆر (ئیما) دەكات، ئەمەش وەك وەفاو پێزانینی گەلی كورد لەهەمبەر ماندوون و دڵسۆزی ئەو تیمەدا.

 

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×