2024-04-29   1213     
دەق: خالد جراد
وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام
لە دونیایا ئەمڕۆ
بیر و باوەڕ فەنا بووە
ھەر کەسێک
بە مەبەستێک دەرکەووتوە
ھەیە بە خۆشەویستی
.....بە بوغز
....بە ستایش
......بە دژایەتی بەڕێ کەووتوە
چ قەوماوە
و
مەبەست لەوەی ئەگوزەرێ چیە ؟
بۆ بێ دەنگ بوو لێی
و
ھیچی نەووت ؟
دەرکەوت کە خرایە " گیرفانی" ...
"''''''
ڕۆژنامەنووسێکی گەورە
بەنا و بانگێکی شاریی
شکسپیر ئاسا لە داڕشتنەکانی
ھەمووی ئاگرە
نووسین و ووتارەکانی
ئاگری سووتانی داگیرکار
نە گەمژە...نە قاچاغچی
لە کارەکەیا کوڕی باوکێتی
بۆ تەماع نانووسێ
بۆ بێ دەنگ بوو...؟
بۆ گیرا قوڕگی...؟
نە مەعمەعەی ما
و
نە بەرھەڵستی ، دەرکەووت کە:
خرایە گیرڤانی...
"''''''
فەرماندەیەکی دیار
ناسراو بە شەھامەتی
لە دێرەوە
بەنا و بانگە تێکۆشانی
لە شاخ تفەنگ بەدەست
کۆڵەپشت لە شانی
مەتارە و قەمە بە کەمەروە
دەنگی ئەیایەوە ھاوارەکانی:
خەڵکی بەشەرەف
خەڵکی دونیا و دین
منم فریاد ڕەسی سەربەخۆیی !!
بۆ بە دەنگ بوو؟
بۆ گیرا قوڕگی؟
نە مەعمەعەی ما
و
نە بەرھەڵستی
دەرکەوت خرایە"گیرفانی"
"'''''
بە خێ و بە شین
بە کاف و سین
ئەو دەنگە نێرانە
ئەو ووتارە ئاگراوییانە
و
چەور کردنی کێشەکە
بەدڵسۆزی و نیشتمان پەروەری
کەچی :
ھەمان نەخۆشی
مەبەستیش:
ھەر وەک خۆیەتی
ئەوەی ئەیبینی
کە ھەر بەرھەڵستکارە
ھێشتا...ھێشتا
نەخراوەتە گیرفانی