ئا: ئاوێنە
گۆرانی لێم ببورە دایە، کە هونەرمەندی رۆمانی "فلۆرین سەلام" لەکۆنسێرتێکدا بەهەستێکی قوڵەوە دەیڵێتو دەستی پیرەژنێکی هەژار ماچ دەکات، لەماوەی چەند رۆژێکی کەمی رابردوودا لەسەرتاسەری جیهاندا دەیان ملیۆن بینەری لەتیکتۆکو فەیسبوکو یوتوب-دا هەبووە.
فلۆرین لەکۆنسێرتە کراوەکەیدا بانگی ژنێکی هەژار دەکات بۆ ئەوەی یارمەتی بداتو پاشان دەستی ماچ دەکاتو لەسەر ستەیج دێتە خوارەوەو بەدەم گۆرانییەکی بەسۆزەوە جارێکی تر دەستی ماچ دەکاتەوە.
ئاوازو تێکستی گۆرانییەکەو دەنگی فلۆرین زۆر جوانو سەرنجڕاکێشن، گۆرانیەکە باسی ئازاری منداڵێک دەکات کە دان بەهەڵەکانیدا دەنێتو داوای لێبوردن لەدایکی دەکات بۆ ئەو ساتانەی کە بەقسەی نەکردووەو پەشیمانی دەردەبڕێتو دەڵێت:
لێم ببورە دایە
لێت ئەپاڕێمەوە، ئێستا گەورە بوومو دەتوانم هەموو دنیا بخەمە بەرپێت،
بەڵام هەرچییەک بکەم ناتوانم چاکەت بدەمەوە،
لێگەڕێ با دەستەکانت ماچ کەم
ئەی خوایە هیچ باوەشێک نییە هێندەی باوەشو سنگی دایکم بەسۆز بێت
ئەی دایە من فرمێسک ئەڕێژم، بەڵام فرمێسکی خۆشی، لەبەر ئەوەی ئێستا لەپاڵتام
دایە ئەم پیاوە گەورەیە بە بینینت بوەوە بەمنداڵێکی بجوکو هۆن هۆن ئەگری