لە فارسییەوە: پشکۆ ناکام
د.عەلی شەریعتی (1933 - 1977)، سەرەڕای ئەوەی کە شیعەیەکی تۆخ بوو بەڵام لەیاداشتەکانیا دەرئەکەوێ کە تۆزێکی تیا ھێشتبۆوەو وەک ئەوانەی ئەمڕۆ نەبوە.....
ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەوتەکانی عەلی شەریعەتی:
# سەردەمی پێغەمبەر مزگەوت سێ ئاڕاستەی ھەبوە: ئاڕاستیەکی ئایینی" پەرستگا" ، ئاڕاستەیەکی پەروەردەیی "قوتابخانە" ، ئاڕاستەیەکی سیاسی" پارلەمان" کە ھەر ھاووڵاتییەک ئەندامی بوو !! بەڵام ئەمڕۆ مزگەوت بوە بە کۆشکێکی ڕازوە بە بێ ھیچ ئاڕاستەیەک...
# پێم باشترە بۆ خۆم پیاسە بکەم و بیر لە خوا بکەمەوە وەک لەوەی لە مزگەوتا دانیشم و بیر لە پێڵاوەکانم بکەمەوە....
# شەڕی ناوخۆی موسڵمانەکان شەڕێکی عەقیدەیی نیە، شەڕی بەرژەوەندی ووڵاتەکانە و قوربانییەکەی خەڵکی سادەی سوننە و شیعەیە....
# گەر خەڵک پێش بەرپاکردنی شۆڕش ھۆش و ووشیاری نەبێ، گلەیی لەکەس نەکەن کە شۆڕشەکەیان بە ئاسانی لێ بدزرێ.....
# بۆ ئەوەی ھەر شۆڕشێ بڕوخێنی ، تەنھا یەک ئاڕاستەی ئایینی یان تایەفەگەری گەرەنتییە بۆ کۆتایی پێ ھێنانی....
# کاتێ کە ماڵەکەت ئاگر ئەگرێ و کەسێک داوای نوێژ و دوعاکردنت لێ ئەکا ، بزانە ئەو کەسە بە تۆ خائینە ! چونکە گرنگی یان بە ھەچ شتێکی تر جگە لە کوژاننەوەی ئاگرەکە " کەرێتئ"یە گەرچی کارێکی " پیرۆز " یش بێ...
# بەزەییت بەو کچەیا بێتەوە کە ناوبانگی زڕێنراوە، چونکە ئەو ناتوانێ " ڕیش " بھێڵێتەوە تا ناو زڕانەکەی پێ بشارێتەوە...
# مەرج نیە ھاوڕام بیت، ئەوەنە بەسە کە لێم تێبگەی چی ئەڵێم...
# لەوانەیە بەشداربووانی تەعزێی کەسێک کە لەبرسا مردوە ،یەک دوو مەڕ بخۆن..........
# کاتێ باسی کۆمەڵگا ئەکەین ، نیوەی نوستوو، بێ ھۆش ، سیحر لێکراوە! نیوەکەی تریشی بە ئاگا و ڕاکردوو، ئەبێ کار لەسەر ئەوە بکرێ نوستووەکان بە خەبەر بێن و لەسەر پێ ی خۆیان بوەستن و ڕاکردووەکانیش بگەڕێنینەوە بۆ ئەوەی بمێننەوە...
# ئەو ژنەی بە ساڵ ھەر باسی جیازی و مارەیی و ئاڵتونەکانی بکا، بە مانای ووشە"کۆیلە"یە...