2024-04-01   1930     
لە عەرەبییەوە : پشکۆ ناکام
لە سەردەمێکا کە زۆر کۆن نیە ، جارێک " عبد العزیز بوتفلیقە"ی سەرۆکی پێشووی ووڵاتی "جزائر" سەردانێکی بازاڕی قەساب یان گۆشت فرۆشەکانی کرد بوو ، لە کاتی گەڕانیا بە خۆی و حیمایە زۆرەکانیەوە لەبەر دەم دوکانێکا کە گەنجێکی لێ بوو وەستا و کەوتە قسە کردن لەگەڵیا :
سەرۆک : گۆشتەکەت لە خراپ ناچێ ، بازاڕت چۆنە ، ھەیە ؟
قەساب : تە ڕادەیەک باشە گەورەم...
سەرۆک : ئەمڕۆ چەن کیلۆت فرۆشتوە ..؟
قەساب : قوربان ھیچم نەفرۆشتوە ..
سەرۆک : بۆ..؟
قەساب : بەھۆی سەردانەکەی جەنابتانەوە کەس بۆی نیە بێتە ناو ئەم بازاڕەوە گەورەم..
سەرۆک :کەواتە با سفتاحت من بێ ، لەم ڕانە پێنج کیلۆم بەرێ
قەساب : ناتوانم قوربان..
سەرۆک : بۆ ناتوانی ..؟
قەساب : پێش گەیشتنی جەنابتان ھەموو چەقۆکانیان کۆکردۆتەوە و بردویانە گەورەم..
سەرۆک : بێ چەقۆش ھەر ئەکرێ ، ئەو ڕانەم ھەمووی بە یەک پارچەیی بەرێ،
قەساب : گەورەم ، بمبورە ..ناتوانم..
سەرۆک : بۆ ؟ بۆ ناتوانیت ؟
قەساب : چونکە من قەسابەکە نیم ، من خۆم پۆلیسم.. گەورەم
سەرۆک : " بە تووڕەییەوە" بڕۆ فەرماندەکەتم بۆ بانگ کە
قەساب : قوربان ئەوەتا لەوبەر ماسی ئەفرۆشێ
سەرۆک : بۆچی بۆتە ماسی فرۆش..!؟
قەساب : چونکە مەعاشەکەی بەشی ناکا...گەورەم