لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوا ده‌كات ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌له‌بكات له ناردنی بودجە بۆ په‌رله‌مان، بەتایبەتی کە خشتەکانی هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتوە و بەشەكانی جێگیرکراون، چونكه دواكه‌وتنی كاریگەری خراپی له‌سه‌ر وەزارەتەكان هه‌بوه.
فەیسەڵ نائیلی، ئه‌ندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق به رۆژنامه‌ی "الصباح"ی راگه‌یاندوه، "خشتەی بودجەی ساڵی 2024 زۆر دواکەوتوه، پێویست بو لەسەرەتای ئەمساڵدا ره‌وانه‌ی پەرلەمان بكرایه، بە تایبەت كە بڕگەكانی جێگیرن و هیچ گفتوگۆ‌و گۆڕانكارییەكی تیادا نەكراوە، ئەو خشتانە نەبێت كە تەرخانكراوی دارایی بۆ ئەو بڕگانانە لەخۆ دەگرێت لەبودجەی 2023دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دواخستنی لە ئەستۆی حكومەتە و تەواوی وەزارەتەكان پشتیان بە كاركردن لەسەر بودجە بەستوە، كە بەشێوەیەكی بنەڕەتی راوەستاوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات كه په‌له بكات له ره‌وانه‌كردنی خشته‌ی بودجه و بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوای گفتوگۆكردن خشتەكانی پەسەند بكات.