خەڵای "هێلدا دۆمین"ی ئەڵمانی بۆ ساڵی 2023 بە نوسەرو رۆماننوسی كورد بەختیار عەلی بەخشرا.
ئاوێنە: دوێنێ سێشەممە، لە رێوڕەسمێكدا نوسەر و رۆماننوسی كورد بەختیار عەلی لە «ڕاتهاوس»ـی شاری هایدلبێرگی ئەڵمانیا، بە ئامادەبونی دەستەبژێرێک لە میوانان و ئەدەبدۆستان، خەڵاتی هێلدا دۆمینی پێبەخشرا.
خەڵاتەکە تایبەتە بەو نوسەرانەی تاراوگە کە لە ئەڵمانیا بابەتی ئەدەبی دەنوسن و بڵاودەکەنەوە.
خەڵاتەکە لەلایەن دامەزراوەی (هێلدا دۆمین)ەوە دابین دەکرێت و سێ ساڵ جارێک دەبەخشرێتە نوسەرێک.