ئا: هاوكار حسێن
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له‌زاری سه‌ركرده كورده‌كانه‌وه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان مه‌حاڵه‌و ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك ببن، به‌وته‌ی به‌رپرسێكی كوردیش له‌به‌غدا، مالیكی پلانی هه‌بوه له‌دوای ده‌رپه‌ڕاندنی پێشمه‌رگه له‌پارێزگای دیاله، ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر كه‌ركوكیشدا.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سایتی ویكیلیكس كه له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا نوسراوه‌و ئاوێنه ده‌قه‌كه‌ی كردوه به‌كوردی، به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه "كورده‌كان تێده‌گه‌ن له‌وه‌ی كه سه‌ربه‌خۆیی شتێكی مه‌حاڵه، به‌لایانه‌وه ئاساییه ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری نه‌وتی كه‌ركوك بن، به‌ڵام نه‌ك ئیداره‌كه‌ی شاره‌كه".
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا كه مێژوه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2008 ده‌گه‌ڕێته‌وه، تێیدا ئاماژه محه‌مه‌د ئیحسان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ لیژنه‌ی ماده‌ی 140 له‌به‌غدا، ده‌ڵێت، "ئێمه ده‌وڵه‌تێكی ساخته‌مان ناوێت كه له‌نێوان عێراق، توركیا‌و ئێران‌دا گیربخوات، نه‌توانین نه‌وت هه‌نارده‌بكه‌ین‌و تێكبشكێین".
ئیحسان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه كه"دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق پێشمه‌رگه‌ی له‌پارێزگای دیاله وه‌ده‌رنا، مالیكی پلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر كه‌ركوكیشدا‌و هێزه كوردییه‌كان له‌و ناوچانه‌ش ده‌ربكات".
هاوكات به‌ڵگه‌نامه‌كه له‌زاری ئیحسانه‌وه ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر عه‌ره‌به‌كان نیگه‌رانبن له‌وه‌ی كه كورده‌كان خواستیان له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوكه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خۆبژێو، ئه‌وا با مه‌سه‌له‌ی نه‌وت له‌حاڵه‌ته ئیداره‌كه‌ی جیابكه‌نه‌وه".
ئیحسان ئه‌وه‌شی نه‌شاردوه‌ته‌وه كه حزبی ده‌عوه‌ی نوری مالیكی "پشتیبه‌ستوه به‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌عسیه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات كه هیچ خۆشه‌ویستیه‌كیان بۆ كورد نیه، هیچ كاتێكیش وه‌ك ئێستا هه‌ستی دژه كوردایه‌تی په‌ره‌ینه‌سه‌ندوه، به‌و ساڵانه‌شه‌وه كه پرۆسه‌ی ئه‌نفالی تێدا كراوه".
ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه:
ئای دی: 08BAGHDAD3030
بابه‌ت: به‌رپرسێكی باڵای كورد دانده‌نێت به‌هه‌نگاونانی هه‌ڵه‌ی كورد‌و په‌ره‌سه‌ندنی بۆچونی دژه كورد، داوای پشتیوانی ئه‌مه‌ریكاش ده‌كات.
سه‌رچاوه: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا
به‌روار: 21ی ئه‌یلولی 2008
پۆلێن: نهێنی
پوخته:
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی رۆژی 21ی ئه‌یلول له‌گه‌ڵ راوێژكاری باڵای ئه‌مه‌ریكا تۆماس كراجێسكی، به‌رپرسی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غدا، ئیحسان محه‌مه‌د جه‌ختیكرده‌وه كه كورد هاوپه‌یمانه سیاسییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ ئیداره‌داوه‌و به‌شێك له‌به‌رپرسیارێتیان له‌ئه‌ستۆیه به‌رامبه‌ر بونی هه‌ستی فراوانی دژه كورد. به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا سه‌رزه‌نشتی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكیشی كرد بۆ پاشه‌كشه‌كردن به‌فیدرالیزم، هه‌روه‌ها ئه‌و رۆڵه نایارمه‌تیده‌ره‌ی توركیا‌و ئێران‌و كۆنه به‌عسیه‌كان بینیویانه، هاوكات لاوازبونی كاریگه‌ری ئه‌مه‌ریكا، وتی "ئێمه باجی هاوپه‌یمانیمان ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا". ئیحسان داوایكرد ئه‌مه‌ریكا رۆڵێكی زیاتر چالاكانه ببینێت له‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی یاسای نه‌وت‌و گاز، ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشمه‌رگه، ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان‌و بودجه. ئه‌و دانی به‌وه‌دا نا كه كورد له‌روی سیاسییه‌وه ناتوانێت مالیكی دوربخاته‌وه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له‌عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌یاد عه‌لاوی‌و عه‌لی ئه‌دیبی به‌لاوه په‌سه‌نده. ئیحسان كه وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌رعی ماده‌ی 140 دانراوه كه تایبه‌ته به‌ناوچه جێناكۆكه‌كانی باشوری به‌غدا. ناوبراو به‌گومانه له‌داواكاری شیعه بۆ ناوچه‌ی نوخه‌یب –ی پارێزگای ئه‌نبار. ئه‌و وتی، مالیكی پلانی هه‌یه بۆ به‌كارهێنانی لیژنه‌ی ماده‌ی 140 به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ حزبی ده‌عوه له‌پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. كورده‌كان تێده‌گه‌ن له‌وه‌ی كه سه‌ربه‌خۆیی شتێكی مه‌حاڵه، به‌لایانه‌وه ئاساییه ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری نه‌وتی كه‌ركوك بن، به‌ڵام نه‌ك ئیداره‌ی شاره‌كه.
راوێژكاری باڵای ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری باكوری عێراق، تۆماس كراجێسكی كه له‌لایه‌ن جۆ كاسیدی‌و رێبیكا فۆنگ، به‌رپرسانی سیاسیی باڵیۆزخانه‌وه یاوه‌ری ده‌كرا، رۆژی 21ی ئه‌یلولی 2008، چاویكه‌وت به‌محه‌مه‌د ئیحسان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غدا. محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی دانوستانكاری كورد بۆ ماده‌ی 140ی تایبه‌ت به‌ناوچه جێناكۆكه‌كان دیاریكراوه. هه‌روه‌ك كراوه به‌سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌رعی تایبه‌ت به‌ماده‌ی 140ی خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق، به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌ری وه‌ك نوخه‌یب له‌پارێزگای ئه‌نبار.
ئیحسان بونی هه‌ستی دژه كورد دوپاتده‌كاته‌وه
محه‌مه‌د به‌راشكاوانه باسی له‌وه‌ش كرد كه هیچ كاتێك وه‌ك ئێستا هه‌ستی دژه كوردایه‌تی په‌ره‌ینه‌سه‌ندوه، به‌و ساڵانه‌شه‌وه كه پرۆسه‌ی ئه‌نفالی تێدا كراوه، كاتێك لانیكه‌م هاوسۆزییه‌كی عه‌ره‌بی هه‌بو بۆ قوربانیه كورده‌كان. دانی به‌وه‌شدا نا كه سه‌ركرده‌كانی كورد ئۆباڵی به‌شێكی گرنگی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌یان له‌ئه‌ستۆیه، وتیشی، ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی خراپ ئیداره‌ی هاوپه‌یمانێتیه سیاسییه‌كانیان كردوه، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان‌و یاسای نه‌وت‌و گاز. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 4 هۆكاری دیكه‌ی دیاریكرد: یه‌كه‌م، بونی خواستێك له‌لایه‌ن عه‌ره‌به قه‌ومیه‌كان، به‌نوری مالیكیشه‌وه، بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌فیدراڵی راسته‌قینه له‌عێراق. دوه‌م، ئه‌و رۆڵه لاوازه به‌ڵام شاره‌زاییه‌ی كه كۆنه‌به‌عسیه‌كان ده‌یگێڕن بۆ تێكدانی هاوپه‌یمانێتی سیاسیی نێوان كورد‌و شیعه. سێیه‌م، ئه‌و رۆڵه نایارمه‌تیده‌ره‌ی كه ئێران‌و توركیا ده‌یبینن. چواره‌م، لاوازیی كاریگه‌ری ئه‌مه‌ریكا، كه هانی ئه‌و نه‌یارانه‌ی دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر كورد وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ئه‌مه‌ریكا. ئیحسان وتی، "ئێمه باجی هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ین".
ئیحسان داوای یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
كاراجێسكی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه باڵیۆز كرۆكه‌ر هانی سه‌ركرده كورده‌كانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مالیكی‌و به‌رپرسانی دیكه له‌به‌غدا كۆببنه‌وه‌و ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه سیاسییه‌ی نێوان ببوژێنه‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه. ئیحسان گومانی خۆیشی نیشاندا به‌وه‌ی حزبی ده‌عوه پشتیبه‌ستوه به‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌عسیه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات كه هیچ خۆشه‌ویستیه‌كیان بۆ كورد نیه. وتیشی پێویسته ئه‌مه‌ریكا رۆڵی نێوانكارێكی چالاكتر ببینێت له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له سه‌ره‌كیانه‌ی كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقی دابه‌شكردوه، له‌گرنگترینیان یاسای نه‌وت‌و گاز، ده‌سه‌ڵاته‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ‌و هێزی پێشمه‌رگه، ماده‌ی 140و مه‌سه‌له‌ی بودجه‌و سامانی سروشتی. ئیحسان وتیشی، تێپه‌ڕبونی كات واده‌كات چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌لانه ئاسان نه‌بێت، له‌سه‌ر پرسێكی وه‌كو ناوچه جێناكۆكه‌كان، "ئێمه پێشتر 3 ساڵ دوامانخستوه، ناتوانین سێ ساڵی دیكه چاوه‌ڕێبكه‌ین".
كه‌ركوك سیمبوڵێكه شایسته‌ی شه‌ڕكردنه بۆی، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی كوردستان مه‌حاڵه
كراجێسكی وتی، پێویسته كورده‌كان رازیبن به‌رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر كه‌ركوك‌و پرسیاری ئه‌وه‌ی له‌ئیحسان كرد كه ئاخۆ بۆچونی ئه‌و چیه بۆ چاره‌سه‌ر. ئیحسان وتی، پێویسته كه‌ركوك له‌روی دیموگرافیه‌وه بكرێته چه‌ند ناوچه‌ی وه‌كیه‌ك. له‌هه‌مانكاتدا ده‌شێت كه‌ركوك بكرێته ناوچه‌یه‌كی ئیداری سه‌ربه‌خۆ، كورده‌كان رازینابن به‌وه‌ی كه‌ركوك بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم. "ئێمه له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردودا خه‌باتمان بۆ كه‌ركوك كردوه، چۆن ده‌كرێت به‌خه‌ڵكی بڵێین، ئێستا وازی لێدێنین؟". ئه‌گه‌ر عه‌ره‌به‌كان نیگه‌رانبن له‌وه‌ی كه كورده‌كان خواستیان له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوكه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خۆبژێو، ئه‌وا با مه‌سه‌له‌ی نه‌وت له‌حاڵه‌ته ئیداره‌كه‌ی جیابكه‌نه‌وه. "له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه نیه نه‌وتی كه‌ركوك به‌ده‌ستبێنین‌و له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وتی شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به‌هاوبه‌شی دابه‌ش نه‌كرێت". ئیحسان وتی، سه‌ركردایه‌تی كورد به‌عه‌قڵانی‌و دور له‌هه‌ست‌و سۆز ده‌ڕوانێته مه‌حاڵبونی سه‌ربه‌خۆیی. "ئێمه ده‌وڵه‌تێكی ساخته‌مان ناوێت كه له‌نێوان عێراق، توركیا‌و ئێران‌دا گیربخوات، نه‌توانین نه‌وت هه‌نارده‌بكه‌ین‌و تێكبشكێین".
مالیكی به‌رده‌وامه له‌سه‌ركوتكردنی كورده‌كان
ئیحسان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق پێشمه‌رگه‌ی له‌پارێزگای دیاله وه‌ده‌رنا، مالیكی پلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر كه‌ركوكیشدا‌و هێزه كوردییه‌كان له‌و ناوچانه‌ش ده‌ربكات. ناوبراو دانی به‌وه‌شدا نا كه كورد توانای ئه‌وه‌ی نیه مالیكی له‌ده‌سه‌ڵات لابه‌رێت، وه‌ك چۆن ئیبراهیم جه‌عفه‌ری لابرد له‌ساڵانی رابردودا.
ناوچه‌ی جێناكۆكی ته‌لكێف
ئیحسان وتی كه ئه‌و ماوه‌یه‌كه له‌ناوچه‌ی ته‌لكێفی سه‌ر به‌پارێزگای نه‌ینه‌وا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه له‌وێ به‌رنامه‌یه‌ك په‌یڕه‌و ده‌كرێت بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ته‌عریب كه له‌پاش 2003 رویداوه. به‌پێی وته‌كانی ئیحسان، عه‌ره‌به سوننه‌كانی ناوچه‌ی بێجی‌و شوێنه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، به‌شێوه‌ی زۆره‌ملێیی زه‌وی‌وزاریان له‌خێزانه مه‌سیحیه‌كان وه‌رگرتوه، له‌ته‌لكێفیش ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و خێزانانه هه‌ڵاتون بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. لیژنه‌ی ماده‌ی 140 سه‌رپه‌رشتی به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه عه‌ره‌به هاوردانه‌ی تازه هاتونه‌ته ناوچه‌كه، لاببرێن، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان به‌بڕی 20 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ هه‌ر خێزانێكیان. هه‌روه‌ها پێدانی بڕێك پاره به‌خێزانه مه‌سیحیه‌كان بۆ دوباره نیشته‌جێبونه‌وه‌یان. خێزانه عه‌ره‌به سوننه‌كان یه‌ك مانگیان له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی چۆڵی بكه‌ن.