لەگەڕەکی عامر لەشاری بەغدا لەنێوان دوو میلیشیای شیعە شەڕو ڕوبەڕوبونەوە ڕویداو بەهۆیەوە دۆخی دۆلار لەبەغداو بازاڕەکانی عێراق ناجێگیرە.
شەڕەکە لەنێوان میلیشیاکانی سەرایا سەلامی موقتەدا سەدرو عەسائیبی ئەهلی حەقی قەیس خەزعەلی ڕویداوەو بەهۆیەوە، ژمارەیەک چەکدار بریندارن.
هۆکاری شەڕەکە لەسەر هەڵواسینی وێنەی قاسم سولەیمانیو ئەبو مەهدی موهەندیس بوە لەپاڵ وێنەی سەرایا سەلام.
میدیای عێراقیی دەڵێت، ئەو ڕەوشە ناجێگیریی لەبەغدا دروستکردوەو سوپاو پۆلیسی فیدراڵیی بەچەکی قورسەوە لەناوچەکە جێگیرکراون، هاوکات شارەزایانی ئابوریی هۆکاریی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار لەبەیانی ئەمڕۆوە دەگێڕنەوە بۆ ئەو ڕەوشەی بەغدا.