چەند پرسیارێ بۆ بەڕێز پاریزگاری سلێمانی

بەهادین نوری
  2019-06-16   
پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ‌ێ‌بوبکر لەفێسبوکەکەی خۆیدا پیرۆزبایی گەرمی لەکاک نێچیرڤان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنیەوە بەسەرۆکی هەرێم، داوای لەهەموان کرد پشتگیری لێبکەن بۆ خزمەت و پێشخستنی هەرێم، وتیشی کاک نێچیر هەمیشە راوێژی لەگەڵ کردووە لە ئیشی پێویستدا. 

منیش لەگەڵ هەڤاڵ ێ‌بوبکردام، خۆشحاڵدەبم ئەگەر نێچیرڤان بەرزانی بتوانێ بەراستی و ڕێکوپێکی خزمەتی ئەم گەل و نیشتیمانەبکات و سیناریۆی ئەو ٢٠ ساڵەی ڕابوردوی دوپات نەکاتەوە کە زنجیرەیە لە تێشکانی یەک لەدوای یەک بوو. بەس دەمەوێ لە پاریزگار بپرسم. 

 ١ـ چیبوون ئەو راویژکاریانەی کە نێچیربەرزانی لەگەڵ هەڤاڵی کردووە ؟ ئایا ڕاوێژی لەگەڵ کرد کە بۆ چوارساڵ مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی بڕی مناڵی ئەو هەموەی خستە زاق و زووق لە برساندا ؟ 

٢ـ ئەوە چەند مانگێکە بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێ . دیارە لەمەشدا هەر ڕاوێژ لەگەڵ پاریزگار کراوە . جا بۆچی هەڤاڵ ابوبکر لە نێچیرڤانی نەپرسی : ئاخرکاتی خۆی کە پاشەکەوتی زۆرە ملیتان سەپاند چەندین جار دوپاتتانکردەوە کە ئەمە قەرزەو دەیدەنەوە ... ئەی بۆچی لەم ماوەیەدا هیچ قیستێ لەو قەرزەتان نەدایەوە ؟ 

٣ـ لەماوەی ٢٠ ساڵی حکومڕانی نێچیرڤاندا پرۆسەی دیموکراسی و دیموکراتیزە لە کۆمەڵگەی هەرێم گەیشتە کوێ ؟ ئافەتی گەندەڵکاری گەیشتە کوێ و کام گەندەڵکار سزادرا ؟ هەتا کەی داهاتی هەرێم هەر لەتاریکیدا دەمێنێ و کەس نازانێ چەندە و چۆن خەرجدەکرێ ؟ 
 دەیەها پرسیاری دیکەش هەیە ، جەنابی پارێزگار ، بەڵام ئیستە بەسە .
زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×