بەرگریی فەیک و نەرسیسیزمی دەسەڵات و ڕۆشنبیران وخەریکە ژینگەی سلێمانی وێران دەکەن

سان ساراڤان
  2026-10-02   

کاتێک ژینگە لەبەردەم لەناوچوون و ئیکۆلۆژیا لەبەردەم تێکچووندا دەبێت، ئەوا دەبێت بزانین کە خوێندەواران و(بەناو ڕۆشنبیران)، بەهۆی بەرژەوەندییە تایبەتییەکانیانەوە، بوونەتە بەشێک لە بەرەی نادادپەروەری. ئەوان بە دروشمی بەرگری لە ژینگە و ئیکۆلۆژیا، بەرگرییەکی فێڵبازانە و فەیک دروست دەکەن، لە کاتێکدا کردەوەکانیان خزمەتی بەرژەوەندیی کۆمپانیاکان، دەسەڵاتداران و هێزە پاوانخوازەکان دەکات.

لەو بارودۆخەدا، دەزگا پەکخراوەکان و بەرژەوەندییە تایبەتییەکان دەبنە کەرەسەیەک بۆ نەرسیسیزمی تاکەکەسی و دامەزراوەیی، کەرەسەیەک بۆ جوانکردنی وێنەی خۆیان، بەرهەمهێنانی پرستیژ و نیشاندانی خۆیان وەک پارێزەری ژینگە و کۆمەڵگاکان.

 ژینگە و ئیکۆلۆژیا شانۆیەک نییە بۆ نمایشکردنی خود و دروستکردنی ململانێی لابەلا، ژینگە و ئیکۆلۆژیا نابێت ببێت بە کەرەسەیەک بۆ بەدەستهێنانی پرستیژ و پەردەی بۆ شاردنەوەی نادادپەروەریەکان کە لە ئێستادا بە روونی دەیان بینین.

بەرگریی ڕاستەقینە لە ژینگە، پێویستی بە ڕەخنەگرتن و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیشەیی لەگەڵ ئەو سیستەمە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییانە هەیە کە سروشت دەکەنە کاڵایەک بۆ قازانجی بێ‌سنووری، سەرچاوە سروشتییەکان دەخەنە ژێر دەستی بەرژەوەندییە تایبەتییەکان و مافی گشتی و مافی نەوەکانی داهاتوو قوربانیی بەرژەوەندیی کورتخایەنی دەسەڵات و سەرمایەگوزاری دەکەن.  لەبەر ئەوە، بەرگری لە ژینگە لە بنەڕەتدا بەرگرییە لە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، مافی خەڵک بۆ ژینگەیەکی تەندروست و ئازادیی کۆمەڵگا لە بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی سروشت و شاخ و ئاو و خاک.

ڕۆشنبیریی ڕاستەقینە بە دروشم و وێنە و نمایش ناسرێتەوە، بەڵکو بەوە دەناسرێتەوە کە لە کوێ و لەگەڵ کێ ڕاوەستاوە و لە دژی چ جۆرە نادادپەروەرییەک بەرەنگاری دەکات. ڕۆشنبیری تەنها بەرهەمهێنانی بیرۆکە و دروشم نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییە لە بەرامبەر دەسەڵات، نادادپەروەری و بێدەنگی. ژینگە پێویستی بە بەرگرییەکی ڕاستەقینە هەیە، نە بە بەرگرییەکی فەیک کە لە خزمەتی دەسەڵات، بەرژەوەندییە تایبەتییەکان و نەرسیسیزمی تاکەکەسی و دامەزراوەییدا بێت. ئەو بەرگرییەی کە ژینگە دەکاتە کەرەستەیەک بۆ جوانکردنی وێنەی تاک و دامەزراوە، لە ڕاستیدا لە مانا و ئەرکی ڕاستەقینەی خۆی دوور کەوتووەتەوە

لەم بارودۆخەی کە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی سلێمانی پیا تێپەڕ دەبێت تەنها سوودمەند لە نارسیسیەتی رۆشنبیر و نوسەران،  دەستەلاتدارانی شارەکەن، چونکە ئەمانە پانتاییەکیان دروستکردووە کە (ڕۆشنبیر) و نوسەران ببنە کەرەسەیەک  بۆ پاوانخوازی و تێکدانی سروشت و داگیرکاری ناوچە پارێزراوەکان و فەزاو ڕاومی شار و کلتوورەکەی، هەر ئەم ڕۆشنبیرانە بونەتە سوپەرو قەڵغانی پاساو بۆ ئەم داگیرکارییەی کە شاری سلێمانی تیادا پەرت پەرت کردووە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×