لەسەرخۆ كاك شاسوار

رەحمان غەریب
  2026-07-02   

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، مافی خۆیەتی ئیمزا نەك لەسەر رێككەوتننامە بەڵكو لەسەر لاپەڕەی سپیش بكات، خۆی و جوڵانەوەكەی بەرپرسن لە ئاكامەكانی، هەمو هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان، ئەندامی نەوەی نوێ بێت یان حزبێكی سیاسی تر، یان هاوڵاتییان سەربەستن چۆن دەڕواننە ئەم رێككەوتنە سیاسییە، لەگەڵی دەبن یا دژن.

 سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆی نییە، بەڵكو ئەبێت كەمێك شەرم بكات لە ئێستاوە لەڕێی ئیرهابی فكری و هەندێ دەستەواژەو ده‌ربڕین كە سەركردەی ناو بزوتنەوەی فاشی نەیارانی پێ تۆمەتبار دەكرد، تۆمەت بەسەر نوسەران رۆشنبیران دابەش بكات.

 بێگومان ئەو كە نیازی بو نەیارەكانی لەبەردەركی سەرای سلێمانی هەڵبواسێت ئاساییە كە بەم زمانە لەگەڵ هەر كەسێك بدوێ كە لەگەڵ ئیمزاكەی نەبێت، بەو پێیەی لەكاتی رەزامەندی لەسەر رێككەوتننامەی سجن، خەوی بە روحی شۆرشگێڕی ماندێلاو ئۆجەلانەوه‌ بینیوە.

ئەو مافی خۆیەتی خەون ببینیت، بوبێت بە ئۆجەلان و ماندێلا، ئێمەش ئازادین بۆ شیكردنەوەو لێكدانەوەی خەونەكانی، پشت بە خەوننامەی كوردی ببەستین، نەك خەوننامەی فارسی و توركی.

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×