بەڵێ نەدەبوو جاندۆست بچێ بۆ پایتەختی تیرۆر دیمەشق

زمناکۆ ئیسماعیل
  2026-02-13   

   بەمەبەستی بەشداریکردن لەپێشانگەی نێو دەوڵەتی دیمەشق، نوسیارو ڕۆماننوسی کورد جاندۆست، لەدیمەشقە، ئەو لەژێر سوڵتەو ھەیبەت و ھەیمەنەی داعشێکی مکیاژکراو، ئەحمەد شەرع، واژۆ بۆ چەند بەرھەمێکی دەکات، ئەو لەبری ئەوەی، لەڕۆژئاوای کوردستان بێ، ھاوئاستی ھاووڵاتی و ھاونیشتیمانیانی کورد، لەو پارچەیەی نیشتیمان بێ و بەرگری بکات، دوای بەرژەوەندی کەسی خۆی کەوتووە، لەپێناوی واژۆکردن و خۆناساندنی بەدەستەڵاتە ستەمکارییەکەی دیمەشق، بەرژوەندییە گشتییەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و گەلەکەی لەیاد کردووە، کەبریتییە لەبەرگریکردن لەئازارو مەینەتییەکانی نەتەوەیەک. 

   ھەمووان دەزانین ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان بەچی دۆخێکدا تێدەپەڕێ، ھەمووان دڵمان لەسەر مشتمانە و چاوەڕوانی تەقینەوەی زیاتری ئەو دۆخەین، چونکە لەھەموو لایەکەوە گەمارۆی ڕۆژئاوای کوردستان دراوە، تەنھا دوو دەروازەی ھاوکاریکردن کەھەیانە، دەروازەی فیشخاپووری ھەرێمی کوردستانە، کەھاوکاری مرۆیی و خۆراک و تەندروستییان پێدەگات، لەگەڵ دەروازەی ویژدانی خەڵکە، کە لەسەرتا سەری جیھان، ھاوھەڵوێستن و ھەندێ بەچونە سەر شەقام و ھەندێ بەپارەو بەخشین و ھەندێ بەپەیامی پشتیوانی و ھەندێکی دیکەش بەخۆبەخشی جەستەیی و ھەندێکی دیکەش بەھەڵوێستی جوان و مەردانەیان پشتیوانی ئەو پارچەیەی نیشتیمان دەکەن، بەڵام جاندۆستی ڕۆماننوسی کورد، کە دەبوو لەھەموو کەس زیاتر ھەڵوێستی ھەبووایە، چونکە لەبەر ئەوەی کوردەو خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە، لەھەمانکاتدا خەڵکی شارە جوانەکەی بەرخودانی کوردان کۆبانێیە، کە ئەوا زیاتر لە ٢٠ ڕۆژە لەلایەن ئەو دەستەڵاتەی حکومەتەکەی شەرع، گەمارۆ دراوە، کە جاندۆستی بانگکردووە بۆ پێشەنگەی پەڕتۆک و لەدیمەشق پەڕتۆکەکانی بۆ نمایش دەکات، ئەو دەستەڵاتەی کە لەماوەی ٣٣ ڕۆژی ڕابردوو، گورگ ئاسا، کەڵبەی لەجەستەی پاکی کورد گیر کردووە، بەسەدان کچ و کوڕی کوردی تیرۆرکردووە، بەدەیان خەڵکی مەدەنی گومناو کردووەو سەدانی دیکەی لەگرتوخانەکاندا بەند کردووە، ئەمە بێجگەلەوەی ھەر لەزێدی لەدایکبوونی جاندۆست، زیاتر لە شەش منداڵ بەھۆی برسیکردن و دەورپێچکردن و گەمارۆدانی شارەکە لەبرسا مردوون، بۆیە لای من و خوێنەرانی جاندۆست، کە بەڕۆمانەکانی (میرنامە، مارتینی بەختەوەر، عەشقی وەرگێڕ، کۆبانێ، خوێنێ بەسەر منارەوە، دەستنوسی پێترسبۆرگ، ئەوان چاوەڕێی کازیوەن)، ئاشنای نوسینەکانت بووین، ڕەخنەت لێدەگرین و پێتدەڵێین، نەدەبوو بچی بۆ پایتەختی تیرۆر، لەپێناوی واژۆکردنی پەڕتۆکەکانت، لەبری ئەوە بایکۆتت بکردایە و بھاتیتایە بۆ سلێمانی، لەوە گەورەترمان بۆ دەکردی، لەبری ئەوە بچویتایەتەوە بۆ ئەڵمانیا، دڵنیابە کوردانی تاراوگە زیاتریان بۆ دەکردی، لەبری ئەوە بچویتایە بۆ ھەولێر، دڵنیابە خوێنەرانت ھەڵوێستی تۆیان گەورەتر دەکرد، بەڵام کە ئەمڕۆ تۆ چویت بۆ پایتەختی تیرۆرو لەوێ شانبەشانی حسێن شەرعی باوکی ئەحمەد شەرع واژۆ لەسەر پەڕتۆک دەکەیت، ئەو حسێن شەرعەی کە فاشیزمان و فاشییانە، لەکاتی ھێرشی بیست ڕۆژەی سەر ڕۆژئاواو کۆبانێی زێدی تۆ دەیگۆت "نەدەبوو کوڕەکەم ئەحمەد شەرع ھێرشی بۆ سەر کوردەکان ڕابگرێ، دەبوو کورد بکاتەوە بەنێو سنورەکانی تورکیاو عێراق، چونکە ئەوان لەوێوە ھاتوون"، ئالێرەوە خوێنەران مافی خۆیانە بڕیار لەسەر تۆ بدەن، بایکۆتی نوسینەکانت بکەن و ڕەخنەت لێبگرن و بتخەنە بەردەم دادگای مێژوو.

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×