Epstein - کۆتایی مێژوو یان سکانداڵی ماسۆنیەت؟

د. ئەمیر حسێن
  2026-02-04   

   دوای بڵاوبەنەوەی دۆکۆمێنتە ئابڕو بەرەکانی دورگەی شەیتان ، ئێپستین ( Epstein ) تەنها وەک سێبەرێکی ڕەزا گران شوێن هاوبەشەکانی ناکەوێت ، بەڵکو بە هەمو هێزیەوە ، مۆرێکی تۆخی شەرمەزاری ، لە ناوچەوانی ما سۆنیەت و کۆی گشتی سیستەمی جیهانی قایم دەکات ، سیستەمێک فۆکۆ بە کۆتایی مێژو ناونیشانی بەبەرداکرد ، بەڵام پێدەچێ کۆتایەکی زۆر تراژیدی و ئابڕو بەرانە بێت ، ئەوەتا هەموو جڕو جانەوەرەکان بێرەدا تێپەڕین ، شازادەکان، پاشاکان، سەرۆکەکان، ملیاردێرەکان، سیاسی و بازرگان و زاناو داناکان ، تەنانەت زۆربەی ئایکۆنەکانی ئەم سەردەمە . لەژێر خۆری ئەم دورگەیە ماسکەکانیان فڕێداو ، لەگەڵ مانگی شەوە تاریکە ئەنگوستە چاوەکانی دڕندەیدا ، چونەوە قۆزاخەی دۆخە شەیتانیەکەی هۆبز ، لغاویان لە سەر هەڵگیراو ، بونەوە گورگە برسیەکەی پارەو دەسەڵات و شەهوەت ، جارێکی تر ، بەڵام لە فۆڕمێکی نا ئەخلاقی باڵادا ، هاوپەیمانی نێوان پارەو کورسی و جەستەی چەند کیژۆڵەیەکیان ، وەک تایتڵی ئەم سەدەیە ڕاگەیاند .

   پێم وانیە هیچ سکانداڵێکی ئابڕوبەرانە لەم سەدەیەدا ، ئەوەندەی دورگەی شەیتانەکانی ئێپستین ، ئابڕوبەرانە بێت ، چونکە ئەمە حیکایەتی سەرمایەدارێکی نەخۆش ، یان لادەرو بێ ئەخلاقێک نیە ، بەڵکو ئەمە دیوە سروشتیە دزێو ناشیرنەکەی دەستەبژيرێکە ، دەستیان بەسەر جیهاندا گرتوە ، بەناوی حکومەتی جیهانی ، دەستەبژێرێک هيشتا بانگەشە دەکات ،  گوایە وانەی ئەخلاق و دادپەروەری و مافی مرۆڤ ، بە دونیادا بڵاو دەکاتەوە ، سێ ملیۆن لاپەڕە !! بەڕاست ئەوە تۆمار و بەڵگەنامەی تاوانێک نیە بە تەنیا ، بەڵکو ئەرشیفی بەڵگەی تاوانی سەدەیەکە ، یان خەجاڵەتی کۆی گەردونە ، بە سەرجەم مانگ و ئەستێرەکانیەوە ، لێرەوە کاتێک ئەم دەستەبژێرە ، وەک دەوڵەتی قوڵی گەردونی ، دەچنە نێو سەوداو مامەڵەی کڕینی جەستەی گیژۆڵەیەکی هەرزەکاری کەم ئەندام ، لە تاریکیداو سەرجەم دامو دەزگاکانی هەواڵگیری و یاسایی ، لە پێناو شاردنەوەی تاوانەکەیان لەکاردەخەن ، ئیتر ماناکانی مرۆڤ بون ، دەکەوێتە ژێر پرسیارێکی وجودی و ئەخلاقیەوە ، تێدەگەی ئەو دورگە شەیتانیەی دەستەبژێری جڕو جانەوەرەکانی جیهان ، شەوانیان تێدا بەسەردەبرد ، لە پێناو هێڵکاری بۆ ئایندە ، یان دیاریکردنی قەدەرێکی باشتر بۆ مرۆڤایەتی نەبوە ، بەڵکو تەنها واڵاکردنی ڕوە ڕاستەقینەکەی ئەو دەعبایانە بوە ، لە بەردەم چەند هەرزەکارێکی کەم ئەندام و کۆمەڵێک لەشفرۆشی بەد ڕەوشتدا ، بۆیە کاتێک سەری مەنهۆڵی زێرابەکەی ئیپستین هەڵدرایەوە ، تێگەیشتین بەدبەختی تەنیا ئەوەنیە فەرامۆشکراوێکی هەژارو بێ نوای تۆمار نەکراوبی ، لە سەر کۆتایی شەقامێکی مێژوی نیو لیبڕالیزمدا ، بەڵکو بەدبەختی و ڕەزیلەت لەوە زیاتر ئەوەیە ، لەدڵی سیستەمێکدا شوێن پيت هەبێت ئەم دەستەبژێرە سەرسەریە بەڕێوەی بەرن .

   لە کاتێکدا بەتەنها ، لە وڵاتێکی وەکو سوید ، نزیکەی 250 هەزار دورگە هەیە ، بیهێنە بەر چاوی خۆت ، دەبێ چەند دورگەو پەناو پەسیوی  تری، هاوشێوەی دورگەکەی ئێپستین ، بوبێتە بازاڕی کڕین و فرۆشتن و خوێن مژینی هەرزەو کەم ئەندامان ، یان دیاردەی نامۆی نا ئەخلاقی و نامرۆیی ، لەسەر ئەم هەسارەی ئێمە ، لەکاتێکدا خواستی ئەم دەستەبژێرە ماسۆنیە ، بۆ پارەو خوێن و سێکس و دەسەڵات بێدوایەکی و نەبڕاوەیە ، بەڕاست ئەمە ژانی کۆتایی مێژوە یان سەرەتایی کۆتایی ماسۆنیەت و سەرلەنوێ لە دایک بونەوەیەکی نوێیە؟ 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×