شێوەی نووسراو و مانای مێخی (amalug/ مەلاژن)

سەباح یاسین
  2025-08-26   

سەردەمی سەرەتایی شانشینییەکان IIIb (Early Dynastic IIIb)، سەردەمی بابیلی کۆن (Old Babylonian)، سەردەمی ئاشوری نوێ (Neo-Assyrian)، سەردەمی هێلینیستی (Hellenistic)، نووسراوی: amalu؛ amalug؛ a-ma-lu؛ ama-lu؛ amaluₓ(GA₂×AN.MUŠ₃)
مانا: “ئاخون،کاهینێک؛ قەشە و  مەلاژنی ئایینی؛ خواوەندێک هەیە”

نووسینی مێخی سەلمینراو (Cuneiform attestations):

𒂼𒀭𒈹 amalu

𒂼𒈜 amalug

𒀀𒈠𒇻 a-ma-lu

𒂼𒇻 ama-lu

𒂼𒈹𒂼𒈹 amaluₓ(GA₂×AN.MUŠ₃)

هاوبەشی زمانی کوردی و سۆمەری: وشەی ئامالوگ (amalug)
ئامالوگ – کاهینە کۆنەکە
وشەی ئامالوگ لە نووسراوە سۆمەرییەکان دەردەکەوێت و زۆربەی کات وەک کاهین، قەشە، ژن یان پیاوی ئایینی، یان  هێمایە بۆ خواوەند. وشەکەی بە چەند شێوازێکی جیاواز نووسراوە. ئەمە a-ma-lu (𒀀𒈠𒇻)  شێوازیکیتی.  لەسەردەمە جیاوازەکانی مێزۆپۆتامیا، تا سەردەمی سەرەتایی شانشینییەکان و سەردەمی  یونانیەکان وشەکە بەکاربراوە. بەکارهانینەکەی وەسف بووە، بۆ  ئەو ژنانەی کە پەیوەستبوون بە ئایین و کاری ئایینی ئەنجام داوە.

زۆربەی کات (نزیکەی ٧٤٪) ئامالوگ ئاماژەیە بۆ خواوەندێک. لە هەندێک حاڵەتیشدا، ئەم وشەیە بە مانای ئاخونە/مەلا/ قەشە/کاهین (٢٢٪) هاتوو، بە دەگمەن بە مانای سۆزانی ئایینی (٥٪) بەکاربراوە. ئەم فرە ماناییە  ئامالوگ نیشانەی ئەوەیە کە ژن خواوەندی و سێکس لە باوەڕی مێزۆپۆتامیای کۆندا پێکەوە گرێدراون.

 

شیکردنەوەی وشەکە
ئەگەر سەیری یەکێک لە شێوازە نووسینەکانی بکەین، وەک 𒀀𒈠𒇻 (ئا-ما-لو)، هەر بەشێکی وشەکە مانایەکی هەیە:
𒀀 a → ئاو (water)، تۆو (semen)، ژیان (life)، نەوە (progeny)
𒈠 ma → ماڵ (house)، پەرستگا (temple)
𒇻 lu → کەس (person)، پیاو   (man) یان لالۆ (خاڵ)

کەواتە، بەیەکەوە، ئا-ما-لو دەتوانرێت وەک "کەسێک"ی  لەماڵدایە، کە ئادەمیزادە و بوون و پەیدابوونیک "ئاو/ژیان"  هەیە. ئەمە گونجاوە بۆ  مانای ئاخونەیک /کاهینێک یان خواوەندێک – کەسێک کە پەیوەستە بە بەپیتی، ژیان و پەرستگا.

 

پەیوەندی لەگەڵ زمانی کوردی
ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە زۆرێک لەم نیشانە کۆنانە تا ئەمڕۆ لە وشە کوردییەکاندا دەبیسترێت:
𒀀 a "ئاو" → کوردی: ئاو (aw)، تۆو (tow)، نه‌وه‌ (newe)
𒈠 ma "ماڵ" → کوردی: ماڵ (mall)، دێر (dêr)، په‌رستگا (perstga)
𒇻 lu "کەس" → کوردی: کەس (kes)، پیاو  (piyaw)یان لالۆ

هەروەها، وشە کۆنەکانی ئامالوگ (سۆمەری)، ئامالیتو (ئەکەدی) و کوردییەکانی وەک ئاده‌م (adem)، ئایه‌م (ayem)، ئاده‌میزاد (ademîzad) هەموویان بە دەنگی "ئا" دەستپێدەکەن – کە پەیوەستە بە مانای "ئاو" و "ژیان". ئەمە تەنیا ڕێکەوتێکی ڕەوت نییە: ئەمە بەڵگەیەکە بۆ میراتێکی هاوبەشی کولتوری و زمانی دێرین.

 

گرنگی زاگرۆس
ئەمە دەمانباتە سەر پرسیارێکی گەورەتر: ئەگەر کشتوکاڵ و شارستانیەتی سەرەتایی سەریهەڵدا لەچیاکانی زاگرۆس – ناوچەی نێوان مێزۆپۆتامیا و جیهانی یۆنانی، دواتر – بۆچی سۆمەرناسەکان و میژوو نووسانی سەردەم لە گێرانەوەی مێژوو و زماندا باسی لەئادەمیزاد و خاکی زاگرۆسی دێرین ناکەن؟

مەودای نێوان باشوری مێزۆپۆتامیا و ناوەندی یۆنان زیاتر لە ١٠٠٠ کیلۆمەتر بوو، زاگرۆس ڕاستەوخۆ لەنێوانی ئەو مەودایەدا بوونێکی میژووی هەبوو. ئەگەر وردتر سەیر بکەین، دەبینین زمانی کوردی – کە تا ئەمڕۆ لەچیاکانی زاگرۆس قسەی پێدەکرێت – هەندێک لەدەنگ، وێنە و مانای  زمانە کۆنەکانی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە کوردی تەنیا زمانێکی مۆدێرنی ناوچەکە نییە، بەڵکو پەیوەندییە قوڵەکانی لەگەڵ جیهانی سۆمەری و ئەکەدیدا پاراستووە، کە دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر.

بەکورتی: لەڕێگەی لێکۆڵینەوە لەتاکە وشەیەکی وەک ئەمالوگ، پەیوەندییەکی کەلتووری زمانی دێرین رەچاو دەکەین و دەبینین کە زمانی سۆمەری و ئەکەدی و کوردی بەیەکەوە بەستراون‌و هەموویان پەیوەستن بەئاو، ژیان و پێگەی پیرۆزی ژن لە کۆمەڵگای دێریندا.

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×