پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەرەو کوێ هەنگاو ئەنێت؟

د.ئیدریس عەبدول
  2025-05-09   

 تورکیا لە قۆناعێکی هەستیارو ئاپدەیت سازدایە و پێویستی بەوەیە قۆناغى سەدەی ڕابردوو تێپەرێنێت و دەوڵەتەکەی لەگەڵ سیستەمی نوێی جیهانی هارمۆشن بکات. لەجەنگی جیهانی دووەم ئیمبراتۆریەتی گەورەی عوسمانى یەکێک لەدۆراوەکانی جەنگ بوو ، بۆیە دەرئەنجامەکانی جەنگ ئەوەی ئەخواست کە باجی وێرانکاری و تاوانکاری و پاوانخوازی لەسەرانی ئەم ئیمبراتۆریەتە وەربگرێتەوە ، هەربۆیە هاوپەیمانەکان وەکو براوەی جەنگ ویستەکانی خۆیان بەسەر تورکەکاندا سەپاند لە چوارچێوەی ( پەیماننامەی سیڤەر - ١٩٢٠) کە دیاترین بەرئەنجامەکان بریتی بوون لە دادگایی کردنی سەرانی عوسمانى وەکو تاوانباری جەنگ ( بەتایبەت کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان)و بچوک کردنەوەی سنوری جوگرافی دەوڵەتەکە و قەتیس کردنی لەو خاکەی کە تورکەکان خاوەندارێتیان ئەکردو تورک نشینن. ئەمەش ئەستێرەی رزگاری کوردی گەشاندەوەو بوو بەموژدەی دروست کردنی دەوڵەتی کوردی لەسەر ناوچە کورد نشینەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشوی ئیمبراتۆریەتی عوسمانى.

ئەوەی جێگای سەرنجە و مەبەستمانە لێرەدا جەختی لەسەر بکەین، زیرەکی تورکەکان و خودی مستەفا ئەتاتورک بوو کە توانی لەماوەیەکی زۆر کورتتدا بەر بە کاریگەریە نەرێنیەکانی جەنگەکە بگرێت لەسەر تورکەکان و لە رێگای گۆرانکاریەکی سیاسیەوە توانی تورکەکان لە قۆناغى دۆراوی جەنگ رزگار بکات و تورکیا بکات بەدەوڵەتێکی نەتەوەیی نزیک لە هاوپەیمانانی براوەی جەنگ و لە رێگای ( پەیمانی لۆزان - ١٩٢٣) توانی کۆتایی بە بەشێک لە ناوەڕۆکی ( پەیماننامەی سیڤەر- ١٩٢٠)بهێنێت ، کە دەوڵەتی کوردی یەکێک بوو لەو خەونانەی بوو بە قوربانی ئەو گۆرانکاریانە. لە ئێستادا تورکیا لە قەیرانێکی راستەقینەدایە و گیرۆدەی خراپی دۆخی ئابوریە و رۆژ لەدوایی رۆژ نرخی لیرەی تورکی لەدابەزیندایە، جگە لە ململانێی توندی ناوخۆیی کە هەندێکجار دۆخی ئەو وڵاتەی گەیاندۆتە ئاقاری جەنگێکی گەورە. لەلایەکی ترەوە جەنگی چل ساڵەی پارتی کرێکارانی کوردستان هەر چەندە لە ئاستی جەنگێکی ناهاوسەنگ و تەقلیدی بووە بەڵام زیانی گەورەی مادی و مەعنەوی بە تورکیا گەیاندووە و ئەم ململانێیەش لە پاش ٢٠١٢ گۆرەپانەکەی لە تورکیا فراوانتر کردوەو شەری تورکیا و پەکەکەی گەیاندۆتە باکورو رۆژهەڵاتی سوریا و شەنگال و هەرێمی کوردستان. تورکەکان بوونی هسد لە باکورو رۆژهەڵات بەمەترسیەکی زۆر گەورە لەسەر خۆیان ئەزانن بەتایبەتی بەهۆی ئەو پەیوەندیە پتەوەی کە لە نێوان هسد و هاوپەیمانان ( بەتایبەتی ئەمریکا و فەرنسا) هەیە. هەرچەندە تورکیا زۆر هەوڵیدا لەرێگای هاوپەیمانەکانیان لەسوریا خۆی لەمەترسیەکانی هسد رزگار بکات بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و دواجار پاش رێککەوتنی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع ، ئومێدی تورکیا بۆ لەناوبردنی رۆژئاوا بوو بە خەونێکی لەبارچوو.

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×