بایدن و بژاردەکانی لە بەرامبەر ئێران

سەروەت هەڵەبجەیی
  2024-02-02   

ئەگەرچی ئێران ڕایگەیاندووە دەستی لە هێرشەکەی سەر بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە ئەردەن نەبووە، بەڵام لە واشنتنەوە باس لەوە دەکرێت کە تەنانەت ئەگەر لایەنەکانی موقاومەی ئیسلامیش هێرشەکەیان کردبێت بە هەر شێوەیەک ئێرانی لە پشتەوەیە، هەرچەندە تا ئێستا بەڵگەی پێویست لە سەر تێوەگلانی ئێران لەو هێرشەدا بڵاو نەبووەتەوە.
هێرشەکەی ئەردەن کە گەورەترین هێرشی سەر ئەمریکییەکان لە چوار ساڵی ڕابردوو بووە، گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و لە بەر ئەوەش کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا نزیک دەبینەوە، وەڵامەکەی ئیدارەی کۆشکی سپی چاوەڕوانکراوە و دەکرێت بڵێین کە جێبەجێ دەکرێت.
بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە بایدن چۆن وەڵامی هێرشەکە دەداتەوە؟
بژاردەی یەکەم: هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خاکی ئێران
بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و بە دیاریکراوی کۆماریخوازەکان ڕەخنە لە ئیدارەی بایدن دەگرن کە وەڵام و هێرشەکانی بۆ سەر گرووپە نزیکەکانی ئێران سنوردار کردووە و ئەمەش هۆکاری زیاتربوونی ئاڵۆزییەکان بە تایبەت هێرشەکانی سەر بنکە و پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بووە.
چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە هێرشێکی بەربڵاوی ناوخۆیی لە ئێران دەتوانێت پەیامێکی ڕاستەوخۆ بۆ ئەو وڵاتە بێت کە واز لە هاندانی گرووپە نزیکەکانی بێنێت یان لانیکەم چالاکییەکانی ئەوان ڕابگرێت.
بژاردەی دووەم: شەڕی دارایی
بەشێک لە ئەمریکییەکان دەڵێن کە ڕەنگە هێرشی ڕاستەوخۆی سەربازی ببێتە هۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەرپرسانی بەشی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریزم لە ئیدارەی ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، ڕایانگەیاندووە کە هێرشی سەر سامانە بەهادارەکانی ئێران دەتوانێت کاریگەری زیاتری هەبێت. وەک ئەوەی لە نیسانی 1988 ئەمریکای سەردەمی ڕەیگان هێرشی کردە سەر کەشتییە ئێرانییەکان لە ئاوەکانی کەنداو.
بژاردەی سێهەم: دیپلۆماسی
بە لای هەندێکی دیکەوە گرنگە کە ئەمریکا بۆ ڕێگری لە هەڵگیرسانی شەڕێکی گەورە لە ناوچەکە ڕێگەی دیپلۆماسی لە گەڵ ئێراندا بکاتەوە، بە تایبەت ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئەو وڵاتە بۆ جارێکی دیکە زیندوو بکاتەوە، بە تایبەت ئەوەی کە ئێران نایەوێت لەم قۆناغەدا بچێتە شەڕی ڕاستەوخۆوە لە گەڵ ئەمریکا.

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×