وەرچەرخان

د. ساماڵ مانیی
  2023-04-22   

'گێرسوو'، ناوی ئەو شانشینەیە کە ماناکەی بە وەرچەرخان یا گێڕسوڕان وەردەگیرێت بۆ نموونە لە زمانی کۆرسیکایی- ئەو دوورگەیەی سەر بە فەرەنسایە بەڵام خۆیان بە فەرەنسیی نازانن و دەیانەوێت لە فەرەنسا جیا ببنەوە. شارەزای زمانی دێرینی میسۆپۆتامیا نیم جارێ لەبەرئەوە خۆم لاداوە لە لێکدانەوەی ماناکەی لە میسۆپۆتامیا و گرێدانەوەییم بە زمانی ئێستامانەوە.


 پرۆژەی گێرسوو هەر بە ناوی شاری گێرسوو-ی دێرینی میسۆپۆتامیاوەیە، شاری 'شا گێرسوو'ی شانشینێکی ناو میسۆپۆتامیا،  شارێک پڕ لە نووسین -پڕ لە کیونیفۆرم- شوێنەوارێکی گرنگیی ئارکیۆلۆجییە و دۆزینەوەی کیونیفۆرمی زیاتر باسی زیاتری میسۆپۆتامیامان بۆ دەگێڕێتەوە، زانیاری زیاترمان لەو مێژووە دەخاتە بەردەست.
 پرۆژەکە هی ئەمڕۆ و سەرەتای ئەمساڵ نیە، ماوەیەکە تیمی ئەو پرۆژە شوێنەوارناسییە لەوێ ئیش دەکەن، پرۆژەی 'سەباستیان ڕەی' یە و لە ژێر ڕێنمایی ئەودان. تا ئێستا سەدان کیونیفۆرمی نوێیان دۆزیەوەتەوە و دۆکیمەنتیان کردوون،  ئێستا خەریکی وەرگێڕانیانن، ئەوەی دەیدۆزنەوە وێنەی دەگرن و دەینێرن بۆ موزەخانەی بەریتانی لە لەندەن بۆ وەرگێڕانیان بۆ سەر زمانی ئێستامان. کەی وەرگێڕانەکانمان کەوتە دەست، زیاتر لە سەر شانشینی گێرسوو دەزانین، هەروەها لە ڕێی نووسین و گێڕانەوەکانی ئەوانەوە لەسەر شانشینەکانیتری ناو میسۆپۆتامیا و مێژوو، بەریەک کەوتنیان، ڕوودانەکان و بیرکردنەوەکانی ناو میسۆپۆتامیا دەزانین.


  هەموو ئەمە، هەم بیرۆکەکە و هەم سەرەنجامەکەی، باش و بەسوودن بۆ کامڵکردنی ئەوەی زانراوە لەبارەی میسۆپۆتامیا، لە ڕێی هەڵدانەوەی زیاتر و دۆزینەوەی بەڵگەی زیاتری ئەو شارستانیەتە مەزن و بەرفراوانە، کە مێژووی ئێمەیە.

 ئەوەی لەم پرۆژەیەدا  زیاتر سەرنجی منی ڕاکێشا، ئەوەیە کە ئەم پرۆژەیە و پرۆژەی هاوچەشنی ئەمە، دیاردەی ویستی هەڵدانەوەی نوسینەوەی مێژووی میسۆپۆتامیان، نەک تەنها هەڵدانەوەی ئەوەی فڕێدراوە و بەجێماوە لە شوێنەوارناسانی دوو سەدەی پێشتر. ئەگەر بەو مەبەستەش پرۆژەکان دروستنەکرابن یان بەڕێوە نەچن. 
ئەم جۆرە پرۆژانە گرنگن، هەوڵێکن بۆ نزیکبوونەوە لە کامڵکردنی زانین و زانیاریمان لەسەر میسۆپۆتامیا و شوێنەوارەکانی میسۆپۆتامیا. لەگەڵ ئەوەدا، تێڕوانینی نوێ و کەمێک جیاوازتر دروست دەکات، یاریدەی  گۆڕانکاریی تا ڕادەی ڕەتکردنەوەی هەندێ لەو بۆچوونانەی پێشتر دەبن کە لەبەر کەموکورتی لە بەڵگەکان- دۆزراوەکان، یان لەبەر گرنگی نەدان بە هەندێکیان و فڕێدانیان بۆ ناو خۆڵی پاشماوەی هەڵدانەوەکان بۆ زیاتر لە سەدەیەک، گەیشتوونەتە سەرەنجام؛ هەندێک لەو سەرەنجامانە بە خراپی بەسەر کورد دا شکێنراوەتەوە.


پرۆژەی گێرسوو، بریتییە لە هەڵدانەوە و بەسەردا چوونەوەی ئەوەی بەجێماوە لە شوێنەوارەکان  تەنها لە شاری گیرسوو. بەتایبەتیش هەوڵی دۆزینەوەی ئەوەی گرنگیی پێنەدراوە یان فڕێدراون لەلایەن ئەوانەوە کە ئەرکی هەڵدانەوەی شوێنەوارەکانیان پێ سپێردرابوو لە ئینگلیز و فەڕەنسیەکان، لە کۆتایی سەدەی ١٩و سەرەتای سەدەی ٢٠دا، کە کاتی گەرمەی هەڵدانەوەی شوێنەوارەکانی میسۆپۆتامیا بوو.

 ئەمان بە تایبەت بە دوای ئەو پاشماوە شوێنەواریانەوەن کە ئەوانەیتر لە شوێنەوارناسان دوو سەدەی ڕابووردوو بەجێیان هێشتووە و گرنگییان پێ نەداوە، لە ئێستادا ئەوەی دەدۆزرێتەوە زیاتر لەناو پاشماوەی خۆڵی فڕێدراوی 'پاشماوەی پاشماوەکانن'.
تیمێکی پێکهاتووە لە ئارکیۆلۆجیست و شارەزایانی دۆزینەوە و تۆمارکردن و پۆلینکردن لە کتێبخانە مێژوویەکان دا ، لەوانە کتێبخانەی موزەخانەی بەریتانی لە لەندەن.
تیمەکەی گێرسوو یاریدە و بەشداریی هەندێ لە شوێنەوارناسان و شارەزایانی خەڵکی ناوچەکەی هەیە، ئەم پرۆژەیە بە هاریکاریی موزەخانەی بەریتانیا دەکرێت.
وا بڕیارە، ئەمان وەک شوێنەوارناسانی پێشتر نەکەن، ئەگەر شوێنەوارناسانی دوو سەدەی پێشتر ئەوەی دەیاندۆزیەوە دەیان نارد بۆ  موزوخانەکانی لەندەن و پاریس و ئەڵمانیا و ئەستانبوڵ، ئەمان وا بڕیارە ئەوەی دەیدۆزنەوە لە موزەخانەی بەغدا داینێن. 

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
پەکەکە تەواوی هێزەکانی لە تورکیا کشاندەوە و تێکدانی سەنگەرەکانی شەڕی راگەیاند
بازاڕەکانی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی گرانیی نوێدان
بڕینەوەی سەدان هەزار دار لەبادینان: لەنێوان پشتڕاستکردنەوەی ڕۆژنامەنووسان‌و ڕەتکردنەوەی بەرپرساندا
دوای بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار؛ عێراق بە نهێنی ئامادەکاری بۆ گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەکان دەکات
زه‌یدی له‌باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار: له‌به‌رده‌م سێ بژارده‌ی قورسدا بوین
هاکان فیدان: رێککەوتنی مەککە تەنها بۆ بەرگرییە و هێز بۆ هێرشبردن رەوانە ناکەین
دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا
دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕۆژی شەممەوە دەستپێدەکات
گۆڕانکاری لە هاوکێشە سەربازییەکان؛ هەڕەشە نائاساییەکانی ئێران هێزەکانی ئەمریکا ناچار بە جێگۆڕکێ دەکەن
"محه‌مه‌د سه‌معان ده‌ستبه‌رداری پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌بێت و له‌ به‌غدا ده‌بێته‌ وه‌زیر"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×