ئەنفالی یەکەم

ئەحمەدی مەلا
  2023-04-15   

من هەشتاکان لە شاری ژنێڤ بووم، بەڵام بە چاوی خۆم ئەنفالی یەکەمم بینی. ئێمە لەوەتەی هەین ئەنفال دەکرێین، ئەمە یادەورییەکی زێندووی ئێمەیە، بە ساڵ و مانگ ناپێورێت، بە لە ناوچوونی کەسە خۆشەویستەکانمان ناپێورێت، بە روخاندنی گوندەکان ناپێورێت، بەڵکو ئەنفال تەنها هەر بە خۆی دەپێورێت واتە رەگهەڵکێشکردنی میللەتێک لەسەر خاکی خۆی، ئەنفالی دەرسیم  دەکەوێتە پێش ئەنفالی ٦٣، ئەنفالی یەکەم ئەو دەمەیە کە لەشکڕێک بە هێز دێت و شوناس و زمان و ئاینی تۆ بە هەق ناناسێت، بەڵکو دەیەوێ شوناسێکی دیکە فەرزبکات. کەواتە ئەنفال بەردەوامە، ئەوەی تورک لە فڕۆکەی سلێمانی کردی ئەنفالە، ئەوەی تورک بە هەولێری دەکات، ئەویش هەر ئەنفالە...
ئەم ئەنفالانە تەنها بە یەک شت قەرەبوو دەکرێنەوە کە میللەت بگاتە ئەو هۆشیارییەی کە بڵێ "ئیدی بەس".
ئێمە هێشتا بەم "ئیدی بەسە" رانەهاتووین، چونکە ئەنفالێک هەیە لە ناوەوە دەمانکرۆژی، پارچەکانمان لێکدەترازێنێ، هەڵماندەوەشێنێتەوە و ئیرادەمان زەوت دەکات. ئەنفال لە دایکبووی چرکە ساتێک نییە تاکو بەسەریکەینەوە، بەڵکو لە زنجیرەیەکی دانەبڕاوە پێکدێت کە خۆمان بەشدرایی تیا دەکەین، ئەم بەشدارییکردنە چەندین رووی هەیە، بەشێکی لە بێئاگاییەوە دێت، بەشێکی لە ئاگاییەوە، بەشێکی دیکەی بە پلان بەڕێوەدەچێت.
کاتێک مارکێتێکی هەرێم وەسڵت بە زمانی تورکی پێدەدات، ئەمە جۆرێکە لە ئەنفال، چونکە تورکی زمانی رەسمی و نا رەسمی دەوڵەتی عێراق نییە، کاتێک هەوڵ نادرێت کورد لە رێگەی زمانی خۆییەوە، سەرلەنوێ هەڵسێتەوە، ئەمە جۆرێکە لە ئەنفال، کاتێک، هێزی ئیسلامییەکان دەیانەوێت لە رێگەی ئاینەوە، زمانی عەرەبی فەرز کەن و وەکو زمانی مەرجەعی یەکەمی ئاینی تەماشا بکرێت، ئەمەش جۆرێکی دیکەیە لە ئەنفال، کاتێک، میللەتێک لە لای خودی حکومەتەکەیەوە بە شێوەی جیاواز زەلیل دەکرێت، ئەمەش دیسانەوە جۆرێکە لە جۆرەکانی ئەنفال. کاتێک کۆماری بە ناو ئیسلامی، مافی نەتەوەیەکی دیکە بە رەوا نازانێت، ئەمە تەواوی بەرجەستەکردنی ئەنفالە، بە شێوە و ناوەڕۆک.
بۆیە، ئەنفال، وێنەی ئەو گۆڕە بێ ناو و نیشانانە نییە کە لاشەی کوردێکی تیا دەدۆزرێتەوە، وێنەی کڵاوێکی ون بوو و تەسبێح و سەعاتێکی دۆزراوەی ژێر خاک نییە، راستە، ئەمانە شایەدیی دەدەن، بەڵام ئەنفال زۆر لەمانە قووڵتر و رەگهاژووتر و وێرانکەرترە. ئەنفا واتە، بزرکردن و بنبڕکردنی ئیرادەی میللەتێک کە هێز و وزەی ئەوەی تیا نەمێنێ سەیری ئایندە بکات، هەوڵی دروستکردنی خۆی بدات، بەڵکو رابهێنرێت تەنها هەر ئاوڕی ساوێلکانە و گرینۆکانە بۆ رابردوو بداتەوە، ئەنفال واتە فەرزکردنی رابردوو بەسەر ئێستاماندا، واتە، بە منداڵکردنی میللەت تاکو بە کەمترین شت رازی بێت، تا نەپڕژێتە سەر ئەوەی خەون ببینێ، پلان دابڕێژێ و بە هێز و ورەوە سەیری ئایندە بکات!
ئەنفال قەرەبوو ناکرێتەوە، بەڵکو هەوڵدان بۆ دروستکردنی خەون و ئیڕادە ئەو هێزەمان بۆ دەگەڕێنێتەوە تا لەسەر پێی خۆمان بوەستین.

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×