ڕێکەوتنەکەی ئێران‌و سعودیە

سەروەت هەڵەبجەیی
  2023-03-12   

ڕێکەوتنی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە کە بە نێوەندگێڕی چین لە شاری پەکین و بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی هەر دوو وڵات واژۆی لە سەر کرا، بە گرنگترین ڕووداوی ئێستای ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت. دوو وڵاتی گرنگی جیهانی ئیسلام کە سەرکردایەتی هەر دوو جەمسەری سوننە و شیعە دەکەن پاش 7 ساڵ پچڕانی پەیوەندییەکان و کۆمەڵە هەنگاو و دوژمنایەتییەک لە بەرامبەر یەکتر، دوا جار بە ڕۆڵی زلهێزێکی وەک چین گەیشتنەوە ڕێکەوتن.
ئەم ڕێکەوتنە وەک ئاماژە درا بە نێوەندگێڕی چین کراوە کە بە هەموو شێوازێک هەوڵی لێژکردنی شوێن پێی ئەمریکا لە جیهان دەدات و پێدەچێت لە پاش سەردانەکەی شی جین پینگ بۆ سعوودیە و کۆبوونەوەکەی لە گەڵ لوتکەی وڵاتانی عەرەبی، زیاتر ویستی مانەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە. بە واتایەکی دیکە، ئەگەر تا دوێنێ ئەمریکا قسەی یەکەمی لە ناوچەکە و لە نێو وڵاتانی عەرەبی دەکرد، ئێستا چین ئەو هەژموونەی ڕوبەڕوی کێشە کردووەتەوە و وەک شارەزایان دەڵێن ئەمە زەنگێکی مەترسییە بۆ ئەمریکییەکان لە ناوچەکە.
ئێران بەدەر لە کەمکردنەوەی گوشارەکانی ، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ئەم ڕێکەوتنەوە ڕێگری لە نزیکبوونەوەی سعوودیە و ئیسرائیل بکات، ئەگەر لەمەدا سەرکەوتوو بێت دەتوانین بڵێین کە ڕێکەوتنی ئابراهام کە لوتکەی ئامانجەکانی سعوودیەیە، شکست دێنێت.
لە بەرامبەردا، دەوترێت کە سعوودیە بە ئاگاداری ئەمریکا چووەتە دانوستانەوەکانی چینەوە و بە ڕەزامەندی واشنتن ڕێکەوتنی لە گەڵ ئێران واژۆ کردووە. هەر بۆیە ئەمریکا دەیەوێت بە نەهێشتنی گرژییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە، پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و تەل ئەبیب ئاسایی بکاتەوە. ئەڵبەت ئەمە بەندە بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 ی ئەمریکاشەوە کە ئەگەر کۆماریخوازەکان دەنگ بێنن بن سەلمان هێزی ناوچەیی زیاتری دەبێت و ئەگەر دیموکراتەکانیش لە دەسەڵاتدا بمێننەوە ئەوا بن سەلمان و سعوودیە هاوکاری زیاتریان لە گەڵ ئێران دەبێت.
ڕێکەوتنەکە بن سەلمان و سعوودیە لە شەڕی یەمەن تا ڕادەیەک ڕزگار دەکات و لە هەمان کاتیشدا هەناسەیەکی دیکە بە ئێران دەبەخشێت کە لە ژێر گوشاری سیاسی، ئابوری و جەماوەریدایە.
بە پێی ئەوەی کە سعوودیە سەرکردایەتی وڵاتانی کەنداو و جەمسەری سوننە دەکات، ڕەنگە ئەم ڕێکەوتنە ببێتە هۆی هاندانی زیاتری وڵاتانی عەرەبی بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ئێران، وەک دەبینین کە شاندێکی پەرلەمانیی ئێران لە گەڵ سەرۆکی پارلەمانی بەحرەین کۆبووەتەوە، ئەویش لە پاش ڕێکەوتنەکەی تاران و ڕیاز بووە.

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×