عادل باخەوان بۆ وای کرد!

توانا ئەمین
  2021-11-17   
جاران عادل باخەوان ئیسلامییەکی توندڕەو بوو، ئێستایش وتار و شریت و نامیلکەکانی ئەو سەردەمەی ماوە، بەڵام وەک هەر مرۆڤێکی تر لە ساتێکدا سەفەر دەکات و ئاراستەی فیکریی دەگۆڕێ و لە فەرەنسا دەگیرسێتەوە و دەخوێنێت و کۆمەڵێ کتێبیش دەنووسێت. بێگومان عادل باخەوان خوێنەوارە، بەڵام خوێنەواری زۆر، کەس ناکات بە فریشتە.
عادل باخەوان کە لەم دواییەدا میوانی شەرەفی فێستیڤاڵ و کۆڕبەندە گەورەکانی حکومەتی هەرێمە هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دەیبینن ئەمشەو لە کەناڵی K24 لەسەر پرسی پەنابەران وتی کە "ئەمساڵ لە فەرەنسا ٤٥٠ کەس لە برسا مردوون"! بێ ئەوەی بزانێت بە مەبەست یان بێمەبەست ئەم قسەیەی چووە باخەڵی یەکێتی و پارتییەوە...
عادل باخەوان نەیوت ئەوانەی لە فەرەنسا مردوون، لە برسا نەمردوون، بەهۆی جیاوازی چینایەتییەکی گەورەوە، بەهۆی مافیایی و بە قاچاغبردنی نەوتەوە، بەهۆی تاڵانکردنی داروبەردی ئەو وڵاتەوە، بەهۆی حکومڕانییەکی سوڵتانیزمی بنەماڵەیی نادادپەروەرەوە نەمردوون. لە فەرەنسا و هەموو دونیاش توێژێک هەیە کە چین نین و ناویان بێماڵەکانە Homelessness. ئەمانە زۆرینە نین و مينۆريتێتن {کەمینەن}، بەشی هەرە زۆریان بوهیمی و عەبەسن، حەزدەکەن لە دەرەوەی سیستم و چوارچێوەی ماڵ بژین.
ئێستا بە زمانێکی سادە؛ دوور لە ڕیتۆرک و سەفسەتە، کاک عادل باخەوان دەیزانی ئاساییە لە ٦۸ میلیۆن فەڕەنسی تەنها ژمارەیەکی کەمیان بە ویستی خۆیان هۆملێس بن، کە بژاردەی خۆیانە و بۆ مومارەسەکردنی ئازادی ڕەها، وەک کحولیی، وەک دەرمانخۆر لە دەرەوەی چوارچێوەی ماڵ بژین! بەڵام هەر ئەم کاک باخەوانە نەیدەزانی لە پێنج میلیۆن هاوڵاتی ئەم هەرێمە بە پێی ئامارێکی کۆمەڵەی پەنابەرانی کوردستان تەنها ئەمساڵ ۲۸٠٠٠ هاوڵاتی کورد لە ناچارییدا دەستبەرداری ماڵی خۆیان بوون و سەریان هەڵگرتووە؟! نەیدەزانی ئەم ساتەی کە ئەو ئەم قسەیەی تێدادەکات زیاتر لە ۸٠٠٠ ژن و منداڵ و پیر و گەنجی کوردی هاوزمانی ئەو، لە سەرمای ژێر سفری تخوبی بیلاروس و پۆڵاند، لەسەر سنووری ئەوروپاکەی ئەو، لە دارستانە سارد و شێدارەکاندا گیریان خواردووە و کەس دەرگایان لێ ناکاتەوە؟!!
جا کێشەی کورد ئەگەر بەشێکی بچووکی لە وشیاری خەڵکە سادەکەیدا بێت، بەشە گەورەکەی وا لە عەقڵی ڕۆشنبیر و دەستەبژێرەکەیدا، وا لەنێو سەر و تێگەیشتنی ئەکادیمییەکانیدا کە کاک عادل باخەوان نمونەکەیەتی!
زۆرترین بینراو
پەکەکە تەواوی هێزەکانی لە تورکیا کشاندەوە و تێکدانی سەنگەرەکانی شەڕی راگەیاند
بازاڕەکانی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی گرانیی نوێدان
بڕینەوەی سەدان هەزار دار لەبادینان: لەنێوان پشتڕاستکردنەوەی ڕۆژنامەنووسان‌و ڕەتکردنەوەی بەرپرساندا
دوای بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار؛ عێراق بە نهێنی ئامادەکاری بۆ گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەکان دەکات
زه‌یدی له‌باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار: له‌به‌رده‌م سێ بژارده‌ی قورسدا بوین
هاکان فیدان: رێککەوتنی مەککە تەنها بۆ بەرگرییە و هێز بۆ هێرشبردن رەوانە ناکەین
دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا
دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕۆژی شەممەوە دەستپێدەکات
گۆڕانکاری لە هاوکێشە سەربازییەکان؛ هەڕەشە نائاساییەکانی ئێران هێزەکانی ئەمریکا ناچار بە جێگۆڕکێ دەکەن
"محه‌مه‌د سه‌معان ده‌ستبه‌رداری پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌بێت و له‌ به‌غدا ده‌بێته‌ وه‌زیر"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×