کـوردو جـولـەکـەو تـەمـاتـە

جەواد سەعید
  2020-07-07   
جولەکە، لە زۆربەی شارەکانی جیھان دەژین و ھەوڵیانداوە لە نزیکی یەکدی نیشتەجێ بن، بۆئەوەی بازاڕی تایبەت بەخۆیان ھەبی و پێداویستییەکانیان لەخۆیان بکڕن.
دانیشتوانی چەند گەڕەکێکی لەندەن زۆربەیان جولەکەن، لەھەر گەڕەکێک چەند سوپەرمارکێت و دوکانی جیاجیان داناوە، بەشێک لە بەرھەمەکانیان لە ئیسرائیلەوە ھاوردەوە دەکەن، بەشەکەی تریشی لە بەریتانیا بەرھەمی دەھێنن و بەسەر بازاڕەکانی خۆیان دەبەشی دەکەن.
ئەو گەڕەکەی من تێیدا دەژیام جولەکەی زۆر تێیدا دەژی، خەڵکەکەیان بەوە دەناسرێنەوە کە زۆربەیان ڕیش و بسکیان ھەیە و ھەندێکیشیان کڵاوێک دەکەنە سەریان. دوکانەکانیان ناوێکی تایبەتی ھەیە پێیدەڵێن کۆشەر (Kosher)، لەھەر شەقامێک دوکانی کۆشەر زۆربوو ئەوا ئەم گەڕەکە جولەکەی زۆر تێدا دەژی و ئۆتۆمبێلی بەردەمی ماڵەکانیشیان زۆربەیان جۆری ڤۆلڤۆن چونکە خاوەنی کۆپانیای ڤۆڵڤۆ جولەکەیە، کەمترین ئۆتۆمبێلی مسەیدیس و بی ئێم دەبلیو دەبینی لەبەر ئەوەی دروستکراوی ئەڵمانین، بەدەگمەن جولەکە ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی دەکڕێت.
بەرھەمی ئیسرائیلی لە دوکانی جولەکەکان زۆر گرانترە بە بەراورد لەگەڵ بەرھەمی بەریتانیا یان ھەر وڵاتێکیتر کەچی ھەر بە گرانتر بەرھەمی خۆیان دەکڕن و بەڵای شتی ھەرزانی غەیرە جولەکە داناچن، بۆ نمونە کیلۆی تەماتە لە دوکانی جولەکە، ئەگەر بەپارەی خۆمان حسابی بکەین بە (٤٦٥٠) چوار ھەزار و شەش سەدو پەنجا دینارە، بەڵام لە دوکانی تەنیشت خۆیەوە بە (٢٨٢٠) دوو ھەزار و ھەشت سەد و بیست دیارە، کەچی جولەکەکان تەماتەی خۆیان بە گرانتر دەکڕن لە کاتێکدا نرخی تەماتەی تر نزیکەی نیوە قیمەتە!
تێسکۆ (Tesco) گەورەترین سوپەرمارکێتی بەریتانیایە، کیلۆی مریشکی پاککراو بە (٣٣٦٠) سێ ھەزار و سێ سەد و شەست دیارە بەڵام لە مارکێتی جولەکە بە ( ٨٩٢٥) ھەشت ھەزار و نۆ سەد و بیست و پێنج دیارە کچی جولەکەکان ھەر مریشکی مارکێتی خۆیان دەکڕن لە کاتێکدا نرخەکەی دووھێندەو نیو لە نرخی مریشکی مارکێتی ئاسایی زیاترە!
باشە کە حکومەتەکەی ئێمە وایە بۆچی بازرگانەکانی ھاوردەی تەماتە دژی بەرھەمەکانی جوتیارانی خۆمانن؟ ئەوە گۆتمان بازرگانەکان سەر بە بەرپرسانی حزب و حکومەتن. ئەی بۆچی دوکاندارەکانی خۆمان تەماتەی خۆمان ناکڕن؟ ئەوەش گۆتمان لەبەر قازانجی خۆیان تەماتەی تورکی ئێرانی دەکڕن چونکە زیاتر بەرگەی مانەوە دەگرن. ئەی بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی بەناو سەربەخۆ و ئۆپۆزسیۆن ڕۆژانە ڕیکلام بۆ بەرھەمی بیانی دەکەن و ئاوڕ لە بەرھەمە خۆماڵییەکان نادەنەوە؟ ئەی بۆچی خۆمان تەماتەی خۆمان ناکڕین کە دەچینە دوکانەکان یەکسەر پەلاماری تەماتە سورو خڕەکەی تورکی و ئێرانییەکە دەدەین؟ تەماتە ترش و بەتامەکەی خۆشمان لە پەڕگەی دوکانەکاندا لە ناو سندوقێکدا تولقاوەتەوە!
ئەمەیان خەتای کێیە؟
زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×