پەڕلەمانێکی غائیب و پەڕلەمانتارێکی خودپەسەند

ئاسۆ عەبدوللەتیف
  2026-10-20   

کاتێک نازانی ئەرک و خواستەکانت چیەو ھەر ئیمتیازات دەبینی و گوێت لەدەنگدانەوەی ئەشکەوتەکەیە، دەگەیتە ئەم خاڵە کوشندەو جەوھەریە، کە تەژییە لەنائومێدیی و بێبڕوایی.

ئەوانەی پەلەیان بوو بچنە پەڕلەمان بۆ مشتێک ئیمتیازو دەستکەوت و ئانارشیەت، ئەزموونی حوکمڕانیان ناشیرین دەکردو حەزیشیان لە پەڕلەمان بوو،  وایاندەزانی قسەو توڕەبوونی بێپلان و بێ ئەجێندا باجی نییە؟ خەڵک و دەنگدەرانیان ھانداو بێ ھیوا کرد، شوێن ئارەزوەکانیان کەوتن و بەرخۆریی زاڵ بوو، بەدرێژایی ئەو ھەمووساڵە بە فەنتازیای لایڤ و دیبلۆماسیەتی خەڵەتێنەر، ئەو ھەستە شۆڕشگێڕیی و حەماسەتەی ھەژارانیان کوشت، ئەوە ئۆپۆزسیۆنی ھیواکوژ بوو پەڕلەمانیان بەدروشم کردبوە قیبلەی شۆڕش و ڕیفۆرم، فەرقیان زۆرە لەگەڵ پاڵەواکانی ڕیفۆرم و چاکسازی و شۆڕشگێرانی خولگەی ئازادیی.

گروپێک بەڕێنوماو سەپۆرتی شاراوەی دەسەڵات لیست و قەوارەیان دروستکرد، تەخشان و پەخشانیان بەدینارو دۆلارەوە کرد، تۆمەتیان بۆ قەڵەمی ئازادو خەڵکی لیبڕاڵ و ھەموان دروستکرد، شەو لەتیڤیەکانی دەسەڵاتەوە شرۆڤەیان دەکردو بەو ڕۆژگارەش وەک «میرابۆ»ھوتافیان ئەدا دژی دەسەڵات، ئێستاش پێیان نەوتین سەرچاوەی داھاتەکانیان کوێ بوو، ئەوکات ووتمان کێشەیەکی زیھنی ھەیەو دەبێ دەستنیشانی بکەین بۆتان. کە واتان دەزانی ھەڵبژاردن گۆڕانکاری دروست دەکات و ناوەندی ئەو گۆڕانکاریەش پەڕلەمانە، دەی ھەرگیز شتی وا ڕووی نەداو ڕوونادات، پەڕلەمان گۆڕانکاری جەوھەری دروست ناکا، بگرە شەرعیەت زیاد دەکات و قۆڵ و مەچەکی ھێزە چەکدارەکان بە دەنگ و توڕەبوونی ئێوە بەھێزتر دەکات ھەرواش بوو! ئێستا تێدەگەن پەڕلەمان دەزگای تەشریعە بۆ واقیعێکی داسەپاو نەک دەزگای تەشریعیی!

وتمان ئۆپۆزسیۆن بن، بایکۆت بکەن، مەچنە ناو سیاجی پەڕلەمان بۆ دونیا ئاخر نابێ، چونکە پەڕلەمان دەزگایەکی گرێدراوی ڕادیکاڵ و ئایدۆلۆژیی پڕاگماتیستە بۆ پتەوکردنی پایەو ڕایەڵەکانی دەسەڵات و شوێنی ئینحیازو ئیمتیازە، سیستمی جێبەجێکارو دەسەڵاتی دادوەریی نیە، دەزگایەکی سیاسی چاودێریکاری سادەیەو سەقفی عەقیدەو بڕواتان با ئەوەندە بەرزنەبێ، ئەوپەڕی ئێوەش چاودێری دەکەن لەگەڵ قاڵەقاڵ و زەبرو زەنای ئەوانیدیکە، دەسەڵات چاودێریەکی ئاوا کارتۆنی و قاڵەو ناڵەو دەفژەنیی پێویستە نەک پڕۆژەی جددی ڕەخنەگر، دەی ئاوا چۆن گۆڕانکاری ڕووئەدات ھەر چاودێریی بکەیت و خەڵک نائومێد بکەیت و خۆت نەچیتە سەرجادەو شانت تۆزاوی نەکەیت و ئێستاش داوای کاراکردنەوەی پەڕلەمان بکەیت دوای دووساڵ لە پشووی ئیجباریی «تعگیل المۆسسە التشریعیە»

نالی مەزن وتەنی ئیزھاری دانایی بەو خودپەسەندی و عەزەمەتە مەکەن با نادان و بچووکتر نەبنەوە لای خەڵک و جەماوەر ئەوەندەی تر.

ھەرکەسێ ئیزھاری دانایی بکات و مەقسەدی
خودپەسەندی بێ، یەقین ئیزھاری نادانی دەکا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی گومان دەخاتە سەر گێڕانەوەی فەرمیی حکومەتی عێراق لەبارەی تەقینەوەکەی حەشدی شەعبی
دوو کۆمپانیای نەوتیی لە هەرێم یەکیانگرت: سەرمایەکەیان لە هەرێمی کوردستان دەگاتە سەروو ملیارێک دۆلار
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
کۆمسیۆنی عێراق جێگرەوەی سێ پەرلەمانتاری عێراقی کە کەرکوکییەکی تێدایە، دیاریکرد
دوران کاڵکان: پەکەکە تەواوی هێزەکانی لە سنوورەکان کشاندووەتەوە و ئەنقەرەش هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە
فراکسیۆنی یەکگرتوو: ئامادەنین بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان پشتی لایەنێکی سیاسی بگرین
کۆشکی سپی لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی چەند ملیۆن دۆلارێک و گومانی "کڕینی پێگە" لە نزیک ترەمپ دەکات
شەپۆلێکی پاییزە ڕوو لە عێراق دەکات؛ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە
وەزیری بەرگری تورکیا: تا ئاسایشی سنوورەکان مسۆگەر دەبێت هێزەکانمان لە عێراق و سووریا دەمێننەوە
بانکی ناوەندیی عێراق کێشەی حەواڵە هەڵپەسێردراوەکانی پێش گۆڕینی نرخی دۆلاری چارەسەر کرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×