مەگەر سوریەکان و شامنشینەکان لەکورد بەدبەختترو هەژارتربن بەرامبەر ستەمی دەسەڵاتە ستەمکارو ئۆلیگاریشیەکانی دەوڵەتانی فاشی عەرەبی ناوچەکە.
هەتا ئەم ساتەوەختە ئەحمەد شەرع لە بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی دوای بەشار ئەسەد، هەم سەرکەوتوو بووە، هەم بەڕێگایەکی دروست و عەقڵانیدا دەڕوات، ئەگەر لێگەڕێن بناغەو سەرەتای سوریایەکی ئەمەوی نوێ و ئازادو دیموکرات دادەنێ بەبێ دەستێوەردانی تایەفە شیعیەکان.
شیعەی وەلائی عێراق چونکە هێشتا لەتەقیەو خەیاڵدا دەژین و دڵیان لای خەلافەتی عەباسیەکان و تۆڵەی مێژوویی ١٣٢ی کۆچییە، خەون دەبینن دیسان ڕەگ و ڕیشەی بەنوو ئومەییە دەربهێننەوە لەگۆڕدا، بەوعەقڵەوە دژایەتی ئەحمەد شەرع و حکومەتەکەی دەکەن.
وەک دەزانرێت کاتی خۆی عەباسیەکان و بنەماڵەی هاشمیەکان لە ١٣٢ی کۆچی لەدیمەشق، لەتۆڵەی شەهیدکردنی ئیمام حسێن وبراکانی و دەیان پیاوی ئاینی قەبیلەی بەنى هاشم و حەفتا سەحابەی پێغەمبەر(دخ) هاتن سەرکردەو خەلیفە دیارەکانی ئەمەویان لەقەبر دەرهێنا بەموعاویەو یەزیدەوە، دوا خەلیفەی ئەمەویەکان، چواردەهەمین خەلیفە، کە مەڕوانی حیماربوو، مروان بن محمد بن مروان بن الحكم، کە لەباوکێکی ئەمەوی و دایکێکی کوردبوو، کوشتیان و کۆتایی بەو خەلافەتە هات و وتیان ئەوە لەتۆڵەی خزمان و ئەقرەبای بەنی هاشم و پێغەمبەرو کوشتارگەی کوفەو کەربەلا کردمان.
بۆیە کاریگەرییە خراپەکانی ئەو فیتنە گەورەیەی دوای خەلافەتی ڕاشیدین تا کوشتارگەی کوفەو کەربەلا، هێشتا ماوەو شوعلەی فتیلەکەی کزکز دەسوتێ لەبەغداد، بۆ کورد گرنگە هاوسەنگ بێ و هەر لە ئێستاوە دەست و پەنجە نەرم بکات لەگەڵ گوتاری ئەمەویە نوێکانی شام و نەکەوێتە ناو کاریگەرییەکانی شیعەی عێراق و گفتوگۆی نێودەوڵەتی بۆ پەیوەندیەکان و سەقامگیریی و قسەی میدیایی.