کۆمپانیای سی بی ئێس نیوزی ئەمریکی، کە لەساڵی ١٩٢٧ بەدواوە، پەخشی ڕادیۆیی هەیەو لەساڵی ١٩٤١یشەوە، خزمەتگوزاری وەشاندنی تیڤی هەیە، ئەم دامەزراوەیە CBS وەک دەڵێن یەکێکە لە ئیمپراتۆرە زەبەلاحەکانی هەواڵ و شاشەی مەرئی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو جیهان بۆ هەواڵ و زانیاری گەرم، هێشتا خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە لە جەنگێکدا کە سیاسیەکانی وڵاتەکەی باسی دەکەن، کە دیار نییە چۆنەو دەرەنجامەکانی چین بەتایبەت بۆ ئێران و چین و ڕوسیاو ئاسۆکانی ئەم جەنگە؟
میتۆدی هاوسەنگی شرۆڤەو وەشاندن و پەخش دەپارێزێ و بۆ نمونە لە هێرشی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆسەر ٨٥ پێگەی میلیشیایی لە سوریاو عێراق تەنها باس لە گروپە میلیشیا چەکدارەکان دەکات کە مەترسین لەسەر عێراق و سوریاو ئازادیەکان و دەبێ لێیان بدرێ لەپێناو پاراستنی ئەمریکیەکان لەدەستیان، بە وریاییەوە هەواڵ دادەڕێژێ و ڕوماڵ دەکات بەنەرمی و هاوسەنگی، کەچی هەندێک میدیای کوردی هەیە، توندتر لە زەبرەکان، کوردەواری ووتەنی، کوچک لەئاگر گەرمتر، شەڕەکەی ڕاگەیاندوەو جەنگەکەی بردۆتە وەلەنجەک و تەجریشی تاران و میوانێکیش دێنێتە سەرشاشە، ئایدۆلۆژیانە چی پێخۆشە ئەوە دەڵێ،لە ڕووداودا چی هەیە گرنگترە، تاوەکو چیت پێخۆشە، ئەوە پرەنسیپی میدیای هاوچەرخە.
ئەوە میدیای بۆچوون و شرۆڤە نییە کورد هەیەتی، ئەوە میدیای حەزی ئایدۆلۆژییەو خاڵییە لە زانیاری و هاوسەنگی میدیایی، کورد راستە دەوڵەتی نییەو دوژمنی زۆرە بەڵام گرنگە میدیای هاوسەنگی هەبێت بۆ ئایندەی خۆی و ڕوماڵ بکات نەک هێرش و بەقەبارەی دۆزەکەی هاوسەنگی ڕاگرێ نەک بە قەبارەی نەیارەکانی هەواڵ داڕێژێت.