١- زەلامێکت لێ ئەمرێ هێشتا خزم لەدەرەوەی ووڵاتو لەشارەکانی ترەوە هەر نەیبیستووە زاوای قوڕ بەسەر بەدەستێک، کفن ئەبڕێ، بەدەستێک خێمەی تەعزیە هەڵئەیات، بەدەستێک چا ئەگێڕی، بەدەستێک بەخێر هاتنی خەڵک ئەکات.. کەچی ئەڵێن زاوا خزم نیە.
٢-خەڵک لەوڵاتان ئەبێت بەزاوا رەقەمی تەلەفۆنی کەناراوەکانی (مەیامی)و بورجەکەی (سیاتڵ)و زنجیرە هۆتێلەکانی (هیڵتن) و دیلیڤەری پیتزاو (کەی ئێف سی) لە گیرفانیایەتی و ساڵی جارێک بۆ خۆی گەشت ئەکات شەوان خواردن بانگ ئەکات.
هەرچی زاوای قوڕ بەسەری کوردە، مۆبایلەکانیان پڕە لەرەقەمی (فیت پەمپی گەڕۆک)و (دەقاقو دەمپەڕ)و (حەفارەی بلۆک سەرخستن)و وەستای (سپلیت)و (کێل نوس)و (لافیتە نووس)، هەر لێیان ئەقەومێ خێرا ئا تەلەفۆنێ بۆ ئەو مێردەت بکە، مێردی داماو بووە بە(مەڵتی ۆرکەر) بەهۆی ژنهێنانەوە سەد ئیش ئەکات. پوشدا ئەنێ، پڵیتە ئەگۆڕێ، موزەخە چاک ئەکاتەوە کەچی هێشتا پێیانوایە زاوا خزم نیە!
٣-زاوا لەوڵاتان موعەزەزز موککەڕڕەم پێنجەسەد دۆلار ئەیات بە قاعەی ئاسن و تۆزێک جیسمی جوان ئەبێ ، دوو پێنج سەد دۆلاری بەس بە رەسم گرتن و ریکلام پەیا ئەکاتەوە ، لێرە پێنج سەد دۆلار بەس ئەیات بە پرۆتین و ڤیتامین ، کەچی ئەوەنە بتڵی غاز و دەبە نەوت و فەرشی تەڕت پێ ئەگوازنەوە هەرچی زاوایە ئەڵێی کاسکێتی لەسەرایە هاهاها هەمووی ناوچەوانی چوار سانتیم هاتۆتە پێشەوە ، کەچی هێشتا پێیان وایە زاوا خزم نیە !
٤-زاوا لە ووڵاتان یەک تۆز جیسمی جوان ئەبێ دژە خۆر لە خۆی ئەیات و پاڵ ئەکەوێت ڤیتامین دی وەر ئەگرێت و خۆی ئەیاتە بەر خۆر و تەشەموس ئەکات ، لێرە هەر تۆزێک قوەت پەیا کەیت ، ئەڵێ ئا تەلەفۆنێک بۆ ئەو مێردە بێ شعورەت بکە ماڵ ئەگوازینەوە بابێت یارمەتیەکمان بدات ، ماڵ گواستنەوەی چیش؟ تایەیەک لە ملتایە ، پنەیەک لەسەر سەرتە ، دوو تەڵەی مشک بە دەستەوەیە ، دوو بۆنیتی سەیارە و چوار بەرمیلی نەوت و هەشت بتڵی غاز یش هێشتا ماوە ، ئەڵێی برا کەمپی نازییەکان ئەگوازیتەوە هەر تەواو نابێت هاهاهاه کەچی هێشتا پێیان وایە زاوا خزم نیە ا
٥-خەڵک بە هاران لە ووڵاتان ، سەگێک و سەرە تەتڵێک و تۆپێکی بچووکی پێیە لەو قەراغ بەحرە لەگەڵ زاواکەیا خەریکی کەیف و شادییە ، بەهاری لێهات زاوای قوربەسەری ئێمە لە چواری بەیانیەوە ئەینێرن بۆ کەپر گرتن هاهاها کەچی هێشتا پێیان وایە زاوا خزم نیە
٦- هێشتا سەیارە لەو دەشتە نەوەستاوە ئەو عالەمە لە جامی سەیارەوە خەریکی سناپ و سێڵفی رەسم گرتنە زاوای داماویش بە دەستێک شت دا ئەگرێت بە دەستێک عەرەبانی مناڵی پێیە بە دەستێک خەڵوز ئەگەشێنێتەوە بە دەستێک مقەڵی باوەشێن ئەکات کەچی هێشتا پێیان وایە زاوا خزم نیە !
٧- قاتێک شاڵی کوردی ئەکڕی بە چوار وەرەقە لە کاتی باوەشێنا خەڵوزی بەر ئەکەوێ ئەڵێی تۆپی تێنسە گڕ ئەگرێت پیاو نیە بیکوژێنێتەوە ئەبێ بە سێ چارەک لە بەرتا ، هەرچی شەرواڵی زاوای کوردە ئەڵێی شەرواڵی لەحیم چیە هەمووی کون کون بووە بە هۆی باوەشێنەوە کەچی هشتا هەر پێت وایە زاوا خزم نیە ؟
بۆ چی لەو شتەی کە پێتان دراوە سوپاسی خودا ناکەن ؟ ئەسڵەن بۆ چی سوپاسی یەکتری ناکەن ، ئێوە قەرارە ببنە هاوسەری یەکتری نەک خزمەتکار و بەندەی یەکتری
ئیدیۆمی کۆمەڵایەتی و رەگئاژووی کردۆتە ناو ئاوزەنگ و تەنانەت نائاگاهیشمانەوە ، فارس ئەڵێ (زاوا خزم نیە) ، بۆ ئافرەتانیش دۆخەکە هەمان شتە کورد ئەڵێ (بوک هەر بووکە نابێت بە خزم) ئەمەیە گرفتەکە ، سەد ساڵ پێکەوە بژین نامانەوێت تێکەڵی یەک بین ، هەمیشە وەک بێگانە مامەڵە لەگەڵ یەک دەکەین .
نوقتە سەری دێڕ
*(یاسا و شەریعە و بەهاکانی خێڵ) سەبارەت بە زاوا قسەی یەکلایی کەرەوەی خۆیان کردووە ، تەنها کۆمەڵناسی نەبێت، بۆیە پێویست بوو کۆمەڵناسی قسەی یەکللایی کەرەوەی خۆی بکات لەم بوارەدا ، رای ئەصەح و ئەرجەحیش وەڵاهو ئەعلەم ئەگەرێتەوە بۆ ئەو بەڵگانەی لەسەرەوە پێشکەشکران ، کەواتە ئەتوانین بڵێین زاوا لە رووی کۆمەڵایەتیەوە مەکانەتێکی عالی و بەرزی هەیە ئیشااللە هاوشانی خزمان و خۆشەویستان جێی خۆی ئەکاتەوە ، هەرچەندە زاواش هەیە زۆر تەداخولات ئەکات و بەهاران لە کاتی حساباتدا خۆی لە گێلی ئەدات و خەریکی لەمیشییە هاهاهاهاها
ئیتر بەهیوای ژیانێکی خۆش بۆ هەموولایەک و جەژنیشتان پیرۆز بێت