لە کاتێکدا ناوچەکە دەکوڵێت، کورد لە کوێی هاوکێشەکەیە؟

لوقمان مصطفی صالح
  2026-10-14   

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی تر لە قۆناغێکی هەستیار و پڕ مەترسیدایە. شەڕی هێزەکان، گۆڕانی هاوپەیمانییەکان و پێکدادانی بەرژەوەندییەکان، نەخشەی داهاتووی ناوچەکەیان خستووەتە ژێر پرسیارەوە. لەم ناوەندە ئاڵۆزەدا پرسیارە بنەڕەتییەکە ئەوەیە: کورد لە کوێی ئەم هاوکێشەیەدایە؟ خاوەنی بڕیارە یان چاوەڕێی ئەوەیە وەك هەمیشە ئەوانی تر بڕیار لەسەر چارەنووسی بدەن؟

-کورد لەناو هاوکێشەکەدایە، بەڵام وەک خاوەنی بڕیار نا

کێشەی کورد گرنگی جوگرافی نییە. کوردستان لە دڵی ناوچەیەکدایە کە بەرژەوەندی وزە، ئابووری و ئاسایشی جیهانی تێیدا یەک دەگرنەوە. کێشە ئەوەیە گرنگی جوگرافی بە تەنها نابێتە هێزی سیاسی، ئەگەر ستراتیژی و یەکگرتوویی و دامەزراوەی بەهێز لە پشتی نەبێت. شانازی بە مێژووی خەبات ڕێزی هەیە، بەڵام ناتوانێت جێگەی سیاسەتی ڕۆژ بگرێتەوە.

-هەرێمی کوردستان؛ مەترسی دابەشبوونی ناوخۆیی

مەترسی تەنها لە دەرەوە نییە. دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت دوای هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری 2024 و ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی، دەیسەلمێنێت کە کێشەی هاوبەشی لە بڕیارداندا چارەسەر نەکراوە. لە کاتێکدا ناوچەکە لەو پەڕی ئاڵۆزیدایە، ئایا گونجاوە لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن هێشتا سەرقاڵی دابەشکردنی پۆست بن؟ چۆن داوای ڕێزگرتن لە بڕیاری مافی نەتەوەكەت لە جیهان دەکەیت، لە کاتێکدا لە ناوخۆدا لەسەر یەکخستنی بڕیاری نیشتمانی ڕێک ناکەوین؟

گومانی تێدانیە كە ئەمریکا، ئێران، تورکیا؛ هەر یەکە و بەرژەوەندی خۆی هەیە و كاری جدی بۆ دەكەن،

ئاشكرایە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا هاوپەیمانی بە سۆز دروست نابێت، بە بەرژەوەندی دروست دەبێت. هەر سێ هێزەکە هەژماری تایبەتی خۆیان بۆ ناوچەکە هەیە. بۆیە کورد نابێت هیچ هێزێک بە پشتیوانێکی هەمیشەیی بێ مەرج بزانێت. پرسیارەکە ئەوە نییە کورد لەگەڵ کێ بوەستێت، پرسیارەکە ئەوەیە چۆن لەگەڵ هێزەکاندا مامەڵە بکات بەبێ ئەوەی بەرژەوەندی خۆی بکاتە بەشێک لە بەرژەوەندی ئەوان.

-چار چیە .؟ کورد دەبێت چی بکات؟

ئەگەر کورد نایەوێت تەنها چاودێر بێت، ئەوا پێویستە:

1-یەکخستنی بڕیاری نیشتمانی: جیاوازی حیزبی نابێت ڕێگر بێت لە ڕێککەوتن لەسەر ئاسایش و مافە دەستوورییەکان.

2-دامەزراوەی بەهێز: دەسەڵاتەکان دەبێت لە چوارچێوەی یاسا کار بکەن، نەک دەسەڵاتی پارچەپارچە.

3-دیپلۆماسی واقیعی: پەیوەندی لەگەڵ واشنتن، بەغدا، ئەنقەرە و تاران دەبێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندی کورد بێت.

ئامادەکاری بۆ قەیران: لە بواری ئابووری و وزە و ئاسایشدا پلانی دامەزراوەیی پێویستە.

-دەرئەنجام: کاتێک ناوچەکە دەکوڵێت، هیچ هێز و نەتەوەیەك بە دروشم بازی ناگەتە ئامانج. ئەوانەی دەنگیان لە سەر مێزی بڕیاردا دەبیسترێت، ئەوانەن کە توانای ڕێکخستن و پاراستنی بەرژەوەندییان هەیە. ئەگەر بڕیارە کورد دابەش بێت و بەرژەوەندی حیزبی لە سەرووی بەرژەوەندی گشتی بێت، ئەوە گرنگی جوگرافی ناتوانێت داهاتووی کورد بپارێزێت.

ئاشكرایە پرسیارەکە بۆ داهاتوویەکی دوور نییە، تاقیکردنەوەی ئەمڕۆیە: کورد دەیەوێت خاوەنی دەنگ و بڕیار بێت، یان تەنها ناوێک بێت لەسەر نەخشەی ئەوانی دیکە.؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×