حەزمدەکرد، بەڵام وانیە!

هۆشیار عەبدوڵا
  2019-10-22     989
حەزمدەکرد میدیای سێبەری پارتی چۆن سەروەختی ریفراندۆمەکە بەهەرسێ زمانی کوردی‌و عەرەبی‌و ئینگلیزی شاشەکانیان سور کردبو، بۆ رۆژئاڤاو بایکۆتی کاڵای تورکیش هەمان شتیان بکردایە، بەڵام وانیە!

حەزمدەکرد (پلانی ناوچەکە هەرچیەک بێت ناتوانێت کار لەسەر داهاتوی باشوری کوردستان بکات)وەک ئەندامێكی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت بەڵام وانیە!

حەزمدەکرد (سەرکردایەتیەکی سیاسیی کورد تێگەیشتنی بۆ روداوەکانی سوریاو عێراق‌و لوبنان‌و ناوچەکە هەبوایە)، بەڵام وانیە!

حەزمدەکرد (باکور) وەک (باشور)، (دیاربەکر) وەک (سلێمانی) بۆ رۆژئاڤا لانیکەم لەسەرجادە بوایە، بەڵام وانیە!

حەزمدەکرد هاوپەیمانی کوردستانی ئەجێندایەکی نیشتیمانیی نوێی بۆ کەرکوک هەبوایە نەک ململانێیەکی تۆختری حزبی، بەڵام وانیە!

حەزمدەکرد لەتێپەڕبونی سەد رۆژ بەسەر تەمەنی ئەو کابینەیە هێندە کارو پرۆژەی هەبوایە بمگوتایە هەڵە بوم دژی بەشداریکردنی گۆڕان بوم، بەڵام وانیە.

حەزمدەکرد سلێمانی جار جارێک ئەنانی بوایەو لەهەمو قۆناغێکاو هەمیشە سوتماک‌و قوربانی نەبوایە، بەڵام وانیە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×