پۆستاڵ‌و عەمامە بناسین یان جامانە؟!

هۆشیار عەبدوڵا
  2020-06-30     858
۱. گەر قسە لەرابردوو سەردەمی بەعسە، ئەوا بەعسی عوروبی کە دۆستی نزیکی سەرانی کوردایەتیی و دوژمنی گەلانی عێراق بو گۆڕبەگۆڕ چو، ئەگەر قسەش لەدەسەڵاتی مەزهەبگەرای ئێستای شیعەیە، ئەوا دیسان لەگەڵ سەرانی کوردایەتیی هێندە دۆستن وەک دو پاشەڵ وان لەپانتۆڵێکداو هاوبەشی سەرەکیانن لەحوکمڕانیدا.‬

‫۲. ئەوەی هەر رەخنەیەک لەهەرێم بگری بێن‌و بڵێن بۆ بەغدا زۆر باشە لۆژیکێکی بێتامە! حەتمەن ئەو هێزانەشی لەبەغداد حوکم دەکەن لەوانەی ئێرە بەدکارتر نەبن باشتر نین، قسەکە ئەوەیە لەپێش بەعسەوە تا دەگاتە ئێستا پێت دەڵێن بەغداد دوژمنتەو کەچی خۆیان بەهەر جۆرێک بێ خیانەت یا کلکایەتی لەوێن!‬

‫ ‫۳. پۆستاڵ حوکمی کردبێ یا عەمامە لەگەڵیاندا شەریکبون، لەچیرۆکی قەیتانی قۆندەرەکانی زەعیمەوە تا ئەوەی دوای ئەنفال و هەڵەبجە گوتیان صەدام چەمانی کوردەکانە! دوای ۲٠٠٤یش خۆیان حوکمی عەمامەیان سەرپێخست و لەو کاتەشەوە هەر حکومەتێک لەو بەغدا (دوژمنە!) پێکهاتبێ، بەشێکی گەورەی کێکەکەیان خواردوە!‬

‫٤. تێگەیشتن لەمێژووی عێراق، بێ تێگەیشتن لەعوروبە، ئاسان نییە، تێگەیشتنیش لەمێژووی سیی ساڵەی دەسەڵاتی کوردیی بێ تێگەیشتن لەکوردایەتیی مومکین نییە. پرسیارەکە ئەوەیە دوای ۲۹ ساڵ لەحوکمڕانیی کوردیی، هێشتا هەوڵبدەین لەعێراق تێبگەین!؟ یا کاتیەتی لەوە بکۆڵیینەوە کە دوای پۆستاڵی عوروبە، کڵاوو جامانەی کوردایەتیی، چیی پێکردین؟!‬

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×