پارتی STOP
بەختیار شاوەیس
2019-05-28   1324
لەدوای ئیمزاکردنی ڕێکەوتنی ستراتیژیەوە، پارتی بەردەوام ئەم ڕێکەوتنەی ئیستغلالکرد بۆ بەهێزکردنی خۆی و لاوازکردنی یەکێتیی. تەنها جیاوازیەکیش لەمەدا ئەوە بوو کە یەکێتیی بەرژەوەندی خاک و خەڵکی کوردستانی دەخستە سەرووی بەرژەوەندی حیزبیەوە، و پارتیش بەرژەوەندی خەڵک و خاکی کوردستانی دەخستە ژێر بەرژەوەندی حیزب و بنەماڵەوە. خۆ ئەگەر نالەساڵی ۲۰۰٥ لەهەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی عیراق ، یەکێتیی بەتەنها خۆی ۳۰ هەزار دەنگ زیاتری هێنا لە پارتی و ۱٤ حیزبیتر کەناویخۆیان نابوو هاوپەیمانی دیموکراتەکان. ئاماراکان ماون....
ئەم ئیسغلالکردنەی یەکێتیی لەلایەن پارتی بەهۆی ڕیکەوتنەکەوە بەردەوام بوو هەتا گەشتە ئەوەی کەلەساڵی ۲۰۰۹ یەکێتیی لەتکردوو حیزبێکی تری لێجیابوویەوە بەناوی گۆڕان ، کە بەشی زۆری هۆکاری جیابوونەوەیان بۆ ڕێکەووتنی ستراتیژی و تەنازولی یەکێتیی دەگەڕاندەوەو دواتر لەسنوری سێپارێزگاکەی هەرێم بەشەزۆرەکەی دەنگەکانی یەکێتیان بۆخۆیانبرد و پارتیش نەک موراعاتی یەکێتیی نەکرد بەڵکو لەبەغداد کێشەیان بۆ مام جەلال درووست دەکرد و بەتهدید و هەڕەشەو دەرهێنانی نەوت دەیان سەرئێشەیان بۆ مامجەلال خوڵقاند.
لەدوای نەخۆشکەوتنی مام هەر بەردەوام بوون و لەڕاگەیاندن فرمێسکی تیمساحیان دەڕشت و لەبنەوەش کەوتبوونە بنکۆڵکردنی یەکێتیی ، و دواتر لە ۳۰ حوزەیران بەناوی ڕێککەوتن و برایەتیەوە گۆڵێکی تریانکرد و دواتریش کەدەنگەکانی یەکێتیی کەمیکرد و ۱۸ کورسیمان هێنا، پارتی بەبێ یەکێتیی حکومەتی لەگەڵ گۆڕان پێکهێنا. لەگەڵ ئەو گۆڕانەی کە هۆکاری دروستبونی تەنها ئەوەبوو کە یەکێتیی نزیکە لەپارتی نەک دژایەتی گەندەڵی و گۆڕانکاری، چونکە ئێستا ئیتر هەموو شتێک ڕوونبوەتەوە کە بۆ و ئامانجی سەرەکیان چیە.
لەم سەرووبەندەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ، دەبێت پارتی و بڕیاربەدەستەکانی لەوە تێبگەن کە سیاسەتی یەکێتیی گۆڕاوەو ئەوەی پێشترنیە، دەبێت لەدوای بردنەوەی سەرۆککۆماری عیراق و دواتریش ئامادەنەبوونی یەکێتیی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم و سووربون لەسەر هەڵوێستەکانی... ئیتر کاتیەتی کە هەموو ئەمانە ببێتە هۆی مراجەعەکردنی سیاسەتی پارتی لەگەڵ ئێستای یەکێتیی و هەزمی ئەوە بکات بڕیاری دروستی یەکێتیی لای کەسانێکی گەنج لەتەمەن و گەنج لەئەزموونی ململانێی پارتی بوونی هەیەو چەندین ساڵە سەرکردایەتی ناسینی گەبیعەتی سەرانی پارتی دەکەن و پێکەوە بڕیاریانداوە کە زەمەنی تاکڕەوی گوزەشت و لەهەر ڕووداوێکدا کە فێڵ و تەڵەو قۆڕخکاری و تاکڕەوی تیابێت ، بەپارتی دەوترێت STOP.
پارتی و پڕۆپارتیەکان سەرکەوتن لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانو سەرۆکی هەرێم، بەڵام خۆ ئەگەر لەپەرلەمانەکەی دوای ۳۱ ی ئاب کە لەهەولێر دروستیانکردبو، هەڵبژاردنیان بکردایە هەمان دەنگی ئێستایان دەهێنا.
پارتی و حیزبە پرۆ پارتیەکان، سەرکەوتن بەوەی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دانەنرێت، بەڵام خۆ کەئیدارەکەیان جیاکردەوە وەک چۆن ئێستا کاری بۆدەکەن، کەرکوک لەسەر ئەو ئیدارەدەبێت کە نیوەی دەنگەکانی هەموو پارێزگاکەی بردوە.
هەربۆیە ئەوەی کەلای خەڵکی کوردستان ڕوونبویەوە ئەوەبوو کە:
- یەکێتی لەبەر ساغنەبوونەوەی کەرکوک بایکۆتیکردو دەنگی بەسەرۆکی هەرێم نەدا کەئەمە لەداهاتوو مانای زۆر هەڵدەگرێت، هەر وەک لەئێستادا بەپارتی وت ئیتر تۆ بڕیاری شتەکان نادەیت.
- هەروەک لەلایەکی دیکەوە، ئەم ڕووداوە پێی ووتین کەئەوانەی ناوی پڕۆپارتیان لەبەشێک لەسەرکردەکانی یەکێتیی نابوو، ئێستا بێئاگان لەوەی کەخۆیان بەکۆمەڵ و بەحیزب بونەتە پڕۆ پارتی و شێت و شەیدای فلس و عانەن و لەسەر پۆست و پلە و پول بەربونەتە گیانی یەکتر.