چاوپێکەوتنی میدیایی سەرۆکی حکومەت...؟
د. محهمهد عهلی
2020-08-25   922
یەکەم: تەنانەت یەکێک لەم ڕاگەیاندکارانەی پارتیو یەکێتیو گۆڕان لەسەرۆکی حکومەتیان نەپرسی: بۆچی تەنھا یٔێمەینو میدیای ترت دەعوەت نەکردوە؟
دوەم: زیاد لەپەنجا کەس لەناوچەی بادینان گیراون و بێسەروشوێنن، یەکێکیان لەسەرۆکی حکومەتی نەپرسی: بۆ!!! ئەگەر ئەو پرسیارە ئەولەویەتی کاری میدیاو ڕۆژنامەنوس نەبێت، ئیتر ماهیەت و سەبەبی وجودی چییە؟
سێیەم: لەڕووی بایەخیشی لەفەزای گشتیدا، ئەم جۆرە چاوپێکەوتنانە هیچ ئەهمییەتێکی ئیعلامی و تەنات سیاسی و کۆمەڵایەتیشیان نییە، زیاتر شۆو نمایشە، چونکە سنوری قسەکردن بەوردی کێشراوە. هیچکام لەوانەی بانگکراون بۆ پرسیارکردن بۆیان نییە لەوە لابدەن کە بۆیان نوسراوە.
چوارەم: کۆکردنەوەی میدیای حزبە بەشدارەکانی دەسەڵات لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە، ئەوەمان پێدەڵێت: تەنانەت لەم دۆخە ناهەموارەشدا دەسەڵات ئامادەنییە گوێ لەخەڵک بگرێت، بەڵکو ئەبێت خەڵک گوێی لێبگرێ و وەک ستەملێکراوو قوربانی تەماشای بکا نەک سەبەبکاری ئەوەڵ و ئەخیری کێشەکان.
بەرپرسی جدی و سەرکەوتو، ڕوبەڕوی ئیعلامە نەیارەکانی دەبێتەوە نەوەک دیداری موجامەلە.