ھەڵای ئیعلامی چارەسەرە؟
د. محهمهد عهلی
2020-08-11   1055
یەکەم: ھەشت پۆستی گرنگی پەیوەست بەداھات و بازرگانی سنورەکان (ھەردو وەزیری بازرگانی-پیشەسازی، دارایی، ھەردو بەڕێوەبەری مەرزی باشماخو پەروێزخان، قایمقامەکانی پێنجوێن، دەربەندیخان، کەلار، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا) لەلای بزوتنەوەی گۆڕانن.
دوەم: لەبری ھەڵای ئیعلامیو دەرکردنی بەیاننامەی ئینشایی، بێزەحمەت لەڕێگای ئەم پۆستانەوە چیتان کردوە یاخود چی دەکەن بۆ ڕێگەگرتن لەکاری قاچاخیو نایاسایی ھەردو مەرزی باشماخو پەروێزخان؟
ئەگەر دەسەڵاتیان نیەو ھیچناکرێ، بۆچی دەستلەکارناکێشنەوە؟
سێیەم: لە ٢٠١٩/١١/٢٨ سکرتێری جڤات وتی، "لەماوەی شەش مانگدا چاکسازیی نەکرێت، لەحکومەت دەکشێینەوە". چاکسازیی نەکراو، نەشکشانەوە.
چوارەم: لەبیریشتان نەچێ: بەپێی لێدوانو چاوپێکەوتنەکانیان بێ، وەزیرەکانو تیمی گۆڕان لەحکومەت، زۆر ڕازیو ئاسودەنو ھیچ گلەیێکیان نیە لەسەرۆکی کابینەکەو جێگرەکەی.
پێنجەم: قۆناغەکە گۆڕاوەو ئێوە بەشێکن لەحکومەت، ھاوکات سەردەمی دروشمبازییو چەواشەکارییو نیفاقی سیاسییو پۆپۆلیزم، بەرسەردەچێت.