گۆچانەکەی کاک عومەر سەيد عەلی!

ئارێز عەبدوڵڵا
  2021-10-15     1123
هەر لە ناو گۆڕان نا، هەر لە ناو يەکێتی نا، بەڵکو لای هەموان و لە هەموو زەمانێك سەرکەوتن گەورە بێ يان گچکە خاوەنی زۆر دەبن و بە پێچەوانەشەوە لەدوای سەرنەکەوتن يان ژێر کەوتن تومەتبەخشينەوە و ئۆباڵخستنە سەر ئەوانی تر فرە دەبن، بەڵام هيچ مەرج نيە خۆبەخاوەن زانين يان ئۆباڵخستنە ئەستۆی ئەوانی تر راست بێ.
سەرەڕای جياوازی بير و باوەڕ من دەزانم کاک عومەر بۆچی و لە کەيەوە ئەو گۆچانەی هەلگرتوە، دەزانم ئەو چۆن خۆی پاراستوە و چۆن هەوڵيداوە مێژووی خەباتی خۆی بە پاکی و بێگەردی بهێلێتەوە و چۆنی کردوە بە تێشوی کاروانی سياسی و بە گۆچانەکەيەوە هەڵواسيوە، بۆيە هيوادارم هاوپەيمانە گۆڕانەکانمان لە هەموو ڕويەکەوە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بابەتيانە هەلسەنگێنن و پلانی نوێ دابڕێژنەوە.
کەمکردن و زۆرکردنی دەنگ بەشێکە لە پڕۆسێسی دێمۆکراسی و بەڵگەنامەکانی زیندان و گۆچانەکەش گەورەترين شاهيدی ئەو سەرکردە خۆنەويستەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×