کێ دوژمنی قەوارەی هەرێمە؟
ئارێز عەبدوڵڵا
2020-12-11   778
هەرێمی کوردستان دژمنی زۆر و گەورەی هەن، هەندێ لە دەوڵەتانی دەوروبەر و چەند لایەنێکی سیاسی شۆفینی عێراقیش بە یٔاشکرا دیارن و ناشاردرێنەوە، بەڵام یٔایا هەبوونی یٔەو دژ و دوژمنانە پاساون بۆ یٔەوەی یٔێمە کێشە ناوەخۆیەکانی خۆمان چارەسەر نەکەین و گوێ لە دەنگە نیگەران و ناڕازیەکان نەگرین؟
دژمن و دژەکانمان هەرگیز بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێم و تەنانەت سڕینەوەشی لە هەوڵدان ناوەستن، بەڵام یٔەوە مانای یٔەوە نییە هەر ناڕەزایەتیەک و هەر نیگەرانیەک لەبەرامبەر سیستمی دەسەڵات سەر هەڵبدا یٔۆباڵەکەی بخرێتە یٔەستۆی یٔەوان.
دوژمنایەتی و دژایەتی کردنی هەرێمی کوردستان مەترسی هەمیشەیین، بەڵام پێم وایە یٔەو سیستەم و شێوازە بەڕێوەبردنەی یٔێستا لە مەترسییە دەرەکیەکان مەترسیدارترن، چونکە یٔەگەر یٔێمە سیستەمێکی حوکمڕانی مۆدێرن و باشمان هەبێ، دژایەتی دوژمنەکانمان یٔەوەندە کاریگەریان نابێ، کە یٔاستەنگ بخەنە بەردەم مانەوە و پێشکەوتنی هەرێم.
لێرە و لەوێ دەبیسم هۆکاری خۆپشاندانەکان بۆ دەستی دەرەکی دەگێڕدرێتەوە!
یٔایا بەڕاستی یٔەو هەموو خەڵکە بە فیتی دەرەکی رژاونەتە سەر شەقامەکان؟
یٔایا هۆکار خراپی بەڕێوەبردن وسیستەمە حوکمڕانیەکەیە یان بە پیلانی دوژمنانە کار گەیشتۆتە سەر یٔەوەی گەنجەکانمان لە گولەی هێزەکانیش نەسلمێنەوە؟
لە ساڵانی رابردوودا دەکرا زۆر شت بکرێ و نەکراوە، لەهەمان کاتدا دەکرا زۆر شت بکرێ و کراوە بۆیە رۆژمان بەم رۆژە گەیشت. من لێرەدا تەنیا چەند نمونەیەک وەبیر دەهێنمەوە:
- چەندین ساڵە لەم وڵاتە گەندەڵی دەکرێ و گەندەڵکاران ناخی یٔەو دەسەڵاتە دەرزێنن کە بەخوێن و فرمێسکی ڕۆڵەکانی یٔەم گەلە وەدی هێنراوە!
یٔایا یٔەوە دەسەڵاتی خۆمانە کە یٔەو دیاردەیەی بنەبڕ نەکردوە یان دەستی دەرەکی؟
- بەپێی دەستوری عێراقی هەرێمی کوردستان بۆی هەیە دەستوری خۆی هەبێ، چەندین ساڵە پڕۆژەکەی یٔامادەیە!
یٔایا یٔەوە خۆمانین یٔەو دەستورەمان پەسەند نەکردوە یان دەستی دەرەکی؟
- چەندین ساڵە گرێبەستێکی پەنجا ساڵە لەگەڵ تورکیا کراوە، سەرەڕای یٔەو هەموو باسەی لەسەری کراوە و دەکرێ، کەچی هێشتا دەسەڵات یٔامادەنەبووە ناوەرۆکەکەی بخاتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان!
یٔایا یٔەوە دەسەڵاتە وردەکاری گرێبەستێکی وا گرنگ لە نوێنەرانی گەل دەشارێتەوە یان دەستی دەرەکی؟
- لەوەتەی نەوەت هەناردە دەکرێ گومان لەسەر شێوازی فرۆشتن و داهاتەکەی هەیە!
یٔایا یٔەوە دەسەڵاتە نەیتوانیوە پەرلەمان و خەڵکی لە بڕی داهات و شێوازی خەرجی دڵنیا بکاتەوە یان دەستی دەرەکی؟
- لە دوای روخانی رژێمی سەدامەوە هەردوو یٔیدارە یەکیان گرتۆتەوە، بەڵام تا یٔێستا هێزە چاکدارەکان لە دوو بەرەی جیاوازن!
یٔایا یٔەوە خۆمانین یٔەو هێزانەمان لە ژێر چەترێکی نیشتمانی رێک نەخستۆتەوە یان دەستی دەرەکی؟
- چەندین ساڵە لەبەر چاوی رەش و روتانی یٔەم وڵاتە زەویە بازرگانی و روکنەکانی شار و شارۆچکەکان دەبەخشرێنە یٔەم و یٔەو!
یٔایا یٔەوە کاری دەسەڵاتە یان دەستی دەرەکی!
- مۆنۆپۆلکردنی بازاری دەرمان و جگەرە و هاوبەشی نابەجێی بەرپرسان لە داهاتی کۆمپانیاکان!
یٔایا بە مۆڵەتی دەسەڵاتە یان دەستی دەرەکی؟
- یٔەوانە و دەیان بابەتی تر ....
یٔەگەر بەڕاستی دەمانەوێ یٔەو قەیرانانە تێپەڕێنین دەبێ بەدوای هۆکارە راستەقینەکاندا بگەڕێین، چونکە بەبێ یٔەوە ناتوانین رێگای چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە.
هۆکارە راستەقینەکانی خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکان دیارن، بۆیە ڕەوان. بوونی چەند گێرەشێوێن و تێکدەرێکیش (یٔەوانەی لە نەزانین یان لەبەر هەر هۆکارێک بێ خۆپیشاندانە مەدەنیەکان بەلارێدادەبەن و هەڵدەکوتنە سەر بنکە و بارەگا حکومی و حزبیەکان) پاساو نییە، تا مۆرکی دەستی دەرەکی و گێرەشێوێنی لە نێوچاوانی یٔەو هەموو خەڵکە خۆپیشاندەرە بدرێ و خۆ لە بابەتە سەرەکیەکان نەبان بکرێ.
یٔێمە دەزانین دوژمنان و ناحەزان دڵیان بە تێکچونی بارودۆخی هەرێمی کوردستان زۆر خۆش دەبێ و هەوڵیشی بۆ دەدەن، بەڵام دووپاتی دەکەمەوە مەترسیەکانی یٔەو سیستەم شێوازە بەڕێوەبردنە بۆ سەر قەوارەی هەرێم زۆر لە مەترسییە ناوەخۆی و دەرەکیەکان گەورەترە.
کەواتە فەرموون وەرن با بەدەستی خۆمان قەیران و کێشە ناوەخۆیەکانمان چارەسەر بکەین.