موچه
بەیار عومەر
2020-02-22   1260
کۆی گشتی پارەی تەرخانکراو بۆ موچەی مانگانە لە هەرێمی کوردستاندا نزیکەی ٧٠٣ ملیۆن دۆلارە، لەمە نزیکەی ٢٩٩ ملیۆن دۆلاری بۆ پارێزگای هەولێرە. پارێزگای هەولێر مانگانە جگە لە ٢٩٩ ملیۆن دۆلارەکەی خۆی، ٥١ ملیۆن دۆلاری تریشی بۆ
تهرخانکراوه بۆ سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەرلەمان و هەموو ئەنجومەنە سیادیەکان
وەک ئەنجومەنی شورا و دادوەری، لەگەڵ دیوان و ستافی وەزارەتەکان، کە هەمویان لە هەولێرن.
واته پارێزگای
هەولێر مانگانە بە بودجەی سیادیەوە نزیکەی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار دەچێت بۆ موچە،
کە نزیکەی ٥٠% ی کۆی موچە دەکات لە هەرێمی
کوردستاندا، لە کاتێکدا لە ٣٦%ی دانیشتوانی هەرێم لە پارێزگای هەولێر دەژین. لە بهرامبهردا پارێزگای سلێمانی
مانگانه ٢٧٤ ملیۆن دۆلاری بۆ دێت
بۆ موچە کە لە ٣٨%ی کۆی موچە دەکات لە هەرێمی کوردستاندا، و ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانیش
هەر لە ٣٨ %ە. بە واتایەکی تر، سەرباری ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی
زیاترە لە پارێزگای هەولێر، بڕی ئەو پارەیەی مانگانە دەدرێت بە موچە لە پارێزگای هەولێر ٧٦ ملیۆن دۆلار زیاترە وەک لە پارێزگای سلێمانی، کە لە ساڵێکدا ٩١٢ ملیۆن دۆلار دەکات. پارەی زۆرتری موچە لە هەولێر، شانبەشانی فاکتەرەکانی
تر، ڕۆڵێکی گەورەی هەبوە لەوەی کە بازاڕی هەولێر بوژاوەتر بێت و بێکاری و خۆپیشاندانیش
تیایدا کەمتر بێت بە بەراورد بە پارێزگای سلێمانی.
ئەو داتایانەم دەستنەکەوت، کە ئایا ئەم جیاوازی و ناعەدالەتیە بەهۆی چیەوە ڕویداوە؟!
ئایا بەهۆی باڵادەستی و هەژمونی پارتیهوهیه بەسەر حکومەتی هەرێم و دامودەزگاکانیدا
لە هەولێر، توانیویەتی ژمارەیەکی زیاتر لە خەڵک دابمەزرێنێت، یان توانیویەتی پلەی ئیداری
و سەربازی ژمارەیەکی زیاتر لە لایەنگرانی بەرزبکاتەوە و موچەیان زیادبکات لە هەولێر،
یان هەردوکی هۆکار بوه؟! ههر کامێکیان بێت، مانای ئهوهیه که پارتی زوڵم لهم
سنوره ئهکات و یهکێتی لێی بێدهنگه.
ئهگهر سیستهمی لامهرکهزی و فیدرالی پهیڕهوبکرێت له ههرێمی کوردستاندا،
ئهوکات هیچ پارێزگایهک ڕێگه نادات زوڵمی لێبکرێت، ئهگهر ڕێژهی دامهزراندن و
موچه بهپێی ڕێژهی دانیشتوان دابهش نهکرا، ئهوا ئهو پارێزگایه ئهتوانێت بهشێک
له داهاتی خۆی نهنێرێت بۆ پایتهخت. به واتایهکی تر پایتهخت ناتوانێت وهک ئێستا
به ئارهزوی خۆی موچهی سنورێک کهم و هی سنورێک زیاد بکات.
بێگومان ناعەدالەتی ڕاستەوخۆی حکومەت بەرامبەر پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان
و بایەخدان بە پایتەخت، تەنها لە موچەدا نەبوە، بەڵکو لە خەرجی و داهاتیشدا بوە. خەرجی
مەبەست لە خەرجی وەبەرهێنان و بەکارخستنە. خەرجی وەبەرهێنان، ئەو پارەیەیە کە تەرخان
دەکرێت بۆ پرۆژەکان لە هەر پارێزگایەکدا وەک دروستکردنی خەستەخانە و قوتابخانە و تۆڕی
ئاو و ئاوەڕۆ و ڕێگاوبان. خەرجی بەکارخستن، ئەو پارەیەیە کە بەکاردێت بۆ نەسریە و کڕینی
پێداویستی ڕۆژانەی دائیرە و دامودەزگاکانی حکومەت، هەروەها بۆ کڕینی دەرمان بۆ نهخۆشخانهکان
و پاکردنەوەی شەقامەکان. داهاتیش مەبەست لە داهاتی هەر پارێزگایەکە لە گومرگ و داهاتە
ناوخۆییەکانی وەک باج و ڕسوماتی دائیرەکان.
ئەگەر لە ١\١\٢٠١٥ بۆ ١\٦\٢٠١٥ وەربگرین،
لەو شەش مانگەدا داهاتی پارێزگای هەولێر نزیکەی ١٧٩ ملیۆن دۆلار بوە، بەڵام
خەرجیەکانی نزیکەی ٢٠٢ ملیۆن دۆلار بوە. واتە پارێزگای هەولێر ٢٣ ملیۆن دۆلار زیاتری خەرج
کردوە لەوەی دەستی کەوتوە. ئەگەر بێینە سەر پارێزگای سلێمانی، ئەوا لەو شەش مانگەدا
داهاتەکەی ٢٠١ ملیۆن دۆلار بوە و خەرجیەکانی ١٧٦ ملیۆن دۆلار بوە، واتە
پارێزگای سلێمانی ٢٥ ملیۆن دۆلاری کەمتر سەرف کردوە لەوەی دەستی کەوتوە. واته لەو شەش مانگەدا،
داهاتی پارێزگای سلێمانی ٢٢ ملیۆن دۆلار زیاتر بوە لە پارێزگای هەولێر، بهڵام پارێزگای هەولێر ٢٦ ملیۆن دۆلاری زیاتر خەرج
کردوە لە پارێزگای سلێمانی.
ئهگهر بێینه سهر ئهوهی کێ خهتابار بوه، ئهتوانین بڵێین پارتی بودجهی
ئهم سنورهی بردوه و یهکێتی لێی بێدهنگ بوه. بهڵام ئهگهر بێمه سهر چارهسهر،
ئهتوانم بڵێم، ئەم زانیاری و داتایانە دو هەواڵیان پێیە، یەکێکیان خۆش و ئەوی تریان
ناخۆش. هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە کە هەموو هاوڵاتیانی هەرێم بە یەک چاو سەیر نەکراون
و ناعەدالەتی جوگرافی کراوە لە هەرێمی کوردستاندا و زیادەی داهاتی پارێزگای سلێمانی
براوە بۆ هەولێر و لەوێ سەرف کراوە. واتە زیادەڕۆیی نیە ئەگەر بڵێین پارێزگای هەولێر
بە درێژایی ئەم ١٥ ساڵەی دوای یەکگرتنەوەی ئیدارە، زیادە مەسرەفی کردوە لەسەر گیرفانی پارێزگای
سلێمانی. واتە ئەم ١٥ ساڵەی یەکگرتنەوەی ئیدارە، کاتی دەوڵەمەندبونی پایتەخت بوە لەسەر حسابی هەژاربونی
پارێزگای سلێمانی.
بەڵام ئەم زانیاری و داتایانە هەواڵێکی خۆشیشان پێیە، ئەویش بریتیە لەوەی کە
ئەگەر لامەرکەزیەت و فیدرالیەتی پارێزگاکان ڕابگەیەنرێت (بەو مانایەی هەر پارێزگایەو
داهاتەکانی بۆ خۆی بێت، بەڵام لە ڕوی سیاسیەوە سەر بە هەولێر بێت نەک بەغدا)، ئەوا
پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی ئەتوانن خۆیان بژێنن و پارەشیان لێ زیاد ئەبێت
و ڕزگاریان ئەبێت لەم قەیرانەی ئەم سیستەمە مەرکەزیە بۆی دروست کردون. واتە هەر پارێزگایەو
بە داهاتی ناوخۆیی ئەتوانێت خەرجی وەبەرهێنان و بەکارخستنی خۆی دابین بکات، و داهاتی
نەوت و گازی ناوخۆیشی بەکاربێنێت بەشێکی بۆ موچە و بەشەکەی تریشی بۆ پێشخستنی کەرتی
پیشەسازی و کشتوکاڵ و ڕزگاربون لە ئابوری تاک سەرچاوە و قەیران.