حکومەت،لەهەمو جیهان و هەمو سەردەم وبەپێی یاساوعورفەکارپێکراوەکان بەرپرسە بەرانبەر دابینکردنی ژیانی خەڵک،دەبێت سێ ئەرکی سەرەکی،بەرانبەر هاوڵاتیان ڕاپەڕێنێت:
۱_ دابینکردنی لایەنی کەمی ژیان
۲_ دابینکردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی
۳_ پاراستنی ئەمنیەت و سەروماڵی هاوڵاتیان
حکومەتی هەرێم،ئەگەر زاراوەکە،لەڕوی زانستیەوە،بۆ ئەم دەسەڵاتەی هەرێم گونجاوبێت، ئەوا لەئاستی ئەم ئەرکانەدا شکستی خواردوەونەیتوانیوە ژیان و هەلی کار،بۆ خەڵک دابین بکات،بەدومانگ جارێک موچە دەدرێت،ئەوانەشی موچەخۆرنیین،لەداهاتی گشتی سودمەندنابن،تەنانەت،لەم دۆخەشدا،کە حکومەتەکانی جیهان بەملیار دۆلاریان،بۆ قەرەبوکردنەوەی هاوڵاتیان و زیانمەندانی کۆرۆنا تەرخان کردوە،کە ئیش و کاروبازاڕ وەستاوە،کەچی پێچەوانەی هەمو جیهان حکومەتی هەرێم نەک هەر قەرەبوی کەس ناکاتەوە،بەڵکو موچەی موچەخۆرانیش لەکاتئ خۆیدا نادات،تائێستا ساڵ ۲٠۱۹ یە لای حکومەت؟!
ئیترخەڵک چۆن متمانەی بەم دەسەڵاتە هەبێت،لەکاتێکدا مافی خۆی ناداتێ،کەچی پارەی تر بخاتەبەردەستی،ئەم حکومەت،لەئاستی ئەنجومەنی وەزیران وسیاسەتی ناوەندیدا هەرگیز بێ لایەن نەبوەووەک یەک ،لەگەڵ شارەکانی هەرێم مامەڵەی نەکردوە،تەنانەت،لەم دۆخی کۆرۆنایەشدا،بۆیە چۆن دەتوانیین( پێکەوە بەهێزتربین) ئەوە،بۆ حکومەتێکی خزمەتگوزاردەبێت،کە سەرۆکەکەی نزیکی خەڵک بێت و لایەنی کەم بەپلان ناوچەجیاوازەکانی کوردستان بەسەربکاتەوەوخەڵکی راستەوخۆولەنزیکەوە بیبینن و قسەی لەگەڵ بکەن،سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەشی تائێستا من نەم بینیوە،کۆنفرانسی رۆژنامەوانیشیان کردبێت!
حیزب،بەتایبەتی پارتی و یەکێتی،کەحکومەت ئاڕاستەدەکەن،مەسولەکانیان هەزاران فرسەخ،لەخەڵکەوەدورن و لەم دۆخەدا لەباخ و ڤێلاکانیانەوە سەیری خەڵکی دەکەن و ئوتومبیلی خۆیان و حاشیەکانیشیان ئاسایی هاتوچۆدەکەن وهیچ رۆڵێکیان،لەقەیرانەدا نەبوە،ئیتر خەڵکی چۆن متمانەبەم دەسەڵاتەبکەن؟'
لەلایەکی ترەوە،حکومەتێک تاسەرئێسقان ناشەفاف،چۆن متمانەی هەیە،بۆنمونە:
۱_ شەش ساڵە پرۆژەیاسای بوجەی نەناردۆتە پەرلەمان،واتە داهات و خەرجی دیارنیە.
۲_لەمانگەکانی رابوردو،لەنزیکەی ۷٥٠ ملێۆن دۆلاری پارەی نەوت تەنیا ۲۹٥ ملێۆن دۆلاری دراوتەوەزارەتی دارایی،ئەوی تری دیارنیە؟!ئێستا داهاتی نەوت کەمی کردوە.
۳_پارەی سندوقی پاڵپشتی شێرپەنجە،کە ۷۲ ملیارو ملێۆنێک و پێنج سەد هەزار دۆلاری تێداو
کەچی بەتاڵکراوە؟'
٤_ پارەی بانکە ئەهلییەکان و دانراوی هاوڵاتیان دەرهێنراوە؟!
٥_ کۆمپانیای حیزبی و ئەشخاسی حیزبی بەملیاردۆلاریان هەیەو ئامادەشنین،هیچی ببەخشن،وەک بەرپرسێکی یەکێتی وتی:ڕەنگە دۆلاریان هەڵهێنابێ.
ئەمانەو دەیان نمونەی تری نابەرپرسیاری و بونی بۆشایی گەورە،لەنێوان خەڵک و بەرپرسی حیزبی ،خەڵک و حکومەت،کە متمانەی بەم حیزب و حکومەتە نەهێشتوەو خەڵک هیچ بڕوا،بەم دەسەڵاتە ناکەن،کەداهاتی نیە،حکومەت ناشەفافە،ئیتر چۆن خەڵک هاوکاری بخاتە ژمارە حسابی ئێوەو ئێوەش دابەشی کەن،چۆن بزانیین،لەدەستێکی ئەمیندایە،لەکاتێکدا مافی خەڵکی نادەن،چۆن خەڵک متمانەتان پێ بکەن؟
ئەم حکومەتەئەقڵێکی ناوەندگەرایی میلیتاری بەڕێوەی دەبات،بۆیە دەیەوێت،ئەمەش ناوەندی بێت!
وەک باسیش دەکرێت،یەکێک لەو دوبانکەی دانراون،نزیکە لە بەرپرسێکی حیزبی و حکومی ئێستان،وەک چۆن جاران بانکی کوردستان هەبو ئێستا Rt بانک هەیە!
بەکورتی،لەئاستی گشتیداخەڵک متمانەی بەم حکومەتەنیەوبەبەشێک،لەخۆی نازانێت،من قسەم لەسەر ژمارەیەک میدیای حیزبی و سێبەرنیە،کەبەپارەی خەڵک سەرقاڵی جوانکردنی بەرپرسی حکومی و حیزبین،خەڵکی گشتی متمانەی نەماوە.
لەگەڵ ئەوەی بەهیچ جۆرێک ناکرێت،بابەتی خێرخوازی بۆ مەرامی سیاسی و حیزبی بەکاربێت،وەک کراوەولۆگۆی حیزب،لەناوهاوکارییەکەدانراوە،بەڵام لێ گەڕێن باخەڵکی خێرخوازبەردەوام بێت،بەڵام ڕێکبخرێت و گروپەکان ئاگایان لەیەک بێت و پلانی هاوبەشیان هەبێت و دادپەروەری،لەدابەشکردن هەبێت ولەگەڵ چاودێری کۆمەڵایەتیش هاوئاهەنگی هەبێت.
لینکی هەواڵێکی روداو،تایبەت بەم هەواڵە:
حکومەت: هیچ كەمپەینێك بۆ كۆكردنەوەی پارە بەناوی هاوكاری رێگەپێدراونییە https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0504202015