ئەگەر وایە،ئێوە ئیشتان چیە؟!

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2020-02-07     917
لایەنەکانی بەشدار،لەگەڵ پارتی ،لە حکومەتی هەرێم،بەتایبەتی گۆڕان و یەکێتی ،بەشێک،لە ئەندام و پەرلەمانتارو بەرپرسەکانیان باسی هەژمونی پارتی و بێ دەسەڵاتی خۆیان دەکەن و ئەوکارانەش،کە بەرپرسیارێتی سەرشانیانە،جێبەجێ نەبونی دەخەنە ئەستۆی پارتی و ئەم هێزە،بە هۆکاری کەمی خزمەتگوزاری و کەوتنەدواوەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین دەزانن،ئەمە،بۆ کابینەکانی ڕابوردوش هەروابوە،کە بریتیە،لە فەرهەنگی کوڕوزانەوە.
پێش هەمو شت، هەمو ئەولایانەنانە پێش بەشدارییان،لە حکومەت و سەروەختی پێکهێنانی کابینە دەیازانی پارتی زۆرینەیە و ئەمان میوانن،هەرچەندە،لەسەرەتاوە ئەم لایەنانە باسی دانانی زەمەنبەندی،بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت دەکەن ،بەڵام دوای دەستەبەکاربونی کابینە،کەس مێش میوانی نیە،بۆنمونە ۲/۱٠ تەمەنی ئەم کابینەیە دەبێت،بە ۷ حەوت مانگ:  ۱_نەیتوانیوەتەنیا یەک مانگ موچە بێنێتە پێشەوە،بەپێچەوانەوە هەمو مانگێک چەند رۆژێک دەچێتە دواوە.
۲_ بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەبێت، مانگی ۱٠ ی هەمو ساڵێک پرۆژەیاسای بوجە بچێتە پەرلەمان،ئەوەشەش ساڵە نەچوەتە پەرلەمان،داهات و خەرجی لەسەر سیقە دەڕوات.
۳_ بەپێی یاسای سندوقی کوردستان،بۆ داهاتەنەوتی و گازییەکان ژمارە ۲ ساڵی ۲٠۱٥ دەبو،لەماوە سێ مانگدا سندوقەکە دروست بکرێت،ئەوە شەش ساڵە دروست نەکراوە.
٤_ داهاتی نەوتی بۆری مانگانەنزیکەی ۹٠٠ نۆسەد ملیار دینارە،تەنیا نزیکەی ۳٦٠ سێ سەدوشەست ملیاری دەچێتە وەزارەتی دارایی و بەگیانی وەرزیش وەردەگیرێت.
٥_ دەوترا،حکومەت سەرو ۲٠ بیست ملیار دۆلار قەرزارە،گوایە مانگانە بەشێک،لەپارەی نەوت بۆ قەرزدانەوە دەڕوات،بەڵام تائێستا حکومەت تەنانەت پەرلەمانیشی ئاگادارنەکردوە چەند قەرزیان داوەتەوە و چەندیان لاماوە؟ هەرلەبنەڕەتدا قەرزیان بۆچی کردوە؟ حکومەت ئامادەنیە ،ڕاپۆرتێکیش بڵاوبکاتەوە،کەچی سەرۆکی حکومەت دەڵێت ،شەفافیین و هەمو تاکێکی هەرێم ئاگای ،لەداهاتی کوردستانە،دڵنیام پەرلەمانیش ئاگاداری سەرجەم داهات و خەرجی نیە.
ئەمانەو دەیان خاڵی تر ... ...
بەکورتی و کرمانجی ئەم لایەنانە،وەک دەوڵەتە عەرەبیەکانیان لێ هاتوە ،لەگەڵ فەلەستین بەعەرەبی قسەدەکەن لەگەڵ ئەمەریکاش بە ئینگلیزی، ئەمانیش ،لە سلێمانی بەجۆرێک و لە هەولێریش،بەجۆرێکی تر قسە دەکەن،هەمویان باش دەزانن،بەپێی یاسای ئەنجومەنی وەزیران، مادەی ۱۳لەیاسای ژمارە ۳ ساڵی ۱۹۹۲ بەرپرسیارێتی بەکۆمەڵە ( تچامنی)سەرکەوتن و شکست هەمو لایەنەکانی پێکهێنەری کابینە بەشدارن،بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی وەزیرانیش دەنگدان،بە زۆر ینە و کەمینەیە،گۆڕان و یەکێتی ۱۱ ئەندامی ئەنجومەنی وەزیرانیان هەیە،کە مافی دەنگدانیان هەیە،لەگەڵ وەزیرەکەی شۆسیالست،ئەگەر لەگەڵیان بێت، دەکاتە نیوەی ئەنجومەنی وەزیران،بۆ ناتوانن ،رۆژێک تەنیا یەک بڕیار ،لە قازانجی ،وەک خۆتان دەڵێن زۆنی سەوز بسەپێنن؟!جا عەیبی گەورەئەوەیە پەرلەمانتاربیت و سوێندت خواردبێت،کە بەرگری ،لە بەرژەوەندی باڵاو یەکپارچەیی خاکی کوردستان بکەیت،کەچی بڕوات،بە زۆنی زەردو سەوزبێت،لەڕاستیدا،لە کوردستاندا،لە زاخۆ تا خانەقین زۆن و حوکمی ڕوتانەوەو ماشینەوەی داهات هەیە،بۆ چەند عایلەو  خێزانێکی سیاسی و بەرپرس و مناڵ و کۆمپانیاکانیان و هیچی تر!
وەک،شەقامی ۱٠٠ سەد مەتری ،بەنمونە! یان چەند ساڵە گواستنەوەی غازی شل LPG لای کۆمپانیای ساوز کوردستانە چی،بۆ ناوچەی چەمچەماڵ و شۆڕشی ئەنفالستان کردوە؟! وا ئێستا دراوە،بە کۆمپانیای سورگاز دنیا وێران بوەو ئەم ئەزمەیەتان دروستکردوە؟! لەڕاستیدا پارەی چەند خێزانێکی سیاسی و مناڵی یەک دو مەسول کەمی کردوە،نەک ناوچەکە زیانی کردبێت!
یان ئەنجومەنی هەرێمی نەوت وگاز،کەوان حکومەتی ئەساسین،ئاگاداری وردو درشتی پرۆسەی نەوت پێنج  کەسن دو پارتی، دو  یەکێتی، یەک گۆڕان،لە ساڵی ۲٠۱٦ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕیاری داوە،نەوتی سپی دابەش ناکات و پارێزگاکان خۆیان سەرپشکن چۆن نەوت پەیدا دەکەن،با یەکێتی ئەرک بکێشێت تەنیا بەرهەمی دوو سێ ڕۆژی پاڵاوگەی بازیان نەداتە دو کۆمپانیا موساتەحەکە و بەنزینخانەکان و بیداتە ئەو سنوری سەوزەی،فرمێسکی،بۆ دەڕێژێت،چیتر ئەوەندە چاوەڕێی بەغدای تەڵاقدراونەکەن،وەک بەشێکیان دەڵێن،خۆیان بە عێراقی نازانن!
بۆ رۆژ بەرۆژ مستودەعی حکومی نزیک عەربەت بچوک دەبێتە وە و لەتەنیشتیەوە هی حیزب گەورەتر و پۆشتەتر دەبێت؟!
زۆر نمونەی تریش ......
کەواتە ئێوە بەشدارن و مەسولیشن،ئەگەر هیچتان پێ ناکرێت؟، ئەی بۆ نایەنەدەرەوەو بەرەیەکی بەهێزی ئۆپۆزسێۆن،لەبەرانبەر پارتی دروست بکەن،کە ئەمە ڕێگا دروستەکەیە و ڕێ،لە هەژمونی پارتی دەگرێت،گەر دەتانەوێت؟
ئەگەر نا، لەباش و خراپی حکومەت بەشدارن و مەسولن و  بەرژەوەندی وا دەخوازێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×