(١)
ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرقاڵکردنی خەڵک بابەتی لاوەکی وبێبەهای داهێناوە،وەک گۆڕینی تابلۆی ئوتومبیل و ژمارەی جوان و ساڵی لەدایک بوون و پیتی یەکەمی ناوی خۆت و...، وەک بەشێک لەڕەفتاری سیستمە جەرەدەیی و ستەمکارییەکان کە دەیانەوێت بەشێوازی جیاجیا چاوی خەڵک لەسەر بابەتە سیاسی و مافەکانیان لاببەن و بەشتی زۆر ڕوکەش و ئاست نزمەوە مژۆڵیانبکەن،وەک ئەوەی لەم گۆڕینی تابلۆی ئوتومبیلەدا دەسەڵاتی جەردەیی هەرێم دەیکات،بۆنمونە ئێستا خەونی بەشێک لەهەڵتۆقیوانی سایەی ئەم دەسەڵاتە بووەبە ئەوەی ساڵی لەدایک بوون و ژمارەی مۆبایل و ژمارەی ئوتومبیلەکانیان وەک یەکبێت،بەپێی زانیارییەکان خۆبەسیاسی زانەکانیشی گرتۆتەوە،وەک دەڵێن بەرپرسێکی باڵای یەکێتی هەر ٢٦ بیست وشەش پیتەکەیان کڕیوە.
(٢)
ئاستێکی تری ئەم ژمارەی ئوتومبیل گۆڕینە کۆکردنەوەی داهاتێکی زۆری ڕۆژانەیە بۆ هەردوو بنەماڵەی دەسەڵاتدار، بۆنمونە تەنیا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕۆژانە ٢٥٠ دووسەدوپەنجا ژمارە دەفرۆشرێت نرخی هەردانەیەی ٢ دوو ملێۆن دینارە دەکاتە ٥٠٠ پێج سەد ملێۆن دینار جگە لە نوێکردنەوە و بەناوکردن و گواستنەوە و سزاو مۆڵەت و .... کە نزیک یەک ملیار داهاتی تەنیا ڕۆژێکی هاتوچۆی سلێمانی دەبێت،بەدڵنیایی لەهاتوچۆی هەولێر ودهۆک فرۆشتنی ژمارەی ئوتومبیل زۆرزیاترەوداهاتەکەش زیاترە.
(٣)
لایەنێکی تری ئەم ژمارە گۆڕینە گەندەڵی ڕێکخراوە وەک ئەو لیستەی بەناوی ئەفسەرانی هاتوچۆوە بڵاوبۆوە گەندەڵی ئەمە لەکوێدایە،سادەترین پێناسەی گەندەڵی بەکارهێنانی پۆست و پایەیە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی ئەوەی ئەو ئەفسەرانەی هاتوچۆی سلێمانی وکەسێکی باڵای ناو وەزارەتی ناوخۆش کردویانە هەر لەوچێوەیەدایە و پۆستەکەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و خوشک وبراو منداڵەکانیان بەکارهێناوە،بۆنمونە لەسەرەتاوە وەک ئەوەی ئێستا دەکرێت،بۆ گشتی خەڵک بڵاونەکراوەتەوە سەرەتابەنهێنی ژمارە جوان و گرانبەهاکانیان بۆ خۆیان و کەسەنزیکەکانیان داناوە،وەک دەڵین ژمارەهەیە بەدوو یان سێ کەس دراوە یان دوو ژمارە لەیەک پیتدا بەکەسێک دراوە،تەنانەت ئەفسەریان کردوە بەلیژنە بۆیەکلایی کردنەوەی کێشە،کەچی لەهاوڵاتییەکەی وەرگرتۆتەوە و ژمارەکەی بەناوی خۆیەوە کردوە؟
(٤)
هەر لەوچێوەیەدا تائێستاش لەهەولێر ودهۆک کاربەسیستمی ئۆنلاین ناکرێت وخەڵک داواکاری پێشکەشدەکەن و بەرێوەبەری هاتوچۆ ڕەزامەندی لەسەردەدات،دەپرسین ئایا ژمارە جوتەکانی هەولێر ٢٢٢٢ یان دهۆک ٢٤٢٤ بۆ کێ بوون و چۆن فرۆشراون؟! ئەی ئەو ژمارانەی پێیان دەوترێت نایاب ئەوانە چۆن فرۆشراون و بۆکێ دەرچوون؟! ئایان پرۆسەکە بۆ خەڵک و دەسەلاتداران وەک یەکە و گەندەڵی تێدانییە؟!
(٥)
واتە لەم گۆڕینی تابلۆی ئوتومبیلەدا کەپێچەوانەی یاسای هاتوچۆ ژمارە ٨٦ هەموارکراوی ساڵی ٢٠٠٤و یاسای زمانەفەرمییەکان ژمارە ٦ سالی ٢٠١٤ پەرلەمانی کوردستانە،لەلایەکەوە دەسەڵات پارەیەکی زۆری دەستدەکەوێت و هەمانکاتیش چاوی خەڵک لەسەربابەتە سیاسییەکان لادەبات وبەبابەتی زۆر لاوەکییەوە سەرقاڵیاندەکات.
لەلایەکی تریشەوە گەندەڵی ڕێکخراووبەکارهێنانی پۆستی بۆبەرژەوەندی تایبەتی تێدایە کە ئەرکی داوکاری گشتی و دەستەی دەستپاکییە کاری لەسەربکەن و ڕێگەنەدەن ئەم خراپ بەکارهێنانی پۆست وگەندەڵییە سەربگرێت و ئەو ژمارانەش جارێکی تر بخرێنەوەناو سیستم وهەموو خەڵک و ئەو ئەفسەرانەوکەسەکەی وەزارەتی ناوخۆ و ژمارەکانی هەولێرودهۆکیش وەک یەک بەئۆنلاین داواکارییان بۆپێشکەشبکەن.