میت رۆمنی، سه‌رۆك تره‌مپ-ی هه‌ژاند

لوقمان غه‌فور
  2019-01-03     1656


"ئاشكرایه‌ من دۆناڵد تره‌مپ-م هه‌ڵنه‌بژارد بۆ ئه‌وه‌ی پاڵێوراو بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌ڵام كه‌ بو به‌سه‌رۆك هیوام خواست كه‌مپینه‌كه‌ی به‌پاكی‌و دور له‌له‌كه‌داركڕدنی خۆیی‌و كۆمارییه‌كان بمێنێتەوە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌كرد، كه‌ بو به‌سه‌رۆك هیوام خواست ئه‌و پله‌و پایه‌ به‌رزڕاگرێت!"
ئه‌مه‌ وته‌ی میت رۆمنی- یه‌ كه‌ ئێستا سیناتۆری كۆمارییه‌كانه‌ له‌سه‌ر ویلایه‌تی یوتا و پێشتریش له‌ساڵی 2012 یه‌كێك بوو له‌پاڵێوراوی كۆمارییه‌كانی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا.



ئه‌م قسانه‌ی رۆمنی چەند رۆژێک دوای سوێندی ده‌ستووری دێت له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیران، ئه‌م سیناتۆره‌ی كۆمارییه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1 ی جێنیوه‌ری له‌سه‌روتاری رۆژنامه‌ی واشنگتن پۆستدا ره‌خنه‌ی توندی له‌سه‌رۆك تره‌مپ گرت‌و پێیوایه له‌سه‌ره‌تای دیسێمبه‌ره‌وه‌ كه‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكایدا له‌سوریاو به‌شێكیش له‌سوپا له‌ئه‌فغانستان‌، سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ده‌ستی تره‌مپ به‌لارو لێری‌و به‌ره‌و چه‌مانه‌وه‌و دڕوخانێكی قوڵ ده‌ڕوات‌و بووه‌ هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جیم ماتێس-ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا و جۆن كێڵی سه‌رۆكی فەرمانبەرانی کۆشکی سپی، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ چه‌ندین كه‌سی كه‌مئه‌زموونی دامه‌زراند له‌ستافه‌كه‌ی، به‌ڵام دوو ساڵی رابردووی كاركردنی هه‌رگیز وه‌ك مانگی دیسێمبه‌ر-ی 2018 نه‌بووه‌.



له‌وتاره‌ ره‌خنه‌ییه‌كه‌یدا له‌ژێر ناوی "سه‌رۆك مۆركی گشتی نه‌ته‌وه‌ دیاریده‌كات، كه‌سێتی تره‌مپ زۆر دووره‌ له‌وه‌وه‌" وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت ئه‌مریكا پێویستی به‌ سه‌رۆكێكی ئه‌مریكییه‌، باس له‌وه‌شده‌كات به‌جێهێشتنی هاوپه‌یمانه‌كانمان كه‌ شانبه‌شانی ئەمریکا جه‌نگین یه‌كێكی تره‌ له‌و ئابڕووچوونانه‌ی تره‌مپ، دەشڵێت: "سه‌رۆك بیرناكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا ناوازه‌یه‌ له‌كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و چاڵینچ-ی جیھان ده‌كات". رۆمنی پێوایه‌ كه‌ پێویسته‌ سه‌ركرده‌كانیان به‌رگری له‌ دامه‌زراوه‌ چالاکەکانی وه‌ك رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد، ده‌سه‌ڵاتی یاسا، كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ سه‌ندیكاییه‌كان، به‌هێزكردنی كلێسا، بکات، وێرای هه‌ركه‌موكورتییه‌ك كه‌ هه‌یانبێت، به‌ڵام تره‌مپ توانای به‌رگریكردن و به‌هێزكردنی ئه‌مانه‌ی نییه‌.



پێده‌چێت ئه‌م توڕه‌بوونه‌ی میت رۆمنی هۆكاری ئه‌و تویته‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك تره‌مپ بێت كه‌ تێیدا ده‌ڵێت:"من له‌توانامدایه‌ به‌ راپرسییه‌ك ده‌ریخه‌م بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران كه‌ زۆربه‌ی ئه‌مریكییه‌كان كه‌ چه‌ند دڵخۆشن به‌ دروستكردنی دیواره‌كه‌. پێویستمان به‌ ده‌نگی ئێوه‌یه‌ له‌ لیستی ئه‌و راپرسییه‌. ناوتان بنووسن بۆئه‌وه‌ی لێكه‌وتی ته‌واوتان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پیران".
هه‌ر له‌دوای ئه‌م تویته‌، تیمه‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ لینكێكیان له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرده‌وه‌ و داوای كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزایان بۆ ئه‌و پشتوانییه‌ كرد.



ئێستا سه‌رۆك تره‌مپ له‌دۆخێكی خراپ-ی سه‌رۆكایه‌تیدایه‌، ده‌شێت به‌ رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێس كێشه‌ی شه‌تداونی حكومه‌ت كۆتایی پێبێنێت، به‌ڵام حۆ ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه‌ ئه‌نجام ئه‌وا ده‌شێت كێشه‌ی شه‌تداونی حكومه‌ت بگاته‌ ئه‌نجومه‌نی پیران و ئه‌وكات به‌ شكستی ئه‌و كۆتایی بێت.
ئه‌م وتاره‌ی كۆنگرێسمانه‌ كۆمارییه‌كه‌ بووه‌ پاڵپشتێكی گه‌وره‌ بۆ دیموكراته‌كان و ده‌شێت پاڵپشای زیاتریشی له‌نێو كۆمارییه‌كاندا له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا بۆ دروست ببێت.


وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×